به‌ریز بێ یادی هاورێ خالدی
خزرئاقایی،
هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه و
دوست و
دڵسوزی زه‌حمه‌تكێشان
كاك خالدی خزرئاقایی سالی 1340
له ئاوایی سه‌رچنار سەر بە
شاری میاندواو چاوی به ژین
پشكووت. ده‌ورانی كوتایی ده‌رس
خویندن هاورێ خالد هاوكات بوو له
گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی راپه‌رینی
شكوداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
شورشگیری ئێران. شوور‌و شه‌وقی
شورشگیرانه‌ی كاك خالد و به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌ی له خو پیشاندانی
شاره‌كان، ئه‌وی كرده یه‌كیك له
خه‌باتگیران شورشگیری نێو خه‌ڵكی
ناوچه‌ی میاندواو له دژی رژیمی
په‌هله‌وی.
دوای هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی كاك خالد به په‌یوه‌ست
بوونی به‌ریزی تەشکێلاتی
كۆمه‌ڵه، به‌و په‌ری
شووروشه‌وقه‌وه ده‌ستی دایه
هه‌لسووران له نێو كرێكاران و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دا. كاك خالد
خه‌به‌رنامه و نه‌شرییاتی
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌برده نێو
دانیشتوانی ئاوایی یه‌كان و
كرێكارانی كووره‌خانه‌كان و بڵاوی
ده‌كردنه‌وه و بۆی
ده‌خویندنه‌وه. سه‌ره‌ئه‌نجام
له یه‌كێك له‌و
مه‌ئمورییه‌تانەدا هاورێ خالدی
خزرئاقایی وێرای سێ هاوریی دیكه‌ی
له لایه‌ن پاسدارانی ئیسلامی
یه‌وه ده‌ستگیر كران و ره‌وانه‌ی
شكه‌نجه‌گاكان كران. به‌ڵام
ئه‌سیر بوون له ده‌ستی دژماناندا
نه‌یتوانی ئیراده‌ی پولایینی كاك
خالد تێك بشكینی و له
به‌رانبه‌ریاندا راوه‌ستاو
رازدارو نه‌هینی پاریز دیفاعی له
ئارمان و ئامانجه به‌رزه‌كانی
كرد.
رۆژیك دوای ده‌ستگیر كرانه‌كه‌ی
كاتێك به‌ره‌وئاوایی ته‌قی ئاباد
ده‌یانبرد،دوای خویندن سروودی
سه‌رزاری خه‌ڵكی شورشگیری
كوردوستان، سروودی كاك شوان
نه‌ترسانه بو خه‌ڵكی ئاوایی كه
له ده‌وریان كۆ ببونه‌وه و به
ئاشكرا نه‌فره‌تیان ده‌نارد بو
به‌كریگیراوانی رژیم، ده‌ستی
دایه سوخه‌نرانی كردن بو خه‌ڵك و
گویی به هه‌ره‌شه و گورەشه‌ی
پاسداران نه‌دا.
سه‌رئه‌نجام هاورێ خالد دوای شه‌و
و رۆژیك موقاومه‌تی پر له
حه‌ماسه و سه‌رسه‌ختانه، وێرای
سێ كه‌سی تر له زه‌حمه‌تكێشانی
ئاوایی سه‌رچنار به‌ده‌ستی
جه‌لادانی رژیمی ئیسلامی له
مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 60دا
ئیعدام كران.
یادی هاورێ خالدی خزرئاقایی
هەڵسوراوی شورشگیر وفیداكاری
كۆمه‌ڵه به درێژه دانی ریگای
هه‌تا به‌دێ هینانی ئاواته‌كانی
به‌رز راده‌گرین.
|