بەرێز بێت یادی کرێکاری وشیار
وپێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە
هاورێ هەمزەی مەحەمەد ثانی
هاورێ ههمزهی
محهممهد
ثانی لە کۆشی بنەماڵەیەکی زهحمهتكێش
ورەبجدەرلە ناوچەی شنۆ چاوی بە
ژین هەڵهێناوە . هێشتا منداڵ بوو
بابی لهدهست
دا و ئەرکی دابێنکردنی بژێوی
بنەماڵەکەیانی کەوتە سەرشان و لە
چون بۆ مەدرەسە وفێربونی سەواد
بێبەش بوو . تازە لاوێکی پێگەیشتو
بوو روی لە بازاری کارکرد و تامێ
تاڵی کاری تاقەت پرۆکێن و
حەقدەستی کەمی چێشت و بۆ
پەیداکردنی پێداوێستیەکانی
ژیانێکی مەمرە و مەژی رۆیکردە
شارەکانی دەرەوەی کوردوستان و چهندین
ساڵ له
تاران كرێكاری كرد .
هاورێ هەمزە هەر لەو کاتەوە
بێعداڵەتی کۆمەڵگای سەرمایەداری
بۆ دەرکەوت و پەی بەو راستییە
بردبو کە کرێکاران و کۆمەڵانی
خەڵکی زەحمەتکێش بەرهەم هێنەری
هەمو ئێمکاناتی سەر گۆی زەوین و
خۆیان لە بەرهەمی کاریان بەشێکی
زور کەمیان وەبەر دەکەویت وباش
دەیزانی کە کۆمەڵانی کرێکار و
بەشمەینەت بۆ کۆتایی هێنان بەو
بێعداڵەتییە جگە لە خەباتی
یەکگرتوانە رێگایەکی دێکەیان نیە
، هەر بۆیە لە گەڵ دەسپێکردنی
بزووتنهوهی
شۆڕشگێڕانهی
خهڵكی
ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا
بەو راپەرێنە شکۆدارە پەیوەست بوو
و له
خهباتی
كرێكاراندا لە سەر دەمی راپەرێن
بەشداری کرد و لهگهڵ
توانای شۆڕشگێڕانهی
چینی كرێكاربۆئاڵ وگۆری بنە رەتی
لە کٶمەلگای سەرمایەداری و دەوری
دیارێکەر ئەو چێنە بۆ بەسەر کەوتن
گەیاندنی شۆرش ئاشنا بوو.
هاورێ هەمزە ههر
لهوسەردەمەدا
پێوەندی بە ریزەکانی کۆمەڵەوە گرت
و لێبراوانە بۆ ناساندی سیاسەت
وئامانجەکانی کۆمەڵە لە نێو
کرێکاراندا تێدەکۆشا . پاشان لە
گەڵ دەسپێکردنی هێرشی هیزەکانی
کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردوستان
بە ریزی پێشمهرگهكانی
كۆمهڵه
له
ناوچهی
(شنۆ) پەیوەست بوو و چەکی دیفاع
لە قازانجی کرێکاران و خەڵکی
مافخوازی کوردوستانی کردە شان و
لە چەندین شەری قارەمانانە و
موقاومەت لە بەرابەر هێزەکانی
کۆماری ئیسلامی بەشداری کرد.
بە داخەوە رێكهوتی
١٨ ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠
هەتاوی له
دۆڵی بایزاوی له
نەبەردێکی قارەمانانە پاش چەند
سەعات مەقاومەت لە بەرامبەر بهكرێگیراوانی
جمهووری ئیسلامی كهوته
بهر
تیكهی
گوللهی
خومپاره
و گیانی لە
پێناو ئامانجه
بهرزهكانی
بەخت کرد.
یادی ئازێزی بە درێژەدانی رێگای
پڕ لە شانازی رێز لێدەگرێن .
|