به‌رزو به‌ریز بێت یادی هاورێ
كه‌ماڵی مه‌حزووی هەڵسووراوی
ماندویی نەناسی کۆمەڵە
هاورێ كه‌مال سالی
1340 له شاری بانه چاوی به‌ژین
پشكووت. كاك كه‌ماڵ هه‌ر له شاری
بانه چووه مه‌ده‌رسه و درێژه‌ی
به خویندن دا. له خه‌بات و
ئیعترازاتی خه‌ڵك دژی رژیمی شا
هه‌روه‌ها له راپه‌رینی 22ی
رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ لیبراوانه
به‌شداری كرد . دوای هێرشی ج.ا بو
سه‌ر كوردوستان له 28ی گەلاوێژ
دا، و ده‌س پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان،
كاك كه‌ماڵ له نیو دانش
ئامووزاندا ده‌ستی دایه
هه‌ڵسوورانی سیاسی دژی رژیم. دوای
گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان له لایه‌ن
پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌وه كاك
كه‌ماڵ له گه‌ل كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندیی گرته‌وه ئه‌مجار
هه‌لسوورانی خۆی به‌ربلاوتر
دریژه پێدا. له دووهه‌مین هێرشی
ج.ا دا بو سه‌ر كوردوستان و
موقاومەتی خەڵک وهێزی پێشمه‌رگه
به هه‌موو توانایه‌وه یارمه‌تی
پێشمه‌رگه‌كانی ده‌دا.
هاورێ کەمال یەکێک
لەو تێکۆشەرانە بوو کە لەماوەی
زیاتر لە مانگیک شەر وموقاومەتی
خەڵکی بانە وهێزی پێشمەرگە ساتێک
لە خەبات وتێکۆشان غافل نەدەبوو ،
کام بەرەی شەر ، کام سەنگەر سەخت
ودوژوار بوو ، هاوری کەمال بۆ
گەیاندنی خواردەمەنی وتەقەمەنی بە
پێشمەرگەکان خۆی دەگەیاندە ئەوی و
لەو ماوەدا دەیان جار گیانی کەوتە
مەترسێیەوە بەڵام بە هۆی ئێمانی
قایمی بە رێبازەکەی لێبراوانە
درێژەی بە ئەرکە شۆرشگێرانەکەی
خۆی دەدا
كاتێك به‌هاری
سالی 59 پاسداران له شاری بانه
جێ گیر بوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر
ئه‌و شاره‌دا گرت، هاورێ كه‌ماڵ
بو ماوه‌یه‌ك له شار هاته‌ده‌ر و
پاشان بو درێژه‌ی كاری سیاسی-
ته‌شكیلاتی گه‌رایه‌وه نیو شار،
هاورێ كه‌ماڵ كه له لایه‌ن چه‌ن
بكریگیراویكه‌ه شناسایی كرا بوو،
رۆژی ٣ ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠ له
لایه‌ن سپای پاسداران بانه‌وه
ده‌ستگیر كرا.
به‌كریگیراوانی
ج.ا بو ده‌ركێشانی زانیاری به
وه‌حشیانه‌ترین شیوه شكه‌نجه و
ئازاریان ده‌دا، به‌ڵام كاك
كه‌ماڵ به‌خوراگری ته‌واوه‌وه
له به‌رابه‌ر شكه‌نجه‌و ئه‌زیه‌ت
و ئازار دا راوه‌ستاو لێوی
رازداری نه‌كرده‌وه. سه‌رئه‌نجام
پاسدارانی جه‌هل و سه‌رمایه به‌و
په‌ری ده‌رنده‌یی یه‌وه دوای زۆر
شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه زینده
به‌چاڵیان كرد. براكه‌ی دیكه‌ی
كاك كه‌ماڵ، كاك جه‌لالی
مه‌حزوونی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه له ریكه‌وتی 23/9/60ی
سه‌رماوه‌ز له كاتێكدا تازه
خه‌به‌ری ئیعدامی كاك كه‌ماڵی
بیستبوو، ئه‌ویش له شه‌ریكدا دژی
به‌كریگیراوانی ج.ا له جاده‌ی
بانه سه‌رده‌شت گیانی به‌خت كرد.
به ده‌رس وه‌رگرتن له خه‌بات و
فیداكاری یه‌كانیان ریگاكه‌یان
درێژه پێده‌ده‌ین.كاك كه‌ماڵ له
جه‌ره‌یانی شه‌ره‌كانی ناو شاردا
و به تایبه‌ت شه‌ری 37 روژه‌ی
ناو شاری بانه یه‌كێك له
هەڵسووراوانی كۆمه‌ڵه بوو و
وئەرکی پێوەندی بەینی سه‌نگه‌ره
كانی ده‌وروبه‌ری شار و مەقه‌ری
مه‌ركزی پێ سپێردرابو كه ئەم
ئەرکەی به چالاكانه‌ترین شێوه
ئه‌نجام
ده‌دا.
یادی ئازێزی بۆ هەمێشە لە دڵماندا
زێندووە
|