|
به‌یادی هاوری جه‌لالی مه‌حزونی
پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كۆمه‌له
هاوری جه‌لالی مه‌حزونی دووهه‌مین
رۆله‌ی ئازیزی بنه‌ماله‌كه‌یانه
كه له ریزه‌كانی كۆمه‌له دا
گیانیان به‌خت كردوه.
ئه‌م خۆشه‌ویسته له شاری بانه
چاوی به ژین پشكووت و ده‌ورانی
خوێندنی تا كۆتایی دواناوه‌ندی و
وه‌رگرتنی دیپلۆم هه‌ر له‌م شاره
بوو.
پاش وه‌رگرتنی دیپلۆم له شاری
بانه بوو به مامۆستای خوێندگا و
بۆ باسه‌واد كردنی مندالان و
كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك
به‌ره‌و دنیای زانست له روی
ئه‌وان، ده‌ستی به كار كرد.
هاۆری جه‌لال به روحیه‌یه‌كی
هه‌ستیار و به‌رپرسایه‌تیه‌وه
به‌رانبه‌ر به ئینسانه‌كان هه‌لس
وكه‌وتی ده‌كرد و به باشی دنیای
مندالانی ناسیبوو بۆیه به
دلسۆزیه‌وه له كێشه و
موشكلاتیان وورد ده‌بوه‌وه و
به‌رده‌وام له لابردنی ئه‌و
كێشه و گرفتانه‌ی كه ده‌هاته
سه‌ر ریگایان ماندوئی نه‌ناسانه
كاری ده‌كرد و هه‌ر به‌م بونه‌وه
جیگای رێز و خۆشه‌ویستیكی
تایبه‌تی لاێ خوێندكاران و
بنه‌ماله‌كانیان هه‌بو.
له ده‌ورانی قیامی خه‌لكی ئیران
له دژی ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی
یه‌كێك له خه‌بات كاران و
رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م
ده‌ۆرانه بوو.
دوابه‌دوای هاتنه سه‌ر ده‌وری
رژیمی ئیسلامی ده‌ستی له
هه‌لسورانی سیاسی هه‌لنه‌گرت و
له وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌لك و
رێكخستنی ناره‌زایه‌تیه‌كان
به‌رانبه‌ر به رژیمی تازه به
ده‌سه‌لات گه‌یشتو كاریگه‌ریه‌كی
به‌ر چاوی هه‌بوو.
ئه‌م هاۆریه‌مان له یه‌كێك له
رێپێوانه‌كانی خه‌لكی شاری بانه
له دژی رژیم به‌رپا كرا بوو
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه
كرا.
مه‌ئمورینی ئه‌منیه‌تی رژیم
سه‌ره‌رای ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی
زور پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی
هیچی به سه‌ردا بسه‌لمێنن،
ئازادیان كرد .
له ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی
كوردستان له خۆراگری شاری بانه
له به‌رانبه‌ر هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم دا
به‌شداری كرد و هه‌رله‌و كاته دا
هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌وه.
له ده‌وره‌ی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه دا، له زۆربه‌ی
ئه‌ۆ شه‌رانه كه هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامی به سه‌ر خه‌لكی
ناۆچه‌كه‌دا ده‌یانسه‌پاند، به
فیداكاری و له‌خۆبردوئیه‌وه
به‌شداری كرد.
له به‌ر وشیاری سیاسی و دلسۆزی
به‌رانبه‌ر به هاوریانی بوو به
مه‌سئولی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوریانی پێشمه‌رگه كه به
باشترین شێوه ئه‌ركه‌كانی خۆی
به‌رێوه ده‌برد.
رۆژی 22ی سه‌رماوه‌زی 1360ی
هه‌تاوی له به‌رزائیه‌كانی
مه‌رده‌كان كه ده‌روانێته سه‌ر
جاده‌ی بانه سه‌رده‌شت، شه‌ریكی
سه‌خت له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له و هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی
روویدا كه له جه‌ره‌یانی ئه‌م
شه‌ره، هاوری جه‌لالی مه‌حزونی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له و
مه‌سئولی سیاسی ده‌سته، كه‌وته
به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی
ئازیزی به‌خت كرد.
به درێژه پێدان به رێگای
پیروزی رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
|