به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
شورشگێری كۆمه‌ڵه
هاورێ كازم
خورشیدی
یه‌كێكی تر له هاورێ یانی گیان
به‌خت كردووی ئیمه له شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی دوڵاو كاك كاظمی
خورشیدی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه بوو
هاورێ كازم له ئاوایی یه‌مێنان
چاوی بە ژین پشکوتووە . خویندنی
ده‌وری سه‌ره‌تایی له
ئاواییه‌كەی خۆیان ته‌واو كردووە
و له شاری كامیاران دریژەی
بەخویند داوە . به ده‌س پێكردنی
بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه خەڵکی
کوردستان و موقاومەت لە بەرابەر
هیرشی درەندانەی کۆماری ئیسلامی
بۆ سەر کوردستان خەبات وتێکۆشانی
خۆی بەکۆمەڵەوە گرێداوە و له
په‌یوه‌ند له گه‌ل
پێشمه‌رگه‌كانی کۆمەڵە هه‌ر
كاریكی له ده‌س هاتبایه بۆی جی
به‌جی ده‌كردن.
هاورێ كازم لە درێژەی هەڵسورانی
شۆرشگێرانەیدا زۆربه‌ی ژیانی
ته‌رخانی شورش و خه‌بات كرد ،
په‌یوه‌ندییەکی پتەو ورفیقانەی
لەگەل کرێکاران و زەحمەتکێشانی
ئەو ناوچە دروست کرد و لەسەر
سیاسەت ورێبازی شۆرشگێرانەی
کۆمەڵە و رێگای رزگاربوون لە دەست
ستەم وچەوسانەوە قسەی بۆ دەکردن و
بێ ووچان هەوڵی دەدا وشیاری سیاسی
خۆی بەرێتە سەر ، پاش دەورەیەکی
پڕلەکار وتێکۆشان لە بواری کاری
ریکخراوەیی سه‌رئه‌نجام له
ناوچه‌ی كامیاران به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو . له ماوه‌یه‌كی كورت دا
له نێو پێشمه‌رگه‌كاندا بە هۆی
نه‌زمی شورشگێرانە ودڵسوزی و
ئیحساسی مه‌سئولییه‌تی له
به‌رێوه بردنی ئەرکەکانی تشکیلات
و دڵسۆزی لە حاست ژیان وقازانج
وبەرژەوەندی کرێکاران و
زەحمەتکێشان بوو بە هاورێیەکی
جێگەی متمانە و خۆشەویستی خەڵکی
ناوچەی کامیاران .
بەداخەوە هاورێ کازم رۆژی ٢٥ ی
مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
له كاتی هێرش بو سه‌ر ئاخرین
سه‌نگه‌ره‌كانی به‌كریگێراوانی
ج.ا له ئاوایی دۆڵاوی كامیاران
گیانی لە پێناو رزگاری
زەحمەتکێشآن و گەیشتن بە
سوسیالیسم به‌خت كرد .
به درێژه دانی رێگای
شورشگێرانه‌ی ریز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
|