به یادی هاوریی فیداكار كاك
جه‌میل ره‌مه‌زان عه‌لی
هاورێ جه‌میلی ره‌مه‌زان عه‌لی
ساڵی 1336 له شاری سنه چاوی به
ژین پشكووت و ده‌ورانی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی له شوێنی له دایك
بوونی ته‌واو كرد. هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا بوو كه به هۆی
هاورێیكانیه‌وه له گه‌ل
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بوو. هاوكات
له گه‌ل ده‌س پێكردنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا
ئه‌ویش هه‌لسووراوانه ده‌ستی
دایه موبارزه و له زۆرربه‌ی
ته‌زاهورات و حه‌ره‌كەتە
ئیعترازییە جه‌ماوه‌رییەکانی شاری
سنه به‌شداری كرد. هه‌ر له
جه‌ریانی ئه‌م موبارزاته دا بوو
كه له لایه‌ن ساواكه‌وه
ده‌ستگیر و زیندانی كرا. زیندان و
ئه‌شكه‌نجه ئیراده‌ی ئه‌وی له
درێژه دانی خه‌بات دا قایم تر
ده‌كرد. دوای تێك رووخانی رژیمی
شا وه‌كوو زۆرێك له لاوانی
شورشگێری دیكه له شاری سنه له
په‌یوه‌ند له گه‌ل جه‌معیه‌تی
دیفاع له ئازادی و ئینقلاب
هه‌لسوورانی خۆی درێژه پێدا.
له جه‌ریانی نه‌وروزی خویناوی
سنه‌دا له لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی
ج.ا یه‌وه ده‌ستگیر و له
پادگانی شار زیندانی كرا. دوای
ئازاد بوون له زیندان و به دوای
فه‌رمانی سه‌ركوتی خه‌ڵكی كورد
له لایه‌ن رژیمی ج.ا یه‌وه بە
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بوو .
هاوری جه‌میل به هۆی وشیاری،
روحییه‌ی شورشگێرانه و قاتعی
یه‌تیك كه بووی توانی زۆر زوو
مه‌سئولییه‌تی ده‌سته‌یه‌ك و
پاشانیش مه‌سئوولییه‌تی په‌لێك
له پێشمه‌رگه‌كان وه‌ئه‌ستو
بگرێت.
هاورێ جه‌میل له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی كامیاراندا
به‌شداری كرد. به‌شداری ئه‌و له
چه‌ك كردنی به‌كریگیراوانی رزگاری
له زستانی ساڵی 58 ،
بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئه‌رته‌ش
بو سەر شاری کامیاران، شه‌ره
گه‌وره‌كانی میحوره‌ی كامیارن –
سنه، ته‌عقیب و چه‌ك كردنی
به‌كریگیراوانی رزگاری له دێی
ده‌ڵ له پاییزی 59دا، شه‌ره‌كانی
ناوچه‌ی مه‌ریوان له زستانی 59دا
و شه‌ری ئاوایی تا لە به هاری
ساڵی 60 گوشه‌یه‌ك له رق و
نفره‌تی كاك جه‌میل نسبه‌ت به
رژیمی ج.ا و هیزی كونه‌په‌رستی دژ
به زه‌حمه‌تكێشان، و هه‌روه‌ها
وشیاری خه‌باتكارانه و عیشقی
ئه‌و به ئازادی و ئارمانی چینی
كرێكار نیشان ده‌دا.
كاك جه‌میل كه لێهاتوویی نیزامی
خۆی له شه‌ره‌كاندا نیشان دا
بوو، له گه‌ل ئه‌وه‌شدا بو
بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی خۆی و
هاورێ كانی هه‌ولی ده‌دا ، به
هۆی خسڵه‌تی به‌رزی شورشگێرانه و
شه‌هامه‌ت و قاتعی یه‌تیك که له
خه‌بات دژی هیزه به‌كریگیراواكان
له خۆی نیشان ده‌دا، خوشه‌ویست و
جیگای متمانه‌ی کۆمەڵانی
زەحمەتکێشی جنوبی کوردستان بوو.
هاورێ جه‌میل پێشمه‌رگه‌ی
شورشگێری كۆمه‌ڵه له كامیاران،
ئیواره‌ی رۆژی 18ی مانگی پۆشپەری
ساڵی 1360 له كاتێكدا له
مه‌ئمورییه‌تی نیزامی
ده‌گەرایه‌وه له ناكاو كه‌وته
به‌ر گولله و بریندار بوو.
به‌داخه‌وه هه‌وڵی دكتور بۆ چاك
كردنه‌وه‌ی موئه‌سر نه‌بوو وه
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27 ی پۆشپەری
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی گیانی لە پێناو
رزگاری کرێکاران وزەحمەلکێشان و
گەیشتن بە سوسیالیسم بەخت کرد .
به درێژه دان به رێگای پیروزی
ریز له یادی ئازیزی دەگرین .
|