اسماعیل حمزه ای

 
 

تاریخ جانباختن: 1360.02.25

محل و نحوه جانباختن: سیسیر سردشت ـ درگیری با حزب دمکرات

 

 

 

 


به‌یادی هاوریی تێكوشه‌ر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه

‌ كاك ئیسماعیلی حمزه‌یی

 هاورێ ئیسماعیل ‌ ساڵی 1334  له‌ بنه‌ماله‌یه‌كی فه‌قیر لە شاری بانه‌ چاوی بە ژین هەڵهیناوە ، به‌ هۆی هه‌ژاری بنەماڵەکەی ناچار بوو شانبەشانی ده‌رس خویندن كاریش بكات ، دوای ته‌واو كردنی ده‌رس خویندن له‌  یەکیک لە ئاواییەکانی شاری ماكۆ بوو به‌ موعه‌لیم و دواتریش وه‌كوو موعه‌لیم لە ئاواییەکانی ناوچه‌ی بانه‌ ده‌ستی به‌كار كرد. په‌یوه‌ندی نزیكی كاك ئیسماعیلی له‌ گه‌ل زه‌حمه‌تكێشانی و به‌ تایبه‌ت كرێكارانی فه‌قیری دێ ئه‌وی له‌ گه‌ل وه‌زعی فه‌لاكه‌تباری ئه‌م چێنە بی به‌شه‌ زیاتر ئاشنا كرد. كاك ئیسماعیل وه‌زیفه‌ی خۆی وه‌كوو موعه‌لیمیكی وشیار به‌باشی ناسیبوو ، چ له‌ په‌یوه‌ندی شه‌خسی دا و چ به‌ دانانی كه‌لاسی سه‌واد ئاموزی بو بردنه‌سه‌ری راده‌ی وشیاری زه‌حمه‌تكێشانی دێ تێده‌كوشا و ئه‌وانی بو خه‌بات ته‌شویق ده‌كرد. خه‌ڵكی ئاوایی یه‌كانی ده‌وروبه‌ری بانه‌،  سه‌به‌تڵوو، دڕۆڵه‌ و زور شوینی تر هه‌وڵ دانی ماندویی نه‌ناسانه‌ و فیداكاری یه‌كانی كاك ئیمساعیل له‌ بیرناكه‌ن. له‌ ساڵه‌كانی پێش راپه‌رین دا وه‌كوو موعه‌لیمی مه‌درسه‌كانی بانه‌ خه‌ریكی كار بوو. لیره‌ش دا له‌ په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ل زه‌حمه‌تكێشان و بردنه‌سه‌ری راده‌ی وشیاری یان غافڵ نه‌بوو. له‌ خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌ دژی رژیمی جینایه‌تكاری شا چالاكانه‌ به‌شداری ده‌كرد و له‌ وه‌ری خستنی خوپیشاندان و میتینگه‌كاندا ده‌وری به‌ نرخی بوو. كاك ئیسماعیل دوای راپه‌رین هه‌لسوورانی سیاسی خۆی له‌ یه‌كێك له‌ جه‌معییەتە دیموكراتیكه‌كانی كوردوستان له‌ شاری بانه‌ درێژه‌ پێدا و كاتی هیرشی وه‌حشیانه‌ی رژیمی ج.ا له‌ هاوینی ساڵی 58 دا هاته‌ ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌. و مه‌سئولییه‌تی سه‌واد ئاموزی پێشمه‌رگه‌ بی سه‌واده‌كانی گرته‌ ئه‌ستو وه‌ له‌ بردنه‌سه‌ری راده‌ی وشیاری سیاسی یان دا یارمه‌تی زۆری دان. له‌ جه‌ریانی ده‌وری دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردوستاندا له‌ زۆربه‌ی شه‌ره‌كاندا به‌شداری كرد و به‌ هۆی خوسووسیاتی ئینقلابی یه‌وه‌ وه‌كوو مه‌سئولی ده‌سته‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌لبژیردرا و ئه‌م ئه‌ركه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌برد پێش. سه‌رئه‌نجام له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی 25ی مانگی گوڵانی ساڵی 1360  له‌ به‌رزایی یه‌كانی ئاوایی سێ سێر له‌ شه‌ریك دا له‌ گه‌ل هیزه‌كانی حیزبی دیموكرات، به‌ هوی نارنجوكه‌وه‌ بریندار بوو و پاش كه‌میك گیانی لە پێناو ئازادی وسوسیالیسم ورزگاری بێبەشان به‌خت كرد. پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ یادی ئازایه‌تی یه‌كانی كاك ئیسماعیل هیچ كات له‌ بیر ناكه‌ن و ئیراده‌ی پولایینی ئه‌و بۆ دیفاع لە ماف و ئازادی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش رێز لێ ده‌گرن.

