به یادی هاوری مادحی هێمه‌تی
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كۆمه‌له
سالی 1340ی هه‌تاوی، هاوری مادحی
هێمه‌تی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش و ده‌ست كورتی ئاوائی
حسێن ئاوادی سه‌ر به شاری
مه‌هاباد له دایك بوو.
بنه‌ماله‌كه‌ی دوای ماوه‌یه‌ك
شوێنی ژیانیان گواسته‌وه بۆ
ئاوائی قه‌ره‌بلاغ و له‌وێ
خوێندنی سه‌ره‌تائی ته‌واو كرد.
له به‌ر ده‌ست ته‌نگی باری
گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌ی
نه‌یتوانی درێژه به خوێندن بدات
و سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كه‌می
ده‌ستی به كار كردن له
مه‌زراكان كرد.
پاش چه‌ند سال كار كردن له
مه‌زرا، بۆ به ده‌ست هێنانی
پارووه نانێك و یارمه‌تی دانی
بنه‌ماله‌كه‌ی ره‌وانه‌ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بوو و له شیركه‌ته بینا
سازیه‌كان دا خه‌ریكی كار كردن
بوو.
به‌م شێوه‌یه هاوری مادح هه‌ر
له سه‌ره‌تاكانی ژیانیه‌وه
له‌گه‌ل سه‌ختی و ره‌نج كێشان
ئاشنا بوو، بۆیه دواجار كه رووی
كرده خه‌بات و تیكۆشانه‌وه
به‌رانبه‌ر به زورداران و
زالمان، كه‌سێكی خۆراگر و جه‌سوور
بوو.
به هاتنه سه‌ر شه‌قامی
ناره‌زایه‌تیه‌كان و خرۆشانی
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران
به‌رانبه‌ر به رژیمی په‌هله‌وی،
كاك مادح كرێكارێكی نارازی و
وه‌گیان هاتوو بوو كه به‌شداری
خۆپێشاندان و ئیعترازاتی ئه‌م
ده‌ۆرانه‌ی كرد.
پاش قیامی خه‌لكی ئیران له سالی
1357ی هه‌تاوی و به ئاشكرا بوونی
هه‌لسوورانی كۆمه‌له، په‌یوه‌ندی
به كۆمه‌له‌وه گرت و بۆ
پارێزگاری كردن له مافی كریكاران
و زه‌حمه‌تكێشان و بۆ گه‌یشتن به
جیهانێكی به دور له سته‌م و
چه‌وساندنه‌وه چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌له‌ی هه‌لگرت
و خه‌باتی سیاسی خۆی له‌م
عه‌رسه‌ی دا درێژه پێدا.
له ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی دا
به‌رده‌وام مه‌شغولی بردنه
سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وشیاری سیاسی
خۆی بوو و زۆر به وریائیه‌وه
سه‌رنجی روداوه‌كانی ناو
كۆمه‌لگای ده‌كرد.
خۆنه‌ویستی و دلسۆزی به‌رانبه‌ر
به خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش و
هاوریانی له ده‌وره‌ی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه‌ی له ناوچه‌ی
مه‌حال و شار وێران ئه‌وی كردبوو
به خۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌یانناسی.
هاۆری مادح له مه‌یدانی خۆراگری
و رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ل
هێزه نیزامیه‌كانی رژیمی ئیسلامی
به جه‌ساره‌ت و فیداكاریه‌وه
ئاماده ده‌بوو و ده‌ورێكی
كاریگه‌ری له شه‌ره‌كان دا له
خۆی نیشان ئه‌دا.
رۆژی 23ی ره‌شه‌مه‌ی سالی 1360ی
هه‌تاوی، له جه‌ره‌یانی شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له دژی هێزه‌كانی رژیم
له كێوی قلیان تاغ له سه‌ر
رێگای مه‌هاباد میاندوئاو، هاۆری
مادحی هێمه‌تی كه‌وته به‌ر
پریشكی خومپاره‌ی رژیم و گیانی
ئازیزی به‌خت كرد.
به درێژه پێدان به رێگای
پیروزی رێز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
|