به‌رێزه یادی هاوری جه‌مال
ره‌حیم زاده، شۆرشگێری كۆمۆنیست
و سیمای خۆراگری نێو سیاچاله‌كانی
رژیمی په‌هله‌وی و ده‌سه‌لات
دارانی ئیسلامی
هاوری جه‌مال ره‌حیم زاده، سالی
1324ی هه‌تاوی له شاری بانه له
دایك بوو.
خوێندی هه‌تا كۆتائی ده‌ورانی
دواناوه‌ندی له شاری بانه به
ئه‌نجام گه‌یاند و پاشان دوای
تێپه‌ركردنی ده‌ورانی سپای دانش،
بۆ درێژه پێدان به خوێندن له
دانشسه‌رای كه‌شاوه‌رزی له شاری
كه‌ره‌ج وه‌رگیرا و
سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م ده‌ورانه‌ی
به سه‌ر برد و له دوائی دا له
شاری بانه بوو به موعه‌لیم و
ده‌ستی به كار كرد.
هه‌لسووران و كاری سیاسی ئه‌م
ئازیزه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
ده‌ورانی دانشجووئی كه له‌م
ده‌وران دا له‌گه‌ل ماركسیزم
ئاشنا ده‌بێت و هه‌ر له‌و
سالانه‌وه په‌یوه‌ندی به
هاوریانی كۆمه‌له‌وه ده‌گریت و
له یه‌كه‌مین هه‌سته‌كانی پێك
هاتنی كۆمه‌له دا به‌شداری
ده‌كات.
هاوری جه‌مال له په‌نای كاری
موعه‌لیمی و دلسۆزیه‌ك كه
به‌رانبه‌ر به خوێندكاران
هه‌یبوو، به وردی سه‌رنجی كێشه
و گرفته‌كانی ژیانی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێشی ئه‌دا و له وشیار
كردنه‌وه‌ی خه‌لك به‌رانبه‌ر به
ناعه‌داله‌تیه‌كانی كۆمه‌لگا
ساتێك هه‌دادانی نه‌بوو.
سالی 1352ی هه‌تاوی له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی
په‌هله‌ویه‌وه كۆمه‌لێك له
هه‌لسووراوانی كۆمه‌له ده‌ستگیر
و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان ده‌كرێن
كه هاوری جه‌مالی ره‌حیم زاده
یه‌كێك له‌و هاوریانه ده‌بێ.
ساواكی رژیم ، هاوری جه‌مالی
ره‌وانه‌ی زیندانی ئیسفه‌هان كرد
و له‌وێ پاش عه‌زیه‌ت و ئازارێكی
زۆر و به شوێن ئه‌ودا كه
ناتوانن هێچ تاوانیكی به سه‌ردا
بسه‌پێنن ره‌وانه‌ی زیندانی
"شه‌هر كۆرد"ی ده‌كه‌ن.
له زیندانی "شه‌هر كورد" دا،
زیندانیه سیاسیه‌كان تێكه‌ل به
زیندانیانی دیكه ده‌كه‌ن كه به
ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین
به وه‌زعی خراپی زیندان ،
مانگرتنێك له خواردن له لایه‌ن
زیندانیانه‌وه وه‌رێ ده‌خرێت كه
هاوری جه‌مال له رێكخه‌رانی ئه‌م
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه له نێو
زیندان دا ده‌بێت.
مه‌ئموورینی رژیمی په‌هله‌وی
به‌رانبه‌ر به‌م ئیعترازه كه
زیندانیه‌كان وه‌رێیان خستبوو به
باتۆم هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر
زیندانیان كه ئه‌م ئازیزه‌مان
له جه‌ره‌یانی ئه‌م هێرشه‌ی
زیندانبانان به توندی بریندار
ده‌بێت و به‌و حاله‌شه‌وه له
به‌رز راگرتنی وره‌ی زیندانیه‌كان
دا ده‌ورێكی به نرخی ده‌بێت.
پاش ماوه‌یه‌ك كه به سه‌ر ئه‌م
رووداوه تێپه‌ر ده‌بێت،
ره‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین له شاری
تاران ده‌كریت و پاش گوزه‌رانی 3
سال ئه‌شكه‌نجه و ئازار له
سیاچاله‌كانی رژیمی په‌هله‌وی دا،
له جه‌ره‌یانی سه‌رهه‌لدانی
جه‌ماوه‌ری میلیونی خه‌لكی ئیران
له رێبه‌ندانی 57 دا ده‌رگای
زیندانه‌كان به ده‌ست خه‌لكه‌وه
ده‌كرێته‌وه و له زیندان ئازاد
كرا.
دوابه‌دوای رووخاندنی رژیمی
په‌هله‌وی له لایه‌ن خه‌لكه‌وه
و به ئاشكرا بوونی هه‌لسوورانی
كۆمه‌له له كوردستان، له
ده‌وره‌ی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان دا
وێرای هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له بۆ ماوه‌یه‌ك له شار
هاته ده‌رێ و پاشان بۆ به
ئه‌نجام گه‌یاندن و هه‌لسوورانی
كاری سیاسی گه‌رایه‌وه ناو شاری
بانه.
مانگی پووشپه‌ری سالی 1360ی
هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامیه‌وه شناسائی و
ده‌ستگیر كرا.
ئینسان كوژانی رژیم بۆ ماوه‌ی 5
مانگ ئه‌م شۆرشگێره
كۆمۆنیسته‌یان خسته ژێر سه‌خت
ترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه تا
به خه‌یالی خۆیان لێوی رازداری
بكه‌نه‌وه و په‌ێ به نهێنیه
ته‌شكیلاتیه‌كانی به‌رن، به‌لام
هه‌موو هه‌ول و ته‌قالایان
له‌گه‌ل خۆراگری شۆرشگێرانه‌ی
هاوری جه‌مال به‌ره‌و روو بوو و
له رۆژی 29ی سه‌رماوه‌زی سالی
1360دا، هاوری جه‌مالی ره‌حیم
زاده شۆرشگێری كۆمۆنیست كه له
پێك هێنه‌رانی هه‌سته
سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌له بوو به
ده‌ست هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
ئیعدام كرا و دلی گه‌وره‌و و پر
له كه‌یلی ئازادی و به‌خته‌وه‌ری
به‌رانبه‌ر به ئینسان له لێدان
كه‌وت.
یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌تا
هه‌تایه له دلمان دا زیندووه
|