|
به‌رێزبێت یادی کرێکاری شۆرشگێر و
هەڵسوراوی کۆمەڵە
هاورێ حسین سهرابی
هاورێ حوسه‌ین
ساڵی 1343 له بنه‌ماڵه‌یەکی
زه‌حمه‌تكێش لە ئاوایی قوم قه‌لا
سەر بە شاری مهاباد چاوی بەژین
پشکوت ، هه‌ر له سه‌ره‌تای
منالییه‌وه له گه‌ل فه‌قیری
ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم كرد.
خویندنی تا
سیهه‌می ناوه‌ندی له ئاواییەکەی
خۆیان درێژه پێداوە . به‌ڵام به
هۆی فه‌قیری خانه‌واده‌كه‌یان
ده‌ستی له ده‌رس خوێندن هه‌ڵگرت
و ده‌ستی كرد به كریكاری و روی
کردە مەیدانی کاری پڕ زەحمەت و
تاقەت پروکین . هەر لە سەرەتای
دەسپێکردنی جوڵانەوەی پڕخروشی
کۆمەڵانی خەڵکی ئیران لە دژی
رژیمی دیکتاتوری شا له‌ساڵه‌كانی
56 و 57 دا لێبراوانه له
موبارزاتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی
ئیران و خۆپیشاندانەکانی ئەو
سەردەمە بەشداری كرد.
دوای راپه‌رینی
ساڵی 57 له گه‌ل كۆمه‌ڵه ئاشنا
بووە ، كاك حوسه‌ین له
بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌شریات و
خه‌به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه و
ته‌بلیغات له نێو خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش و هه‌روه‌ها
كرێكارانی كوره‌خانه‌كان نه‌قشێكی
بەرچاوی بووە و هه‌موو كاتێك له
هه‌وڵی ئه‌وه دا بوو كرێكاران
بۆ خەبات لە دژی نیزامی
سەرمایەداری ریک بخات و بە ماف
وبەرژەوەندییەکانیان ئاشنایان
بکات .
هاورێ حوسه‌ین
كاتیک له كوره‌په‌زخانه‌كان کاری
دەکرد ، سەرەرای کاری تاقەت
پروکینی کورە خانە لە
بڵاوکردنەوەی نەشریات وخه‌به‌ر
نامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وتەبلیغی
سیاسەت ورێبازی کۆمەڵە له
ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد بۆ
ساتیک غافل نەدەبوو .
بەداخەوە رێکەوتی
٣ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
لە کاتیکدا له شیركه‌تی
كوشتاره‌گاه له نزیكی ئیندرقاش
كرێكاری ده‌كرد ، کەوتە بەر
گوللەی بەکریگێراوانی کۆماری
ئیسلامی و گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رزو
به‌رێز بێ
|