بهرێز
بێت یادی پێشمهرگهی شۆرشگێری
كۆمهڵه كاك حوسێنی
خۆشرهفتار
ناسراو به حوسێن وهزڵی
هاورێ
حوسەین له خانهوادهیهكی
زهحمهتكێشی ئاوایی وهزڵی سەر
بە ناوچهی نهوسوود چاوی به ژێن
هەلهێناوە . خوێندنی تا كۆتایی
دهورهی ناوهندی له شاری
نهوسوود درێژە پێدا. بێعداڵەتی
ونابەرابەرییەکانی ناو کۆمەڵگا
وزولم وزۆری ژاندارم وپۆلێس
وساواکی رژیمی شا زۆر زوو بوون بە
هاندەری هاوری حوسێن بۆ هاتنە ناو
گەرمەی خەباتی سیاسیەوە .
کۆمەڵگای ئێران بەرە بەرە لە هەل
مەرجێکی شۆرشگێرانە نزیک دەبووەوە
و هاورێ حوسەینیش ووشیاری سیاسی
خٶی ئەبردە سەر وخۆی بۆ بەرەو روو
بونەوە له گەڵ هەل ومەرجی نوی
ئامادە دەکرد .
بە پەرەسەندنی خەباتی جەماوری لە
ئێران هاوری حوسەین بوو بەیەکیک
لە سێما ناسراوەکانی سەرهەڵدانی
ناوچەکەی خۆیان لەدژی رژیمی
پەهلەوی ، ئەو خەباتەی کە سەر
ئەنجام تۆماری ژیانی رژیمی شای
تێکەوە پێچا ، شورشی خەڵکی ئێران
بۆ ئازادی وبۆ ژیانیکی باشتر بە
دەستی رژیمێکی کۆنەپەرست تێک شکاو
بۆ جارێکی دیکە خەفەقان
وسەرکوتێکی بە چەند قات دژی
ئێنسانی تر باڵی رەشی بەسەر ئەو
وڵاتەدا کێشا .
کاتێک بزووتنهوهی شۆرشگێرانه
خەلکی کوردوستان لەبەرانبەر رژێمی
تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری
ئێسلامی بەرپا بوو كاك حوسەێن
وەک هەزاران کەسی دیکە لە دەوری
تەشکیلاتی کۆمەڵە وسیاسەتەکانی کۆ
بووە.
هاوری حوسەین له مانگی
گەلاوێژی ساڵی ٥٩ هەتاوی بە ریزی
پێشمهرگهكانی كۆمهڵه پەیوەست
بوو و چەکی پاریزگاری کردن لە ماف
و کەرامەتی ئێنسانی چەوساوەی بە
دەستەوە گرت و به رۆحیهیهكی
بەرز و ئیمانی قایم درێژهی به
خهباتی خۆی دا.
لە ریزی هاوریانی پێشمەرگەدا
بەردەوام ولەوپەری سەمیمیەتدا بە
نیسبەت هاوریانەوە هەلس وکەوتی
دەکرد وهەمو هاوسەنگەرانی خۆشیان
دەویست .
لە مەیدانی کار وچالاکی نیزامی
وراوەستان بەرانبەر بە دوژمنان
دلیرانە و بە شەهامەتەوە حازر
دەبوو و لەگەلیک خۆراگری و
عەمەلیاتی هاوریانی پێشمەرگە لە
دژی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیمی
ئێسلامی لە ناوچەی نەوسود بە
فیداکارییەوە بەشداری کرد .
بەهاری ساڵی ١٣٦٠ بۆ
مهئموریهتێكی تەشکێلاتی رەوانەی
ناوچەی مەهاباد کرا ولە عەمەلیاتی
هاوریانی پێشمهرگه لە ناو شاری
مهاباد سەرکەوتوانە بهشداری كرد
و پاش ماوەیەک فەعالیەت لەو
ناوچەیە گرایەوە کامیاران .
بەداخەوە رۆژی
25
رەشەمەی ساڵی
1360
هاورێ حوسەین له جەرەیانی
شهرێكی قارەمانانەی پێشمەگەکانی
کۆمەلە لهگهڵ بهكرێگیراوانی
ج.ا لە کاتی هێرش بۆ سهر ئاخرین
سهنگهرهكانی دووژمن له ئاوایی
دۆڵاوی ناوچهی كامیاران کەوتە
بەر گوللەی دوژمن وگیانی بهختكرد
.
یادی بهرێز و رێگای پر رێبوار
بێت.
|