به‌رێز بیت یادی هاوری حه‌سه‌ن
سولتانی، پێشمه‌رگه‌ی جه‌سور و
فیداكاری كۆمه‌له
هاوری حه‌سه‌نی سولتانی سالی
1336ی هه‌تاوی له ئاوائی تیكان
ته‌په‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی بۆكان
چاوی به ژین هه‌لێنا.
له ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی
یه‌كێك له خوێندكارانی به
ئیستیعداد و خاوه‌ن زه‌كاوه‌تێكی
كه‌م وێنه بوو به‌لام له به‌ر
نه‌بوونی ئیمكانات و
پێداویستیه‌كانی خوێندن نه‌یتوانی
خوێندنی له ئاستی سه‌ره‌تائی
به‌ره‌وسه‌رتر ببات.
له ده‌ورانی تازه لاویه‌وه بۆ
یارمه‌تی دان به بژی‌و و باری
گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌ستی
دایه كار كردن و له شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌گه‌ل
ژیانی سه‌خت و پر له كویره‌وه‌ری
و نه‌داری ئاشنا بوو.
سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی ئه‌م
خۆشه‌ویسته له‌گه‌ل مه‌سائیلی
سیاسی و كاری شۆرشگێرانه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆستایه‌تی و
ره‌فاقه‌تی له‌گه‌ل هاوری
سوله‌یمانی تیكان ته‌په .
له كاتی خۆپیشاندان و ئیعترازاتی
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی له شاری تاران
مه‌شغوولی كار كردن بوو كه
له‌گه‌ل كۆمه‌لێك له هاوریانی
كرێكاری له خۆپیشاندان و
ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌م
شاره حوزوری به‌رچاوی هه‌بوو.
له سه‌ر و به‌ندی شۆرشی
رێبه‌ندانی سالی 57دا گه‌رایه‌وه
كوردستان و به هه‌موو هێز و
توانایه‌وه له ریزی
خوپیشاندانه‌كانی خه‌لكی كوردستان
بۆ گه‌یشتن به ئازادی و
عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی به‌شداری
كرد.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و
پێك هاتنی جه‌معیه‌ته
دیمۆكراتیكه‌كان له كوردستان
په‌یوه‌ندی به جه‌معیه‌تی دیفاع
له زه‌حمه‌تكێشان و حقوقی میللی
خه‌لكی كورد له شاری بۆكانه‌وه
گرت و بوو به ئه‌ندامی
جه‌معیه‌ت.
وێرای چه‌ند كه‌سی دیكه له
هاۆریانی كۆرێكیان به ناو كۆری
ره‌نجبه‌رانی لادێ پێك هێنا و
دواجار له به‌هاری 1358 دا
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌له‌وه گرت و
به پێی رێنوێنیه‌كانی كۆمه‌له
درێژه‌ی به كار و هه‌لسوورانی
خۆی دا.
حوزوری به‌رده‌وام و دلسۆزانه و
راست وێژی له به‌رێوه بردنی
كاره‌كانی دا له نێو كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی بۆكان و
ئاوائیه‌كانی ده‌ۆرووبه‌ری بوو
به هوێ ئه‌وه‌ی كه كرێكارانی
تیكان ته‌په هاۆری حه‌سه‌ن
به‌نوێنه‌ری خۆیان هه‌لیبژێرێن
به شوێن ئه‌وی كه له نێوان
یه‌كیه‌تی جوتیاران له شاری
مه‌ریوان و هێزه‌كانی رژیمی
ئیسلامی و كۆنه په‌ره‌ستانی
ناوچه‌كه ده‌رگیری پێكهات،
له‌گه‌ل هاوریانی له جه‌معیه‌تی
بۆكان چون به هانا و یارمه‌تی
دانی جوتیاران و هه‌تا كۆتائی
كۆچی میژوئی خه‌لكی شاری مه‌ریوان
كه له دژی پاسدارانی رژیم و
چوونه ده‌ره‌وی هیزه
نیزامیه‌كانیان له شاری مه‌ریوان
پێك هاتبوو له‌و شاره مایه‌وه و
ماندوئی نه‌ناسانه حوزوری خۆی
نیشان دا.
