به یادی پێشمه‌رگه‌ی تێكوشه‌رو
وشیاری كۆمه‌ڵه هاورێ حه‌میدی
سولتانی
هاوری حه‌مید ساڵی 1342 له
ئاوایی حاجی له‌ك سه‌ر به
ناوچه‌ی مهاباد له دایك بووە .
خویندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و
ئاواییە و سێ سال ده‌وره‌ی
ناوه‌ندی له ئاوایی سه‌رچنار
خویندووە . پاشان له شاره‌كانی
میاندواو و مهاباد درێژه‌ی به
ده‌رس خویندن داوە . دوای
ماوه‌یه‌ك گه‌رایه‌وه شوینی له
دایك بوونی و بە ریزی هەڵسوراوانی
كۆمه‌ڵه له ئاوایی حاجی له‌ك
پەیوەست دەبێت ، له‌و كاته‌دا كاك
حه‌مید خه‌به‌رنامه و نه‌شرییاتی
كۆمه‌ڵه‌ی له ئاواییە‌كانی
ده‌ورو به‌ر بڵاو ده‌ركرده‌وه و
له ته‌بلیغی ئامانجه
شورشگیرانه كه‌یدا به هه‌موو
تواناوه هه‌وڵی ده‌دا. هاورێ
حه‌مید لە مانگی رەزبەری ساڵی
١٣٦٠ هەتاویدا بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
دەبێت و چەکی دیفاع لەقازانج
وبەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار
وخەڵکی چەوساوە لەشان دەکات و
له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێشمه‌رگه
بوو بێ وچان بو بردنه سه‌ری
وشیاری سیاسی خۆی و باقی
هاوریكانی تێده‌كوشا.
هاوری حه‌مید هاورێیه‌كی دلسوز و
فیداكار بوو و له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی بوكان و
مهاباددا به‌و په‌ری ئازایه‌تی
یه‌وه به‌شداری كردووە .
سه‌رئه‌نجام ریكه‌وتی 19ی
سه‌رماوه‌زی ساڵی 60 هاورێی
فیداكار وتێکۆشەر كاك حه‌میدی
سولتانی له شه‌ری قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌رانبه‌ر به به‌كرێگیراوانی
ج.ا له نیو شاری بوكان دوای
زه‌ربه‌دانیكی قورس له هیزه‌كانی
رژیم كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوان و گیانی له رێگای
رزگاری بێ به‌شاندا به‌خت كرد.
یادی به‌ریزه و رێگای
به‌رده‌وام.
|