به یادی پێشمه‌رگه‌ی گیان به‌خت
كردووی كۆمه‌ڵه كاك كه‌ریمی
فه‌تاحی
هاورێ كه‌ریم ساڵی 1342 له
ئاوایی عەلی یاباد سەر بە شاری
نەغەدە
چاوی به ژین پشكووت. ده‌ورانی
سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و ئاواییه
خویندو پاشان بو درێژه دان به
خویندن دەچیتە شاری نەغەدە و لە
دەورەی دەبیرستان دا له گه‌ل
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا دەبێت . له
جه‌ریانی راپه‌رینی بەرێنی
کۆمەڵانی خەڵکی ئیران شان به
شانی رفیقه دانش ئامووزه‌كانی
به شوور‌و شه‌وقه‌وه له
خۆپیشاندان و متێنگەکاندا
به‌شداری ده‌كرد. دوای راپه‌رین
له گه‌ل جەمعییه‌تی ئازادیی
زه‌حمه‌تكێشانی نه‌غه‌ده ئاشنا
بوو و له به‌شی دانش ئامووزیی
جەمعییه‌تدا ده‌ستی دایه
هەڵسوران وتیکۆشان . دوای شه‌ری
نه‌غه‌ده ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك
رفیقه‌كانی تری ناچار بوو
شاربه‌جێ بێڵێ و گه‌رایه‌وه بو
ئاوایی علی ئاباد ، و ئه‌مجاره
له په‌یوه‌ند له گه‌ل
كۆمه‌ڵه‌دا هه‌لسوورانی خۆی
درێژه پێدا. په‌یگیری و
راوه‌ستاوی له به‌ریوه بردنی
ئه‌ركەکانی ته‌شكیلاتدا ئه‌وی له
كۆمه‌ڵه نزیكتر كردبووە و به
شێوه‌یه‌ك كه دوای ماوه‌یه‌ك له
به‌شی ئیرتباتاتدا ده‌وری
به‌رچاوی وه‌ئه‌ستو گرت.
هاورێ کەریم سەرەرای ئەوەی لە
بەرێوەبردنی ئەرک و وەزایفی
تەشکیلاتی دا هاورییەکی دڵسوز
وفیداکاربوو ، لە مەیدانی کاری
سیاسی و وشیار کردنەوەی
زەحمەتکێشانی ناوچەکە بێ وچان
تێدەکۆشا و لە حاست گێروگرفتی
ژیانیان خۆی بە مەسئول دەزانی و
پێوەندییەکی رفیقانەی لەگەڵیان
دروست دەکرد .
بە داخەوە رێکەوتی ١٨ ی مانگی
خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی لە
شەری حەماسی بایزاوی لە کاتی
بەرپەرچدانەوەی هیرشی هیزە
بەکرێگێراوەکانی کۆماری ئێسلامی
بە برێنداری دەسگێر دەکریت و هەر
لەوی درەندانە ئیعدامی دەکەن
ولەگەڵ چەند کەسی دیکە لە
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە گیانی لە
پێناو ئازادی وسوسیالیسم دا بەخت
کرد .
به‌رزو به‌رێز بێت یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی.
|