به شوێن هێرشی هه‌مه لاینه و
سه‌راسه‌ری رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر
كوردستان بۆ پاریزگاری له ژیان و
مافی خه‌لكی كوردستان ده‌ستی
دایه چه‌ك و له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له دا
خه‌باتی سیاسی درێژه پێدا.
وریائی، جه‌ساره‌ت و لێهاتوئی له
مه‌یدانی كاری نیزامی و روبه‌رو
بونه‌و له‌گه‌ل دوژمنان له‌ۆ
تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ی هاۆری
حه‌سه‌ن بو كه زۆر به خه‌ێرائی
له كاره‌كانی دا ره‌نگی
دایه‌وه.
لێهاتوئی وقارمانه‌تی ئه‌م
ئازیزه شان به‌شانی باقی
هاۆریانی له رۆژی 8ی
خه‌زه‌لوه‌ری سالی 58دا كه ببو
به هۆی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه بو شاری بوكان قه‌د
له بیری هاۆریانی ناچێته‌وه.
له یه‌كه‌مین ده‌ۆره‌ی ئاموزشی
مه‌سئولانی نیزامی كه له‌ۆ
ده‌ۆران دا له لایه‌ن
كۆمه‌له‌وه دانرابو به‌شداری كرد
و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م ده‌ۆره‌یه
به‌ئه‌نجام گه‌یاند و پاشان بو
به به‌رپرسی نیزامی ده‌سته‌یك
له هاۆریانی پێشمه‌رگه.
به پێ ئه‌ۆ سیاسه‌ته كه خه‌لكی
كوردستان مافی خۆیانه وده‌بی
خۆیان پاریزگاری له ئازادی و
كه‌رامه‌تی خۆیان بكه‌ن، له‌ۆ
شوینانه‌ی كه ئاموزشی ئاشنائی
له‌گه‌ل چه‌ك و به‌رگری كردن له
كاتی شه‌ردا پێویست بو، ئاماده
ده‌بو و به حه‌ۆسه‌له‌وه
ئاموزشی خه‌لكی ئه‌دا.
له ده‌ۆرانی دوهه‌می بزوتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان دا
له ناۆچه‌ی سوما وبرادوست بو به
به‌رپرسی هاۆریانی پێشمه‌رگه
له‌م ناۆچه‌یه.
هه‌لسو كه‌وتی گه‌رم و
سه‌میمانه‌ی له گه‌ل هاۆریانی و
خه‌لكی ئه‌م ناۆچه‌یه و
هه‌روه‌ها ناۆچه‌ی فه‌یزولله
به‌گی، سیمایكی خۆشه‌ویست و
جێگای متمانه‌ی له‌م ئازیزه لای
ئه‌ۆ كه‌سانه‌ی كه دیاناسی
پیكهینابو.
به پێك هاتنی هێزی پێشره‌ۆ له
نه‌ۆروزی سالی60دا مه‌سئولیه‌تی
په‌لی شه‌هید ئه‌حمه‌دی شه‌عبانی
پێسپیردرا و به وشیاری و
دلسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانی
به‌ریوه‌ده‌برد كه‌له درێژه‌ی
كار‌و چالاكیه‌كانی له ریزێ
هاۆریانی پێشمه‌رگه‌دا بو به
ئه‌ندامی كۆمه‌له.
رۆژی 23ی ره‌شه‌مه‌ی1360ی هه‌تاوی
له جه‌ریانی شه‌رێكی
قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له دژی هیزه‌كانی رژیمی
ئیسلامی كه له كێوی قلیان تاخی
سه‌ر رێگای میاندواو مه‌هاباد
رویدا،هاۆری حه‌سه‌نی سولتانی
پێشمه‌رگه‌ی ئازاۆ لیهاتوی
كۆمه‌له له حالێكدا فه‌رماندهی
ئه‌ۆ شه‌ره‌ی به ئه‌ستو بو،
گیانی ئازیزی له رێگای ژیانیكی
ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موان
به‌خت كرد .
یادی ئازیز و هه‌میشه زیندوی بو
هه‌تا هه‌تایه له‌دلمان زیندوه.
|