یادی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زێندووە

 

 

 

گرامی باد یاد انقلابی کمونیست
 
رفیق اسماعیل حمزه ای

رفیق اسماعیل در سال 1334 در یک خانواده زحمتکش در شهر بانه متولد شد. وی بعلت فقر خانواده اش مجبور بود ضمن ادامه تحصیل نیز به کار بپردازد. بعد از اتمام تحصیلات در روستای ماکو به کار معلمی مشغول شد. و بعد از مدتی بعنوان معلم در روستاهای اطراف  بانه مشغول به کار شد. ارتباط نزدیک رفیق اسماعیل با زحمتکشان و بخصوص زحمتکشان فقیر روستا او را به ضرورت مبارزه برای وضع موجود در درون روستاهای اطراف به کار آگاهگری در میان مردم زحمتکش روستا ها مشغول شد و میکوشید که آنها را برای مبارزه علیه نابرابری های موجود تشویق كند.

اهالی روستاهای اطراف بانه "سبدلو و دروله و غیره تلاشهای خستگی ناپذیر و فداکاریهای وی را فراموش نخواهند کرد. در سالهای قبل از قیام بعنوان معلم دبستانهای بانه مشغول کار شد. در اینجا نیز از ارتباط با زحمتکشان و بالابردن سطح آگاهی آنان غافل نبود. در مبارزات سرتاسری مردم ایران علیه رژیم شاه فعالانه شرکت نمود. و در برپایی تظاهرات و متینگها نقش ارزنده ای از خود ایفا نمود. رفیق اسماعیل بعد از قیام فعالیت سیاسی خود را در یکی از جمعیتهای کردستان در بانه ادامه داد و هنگام یورش وحشیانه جمهوری اسلامی به کردستان در تابستان سال 1358 به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست و مسئولیت سواد آموزی رفقاي كه سواد نداشتند را به عهده گرفت و در عین حال به ارتقاء سطح آگاهی سیاسی آنها کمکهای فراوانی نمود.

در جریان دور دوم جنبش مقاومت نیز در بیشتر مقاومتهای شرکت داشت و به علت دارا بودن خصوصیات یک انقلابی پیگیر بعنوان مسئول دسته ای از پیشمرگان کومه له انتخاب شد و این وظیفه خود را نیز به نحو شایسته ای انجام داد. سرانجام در سحرگاه 25 اردیبهشت 1360 در ارتفاعات "سیسر" در حالیکه برای دفع تعرضی نیروهای مسلح حزب دمکرات کردستان ایران در پیشاپیش همرزمانش به چند قدمی سنگر آنها رسیده بود در اثر اصابت نارنجک جان باخت. مردم شهر بانه و روستاهای اطراف هرگز یاد و خاطره ایرن رفیق مبارز و انقلابی را از فراموش نخواهند کرد.

ياد و خاطره فداكاري و رزمندگي رفيق" اسماعیل حمزه ای " و تمامي جانباختگان راه سوسياليسم را با ادامه راه پرافتخارشان گرامي مي داريم.