به‌رێز بێ یادی شورشگێری كومونیست
و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی
رژیمی ئیسلامی، هاورێ فه‌زیله‌تی
دارایی
هاورێ فه‌زیله‌تی دارایی ساڵی
1342 له شاری سه‌قز چاوی به ژین
پشكووت. ده‌وره‌ی خویندنی تا
دووهه‌می ده‌بیرستان هه‌ر له‌و
شاره درێژه پێدا. هاورێ
فه‌زیله‌ت له خه‌باتی سه‌راسه‌ری
دژی رژیمی شا و دواتریش له
خه‌بات له دژی رژیمی ئیسلامی
ده‌وری به‌ر چاوی گێرا و له
سازماندان و خه‌باتی خۆێندكارانی
ئه‌و شاره‌دا به‌شداری كرد و
فیداكاری یه‌كی كه‌م وێنه‌ی له
خۆی نێشان دا.
به ده‌ست پێكردنی هێرشی ج.ا بۆ
سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و به
تایبه‌ت بۆ سه‌ر شاری سه‌قز،
هاورێ فه‌زیله‌ت له كاری
گه‌یاندنی یارمه‌تی به
سه‌نگه‌ره‌كانی هیزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه هه‌لسووراونە بەشداری
کردووە بیره‌وه‌ری فیداكاری
یه‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیستاش
له بیر هاورێیانی ماوه‌ته‌وه .
هاورێ فه‌زیله‌ت دوای ئه‌وه‌ی
خەبات و تێکۆشانی خۆی بە
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا ،
ئه‌و جار شێلگیرانه تر له جاران
هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆی درێژه
پێدا و چوووە ناو ژنان و پیاوانی
كرێكار و بووه موبه‌لغی سیاسه‌ت
و به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵه. پاش
ئه‌وه‌ی له به‌هاری ساڵی 59دا
شاری سه‌قز له لایه‌ن ج.ا یه‌وه
داگیرا کرا . هاورێ فه‌زیله‌ت
به‌شێوه‌ی نه‌هینی له نێو شار
مایه‌وه و درێژه‌ی به كار و
هه‌ڵسوورانی شورشگێرانه‌ی
دا.سه‌رئه‌نجام ئه‌م كار و
هه‌لسووراوانه‌ی هاورێ فه‌زیله‌تی
دارایی بو رژیمی ئیسلامی ئاشكرا
بوو و روژی 12ی گه‌لاوێژی ساڵی 60
ده‌ستگیر و زیندانی كرا.
ئه‌و جار زیندان بووه مه‌یدانێكی
تری چالاكی و هه‌لسوورانی
كۆلنه‌ده‌رانه‌ی هاورێ فه‌زیله‌ت
و كه‌وته ژێر وه‌حشیانه‌ترین
شكه‌نجه‌ی جەلادەکانی کۆماری
ئیسلامییەوە .
شكه‌نجه و زیندانیش نه‌یتوانی
وره‌ی ئه‌م خه‌باتكاره شورشگێره
تێك بشكێنی و جەلادەکانی رژیم
دوای ئه‌وه‌ی كه نائومید بوون و
زانی یان هیچ نه‌هینی یه‌كی پێ
نادركێنن، رۆژی 2ی مانگی
سه‌رماوه‌زی ساڵی 60 بردیانه
مه‌یدانی تیر و وه‌حشیانه و له‌و
په‌ری زه‌بوونی دا ئیعدامیان كرد
وگیانی لە پێناو رزگاری کرێکاران
وبەشمەینەتان و گەیشتن بە
سوسیالیسم بەخت کرد .
یادی هاورێ فه‌زیله‌تی دارایی به
درێژه‌دانی رێگا‌ی پڕ لە شانازی
ریز له ده‌گرین
|