به‌ریز بێت یادی هاورێی خه‌باتكار
كاك عبدول خالقی محه‌مه‌د پوور
كاك خالق ساڵی 1340هەتاوی له
ئاوایی گیچه‌ی ناوچه‌ی سوما چاوی
به ژین پشكووت. ده‌ورانی
ته‌حسیلاتی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و
ئاواییە خویند. به هوی فه‌قری
مالی نه‌یتوانی بو دریژه‌ی خویندن
بچیته شار. هه‌ر بۆیه چووه
مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه رۆژی زێوه
و ده‌وره‌ی راهنمایی له‌وی ته‌واو
كرد. هاورێ خالق دوای ته‌واو
كردنی ئه‌م ده‌وره‌یه له ساڵی
58دا چووه ورمێ و له پاییزی
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا له گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و
هه‌لسوورانی سیاسی- ته‌شكیلاتی
به جدییه‌ت و هه‌وڵیكی زۆره‌وه
ده‌س پێكرد. پاییزی ساڵی59 بە
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بوو ، و له كومیته‌ی
رووستایی دا هه‌لده‌سوورا. كاك
خالق له زستانی ساڵی 59دا بو
تێپه‌ر كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
پزشكیاری چووه شاری شنو. دوای
ته‌واو كردنی ئه‌م ده‌وره‌یه له
كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانگای
گه‌نگه‌چین دا له سوما و برادوست
له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌و له
به‌شی ده‌رمانی ده‌ستی دایه
كارکردن . دوای هێرشی
به‌كرێگیراوانی رژیم و هێزه
جنایه‌تكاره‌كانی كه بووه‌هوی
پاشه‌كه‌شی پێشمه‌رگه له‌و
ناوچه‌یه، كاك خالق له گه‌ل
پێشمه‌رگه‌كان گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی شنو و له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی ئەو ناچەیە لەدژی
هێزه‌كانی رژیم به‌شداری كرد. كاك
خالق به هۆی بوونی خسڵه‌تی
شورشگیرانه و سه‌داقه‌ت له كار‌و
خه‌باتدا، له نێو
پێشمه‌رگه‌كاندا خوشه‌ویستی یه‌كی
تایبه‌تی هه‌بوو.
هاورێ خالق بەهوی هەست کردن بە
نابەرابەرێیە کۆمەڵایەتیەکان
هەموکات بێری لەرێگەی کوتایی
هێنان بە رەنج وچەوسانەوەی
هاوچێنەکانی دەکردەوە ، هەربۆیە
ساتێک لەبردنە سەری ووشیاری سیاسی
خۆی غافڵ نەدەبوو وکرێکاران
وزەحمەتکێشانی هاندەدا کە
ریزەکانی خۆیان بۆ خەبات لە دژی
نێزامی زاڵمانەی سەرمایەداری
وتێکۆشان بۆ بونیادنانی
کۆمەڵگایەکی دوور لەستەم
وچەوسانەوە وگەیشتن بە سۆسیالێسم
یەک بخەن ،
بە داخەوە هاورێ خالق ریكه‌وتی
18ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
له شه‌ریكی نابه‌رابه‌ردا له
دژی به‌كریگیراوانی ج.ا له
ئاوایی بایزاوێ لە كاتی پانسمان
کردنی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان
بە هۆی پریشكی خوومپاره‌وه گیانی
به‌خت كرد. یادی ئه‌و هاوری
خوشه‌ویسته بو هه‌تا هه‌تا له
نێو دلی هاوسه‌نگه‌رانیدا زیندوو
ده‌مێنێته‌وه.
یادی به‌رزو به‌ریز بێت.
|