به یادی هاورێی تێكوشه‌ر،
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
كاك توورج میرزایی
هاوری تووره‌ج کە لە ریزی
هاوریانی کۆمەڵە بە جەمال سنەیی
ناسراوە ساڵی 1338 هەتاوی له
شاری سنه چاوی بە ژین پشکوت.
خویندنی هه‌ر له‌م شاره درێژه
پێداوە. لە ده‌ورانی خویندنیدا
پێی نایە مەیدانی هەڵسورانی سیاسی
ولە گەڵ کۆرێک لە تێکۆشەرانی شاری
سنە پێوەندی گرتووە ، ساڵی ١٣٥٦
بە هوی بەرێوە بردنی چالاکی دژی
دام ودەزگاکانی رژیم لەگەڵ دوو
کەس لە هاورییانی لە لایەن
بەکرێگێراوانی ساواکەوە شناسایی
ودەسگێر دەکرێن .
دەورانی زێندان بۆ بۆ ئەم ئازێزە
پڕ بوو لە دەرس وئەزمونی
شورشگێرانە وچوونە سەری زانست
وووشیاری سیاسی و فێر بوون لە
زێنانییە سیاسییەکانی
هاوبەندەکانی . ده‌ورانی زیندان
بو ئه‌و وه‌كوو مه‌ده‌رسه‌یه‌كی
سیاسی وابوو ، له ئیعتسابی
غه‌زای 24 روژه‌ی زیندانی سنه
كه به ریبه‌ری كاك فوئاد
ئه‌نجام درا، به‌شداری كرد‌و تا
ئاخرین له‌حزه درێژه‌ی به
مقاومه‌ت دا. ده‌س پێكردنی
خه‌باتی سه‌راسه‌ری خه‌لكی ئێران
ده‌رفه‌تێكی باش بوو بو ئه‌وه‌ی
هاورێ توورج و باقی زیندانی یه
سیاسییه‌كان رزگاریان بێت. دوای
ئازاد بوونی لەزێندان به
هه‌ولێكی ماندوویی نه‌ناسانه‌وه
به كه‌ڵك وه‌رگرتن له نفووز و
ئیعتباریك كه له نێو دانش
ئامووزاه‌كاندا بووی، ده‌ستی
دایه هه‌لسوورانی سیاسی
وکارێگەرییەکی زۆری لە بەرەو پێش
بردنی خەباتی خوێندکاران لە شاری
سنە بوو‌و. پاش قیام هاورێ توورج
له گه‌ڵ هه‌سته‌یی ئارمانی
زه‌حمه‌تكێشانی په‌یوه‌ندی گرت و
له گه‌ڵ هاورێ شه‌هید سه‌لاح،
گولچینی(سه‌لاح ره‌ش) درێژه‌ی به
خه‌باتی خوی دا. ئه‌و كه له
هه‌سته‌ی ئارمان مه‌سئولی
كوكردنه‌وه‌ی ئیتلاعات و
ئیرتباتات بوو، مه‌ئموری یه‌تێكی
زوری به شوور‌و شه‌وقه‌وه
ئه‌نجام دا. به ده‌س پێكردنی
بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه و هیرشی
رژیم بو سه‌ر كوردوستان، هاورێ
توورج هه‌ر وه‌ك باقی هاورییانی
هه‌سته‌ی ئارمانی زه‌حمه‌تكێشان
له شار هاته ده‌ر‌و به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو . به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له
سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه بوسازمان
دانی موبارزاتی دانش ئامووزان و
لاوانی گه‌ره‌كان گه‌رایه‌وه
شار. له ده‌ورانێكدا كه شاری
سنه له ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا بوو هاورێ توورج به
عه‌لاقه‌یه‌كی زۆروه خه‌ریكی
فه‌عالییه‌ت له نێو دانش
ئامووزه‌كاندا بوو. وه به هۆی
هه‌وڵی لیبراوانه‌ی كرایه
ئەندامی شوورای گه‌ره‌كی
قه‌ڵاچوارلان. وه هه‌روه‌ها له
پێك هێنانی بنكه‌ی شه‌هید سابری
بدوحی دا ده‌وری به نرخی گێرا.
كاك جه‌مال به ده‌س پێكردنی
مقاومه‌تی 24 رۆژه‌ی به‌هاری ساڵی
59 له سنه به ته‌واوی
توانایه‌وه له‌م مقاومه‌ته‌دا
به‌شداری كرد. كاك توورج دوای
هاتنه ده‌رێ پێشمه‌رگه‌كان له
شار بو جێ به‌جێ كردنی
مه‌ئمورییه‌تێكی چه‌ند مانگه
چووه ناوچه‌ی بۆكان. به هۆی
نزیكایه‌تی له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تێكشان و ته‌بلیغی
به‌رده‌وام ببووه موبه‌لغیكی به
توانا.
كاك تورج به‌هاری 60 گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی كامیاران و به هۆی
توانایی سیاسی و خوسووسیاتی
شورشگیرانه‌ی مه‌سئولییه‌تی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی پێ سپێردرا. له‌و
ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له هه‌وڵی
بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی
هاورێكانی دا بوو.
بە داخەوە روژی ٢٥ رەشەمەی ساڵی
١٣٦٠ هەتاوی هاورێ توره‌جی
مێرزایی له عه‌مه‌لیاتی
قاره‌مانانه‌ی گرتنی پایگای دۆڵاو
له حاڵێكدا تا چه‌ند قه‌ده‌می
سه‌نگه‌ره‌كانی دووژمن چووبووه
پێش كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوانی و له رێگه‌ی
ئارمانی شۆرشگێرانه‌دا گیانی
به‌ختكرد.
یادی ئازێزی به‌رێزه و
بیره‌وه‌رییه‌كانی زیندوون.
|