به‌رێز بێ یادی هاوری
خالیدی غه‌فوری هه‌لسووراو و
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌له
هاوری خالیدی غه‌فوری سالی 1338ی
هه‌تاوی له شاری بانه چاوی
به‌ژین پشكووت.
ده‌ورانی خوێندنی تا كوتائی
ده‌وره‌ی دواناوه‌ندی له شاری
بانه ته‌واو كرد و پاشان بوو به
ماموستای خوێندنگا و له
دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری
بانه ده‌ستی به كاری موعه‌لیمی
كرد.
هاوری خالید به‌وپه‌ری دلسۆرزی و
میهره‌بانیه‌وه ده‌رسی به
مندالانی خوێندنگا ده‌وته‌وه و
به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی له
به‌رانبه‌ر داهاتوی مندالانی
كۆمه‌لگا هه‌ولی ئه‌دا تا له
په‌نای وتنه‌وه‌ی ده‌رس
به‌مندالان به به‌رقه‌رار كردنی
په‌یوه‌نی نزیك له‌گه‌ل
بنه‌ماله‌كانیان ئاگاداری كێشه و
گرفته‌كانیان بێت و له لابردنی
گرفتی سه‌ر رێگای خوێندنیان دا
تێده‌كۆشا.
ساله‌كانی 56 و 57ی هه‌تاوی له
جه‌ره‌یانی ناره‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی ئیران بۆ
به ده‌ست هێنانی ئازادی و
عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی كه بوو
به هۆی نه‌مانی رژیمی په‌هله‌وی
به شور و شه‌وقه‌وه به‌شدار كرد
و چالاكانه ده‌وری گێرا.
رژیمی ئیسلامی ئه‌و دیارده
نه‌خوازراوه بوو كه پاش
ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی په‌هله‌وی
به سه‌ر خه‌لكی ئیرانه‌وه
داسه‌پا و هاورێ خالید به
وریائیه‌وه هه‌ر له یه‌كه‌م
رۆژه‌كانی به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی
رژیمی ئیسلامی له ریزی هه‌زاران
كه‌سی له خه‌لكی كوردستان ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی و خواسته‌كانی خۆی
به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌لاتی ئه‌م
رژیمه ده‌ربری.
پاش هێرش هێنانی رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان و ده‌ست پێكردنی
موقاومه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان،
هاوری خالید راسته‌وخۆ له‌گه‌ل
كۆمه‌له په‌یوه‌ندی گرت و
خه‌باتی سیاسی خۆی به ره‌ۆتی
سوسیالیستی كۆمه‌له‌وه گرێ دا.
مونه‌زه‌م بوون و دیقه‌ت له
به‌ریوه بردنی كار و هه‌لسوورانی
سیاسی دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه
له ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
كوردستان دا له به‌شی ته‌شكیلاتی
نهێنی كۆمه‌له له ناو شاری
بانه سازمان بدرێت و له‌وێ
مه‌شغولی كار و چالاكی سیاسی بێت.
له‌م ده‌ۆرانه له كاری سیاسی دا
هاوری خالید به جدیه‌ت و له
خۆبوردوییه‌كی زۆره‌وه كار و
مه‌سئولیه‌ته‌كانی به‌رێوه
ده‌برد.
دواجار كه له لایه‌ن مه‌ئمورینی
ئه‌منیه‌تی و به‌كرێگیراوانی
رژیمه‌وه شناسائی كرابوو و
ده‌یانه‌ویست ده‌ستگیری بكه‌ن
له شار هاته ده‌رێ و به ریزی
هاوریانی پێشمه‌رگه له به‌شی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی په‌یوه‌ست
بو.
رۆژی 14ی سه‌رماوه‌زی 1360ی
هه‌تاوی، كاتێك بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی مه‌ئموریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی ده‌رۆیشت، به هۆی
رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه گیان له
ده‌ست دا و به‌ریزی پر له شانازی
گیان به‌خت كردوانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو.
یادی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان
دا زیندووه.
|