به‌رێز بێت یادی هاورێ مه‌حموودی
به‌حره‌ینی سیمای شۆرشگێر و
خوراگری نیو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی
هاورێ مه‌حموودی به‌حرینی سالی
1335 له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تێكش له شاری تاران له
دایك بووە . دوای ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له رشته
برق له دانیشگای تاران قه‌بول
كرا. چونی ئه‌و بۆ دانشگا و
تیكه‌لاو بوونی له گه‌ڵ كور‌و
كومه‌لە سیاسه‌كان ، دەسپێکیک
بوو بو ئه‌وه‌ی زیاتر بێر لە
سەرچاوەی نابه‌رابه‌ری نێوان
ئیسانه‌كان بکاتەوە وبۆ کۆتایی
هێنان بە بێعدالەتی کۆمەڵایەتی
رێگای خەبات وتێکۆشانی گرتەبەر.
ساڵی ١٣٥٦ به هۆی یه‌كێك له
هاورێیانی چووه نێو كور‌و
كومه‌لی خه‌باتگیرانی گه‌ره‌كه
فه‌قیرنشینه‌كانی شاری تاران و
هاتو چۆی بو ئه‌و شوینانه به
تایبه‌ت حه‌له‌بی ئاواكان له
جنوبی شار ده‌كرد. ئه‌و به نزیك
بوونه‌وه‌ی له گه‌ل دانیشتوانی
ئه‌و شوینانه له گه‌ڵ
جه‌هەنه‌مێك كه رژیمی شا بو
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و مه‌حروومی
خۆلقاند بوو زیاتر ئاشنا دەبوو و
تێدەكوشا تا له نێو كور‌و كومه‌ڵی
لاوانی كرێكاری دانیشتوی ئه‌م
گه‌ره‌كاندا بیری عه‌داله‌ت خوازی
و دژی سه‌رمایه‌داری ته‌بلیغ بكا.
به هۆی زۆر بوونی كاروباری سیاسی
ده‌ستی له خویندن هه‌ڵگرت و چوو
بو سه‌ربازی و دوای ته‌واو كردنی
سه‌ربازی به مه‌به‌ستی كاری
وشیاریدەرانە لە نێو كرێكاران دا
و هه‌ولدان بو سازماندانی
موبارزاتی ئه‌وان، له
كارخانه‌یه‌كی گه‌وری نه‌ساجی
ده‌ستی به‌كاركرد. ئه‌م
ده‌وره‌یه له ژیانی سیاسی هاورێ
مه‌حموود هاوكات بوو له گه‌ل
په‌ره‌سه‌ندنی موبارزات و
مانگرتنه‌كانی كرێكاران له دژی
رژیمی پاشایه‌تی و هه‌وڵی زۆری بو
رێك‌و پێك كردنی ئه‌و موبارزاته
دا. ئه‌و به هۆی شه‌خسیه‌تی به‌ر
جه‌سته و وه‌هه‌روه‌ها توانایی
له فرموله كردنی و به‌یانی
خواست و نیازه‌كانی كرێكاران و
به‌ریوه بردنی سوخه‌نرانی پر شور
له مانگرتن و ته‌حه‌سونه
كرێكارییەکان له‌و ده‌روریه له
راپه‌رین و زور زوو بوو به
سیمایكی خۆشه‌ویستی نێو كرێكاران
و جه‌ماوری خه‌ڵك.
هاورێ مه‌حموود دوای رووخانی
رژیمی شا و هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی له زۆربه‌ی جم وجۆل و
حه‌ره‌كه‌ته كریكاراییەکان ،
له‌وانه پێك هێنانی شورا
كرێكارایه‌كان و هه‌لبژراردنی
نوینه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان
تێكوشا. ئه‌و به پێك هێنانی
کۆبونەوە و له قاودانی
به‌رده‌وامی نوێنەرانی سه‌رمایه
له هه‌ر جلوبه‌رگیك دا كه
ئه‌مجاره به ناوی ئیسلام
هاتبونه میدان هاوچینه‌كانی خۆی
وشیارتر ئه‌كرده‌وه. ئه‌و
له‌فكری یەکیەتی كرێكاراندا بوو،
یه‌كگرتنی چینایه‌تی له نێو
ئه‌واندا ته‌بلیغ ئه‌كرد، و
ناوه‌روكی وحدتی كلمه كه وێردی
زبانی خومینی بوو بو كرێكاران
روون ده‌ركرده‌وه.
هاورێ مه‌حموود له هه‌ر فرسه‌تێك
بو به‌حس كردن له بابه‌ت مافی
كرێكاران و له قاودانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری كه‌ڵكی وه‌رئه‌گرت
و له هه‌ر كوی كریكاری لی بوو
هەوڵی دەدا لەگەڵ مافەکانیان
ئاشنایان بکات و هانی ده‌دان بو
خه‌بات و به‌ره‌به‌ره‌كانی لەدژی
نێزامی چەوسێنەری سەرمایەداری .
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی
فعالیه‌ته‌كانی له گه‌ل جه‌معیك
له كریكاران ده‌س یان دایه بڵاو
كردنه‌وه‌ی نه‌شریه‌ك. هاورێ
مه‌حموود له درێژه‌ی
هه‌لسووراوانی خوی دا بو به‌ده‌ست
هێنانی، مافه‌كانی كرێكاران بی
وچان تی كوشاو دوای له قاودانی
سیاسه‌تی دژی كرێكاری
مدیركارخانه و دزینی حه‌قی
كرێكاران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
ده‌وری تایبه‌تی له سه‌ركه‌وتنی
هاوكارانی خۆی بو وه‌دس هێنانی
قازانجی تایبه‌تی له ساڵی 58 دا
گیرا. دوای هه‌ر ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه بو كه هاورێ
مه‌حموود و 11 كه‌سی تر له
كرێكاران كه زۆربه‌یان پێشینه‌ی
25 سال كاریان بوو، به تاوانی
ئاژاوه نانه‌وه، له
كارخانه‌ده‌ر كران. هاورێ
مه‌حموود دوای ئیخراج له
كارخانه خه‌ریكی كوكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی ماڵی له كریكارانی شاغل
بۆ كرێكارانی بی كار بوو و بو
دروس كردنی سه‌ندووقی یارمه‌تی بۆ
كریكاران هه‌وڵی ده‌دا.
هاورێ مه‌حموود بحره‌ینی بۆ
ماوه‌یكی كورت له گه‌ل دوسازمانی
اتحادی موبارزە له رێی ئارمانی
چینی كریكارو ره‌زمه‌نده‌گان
فه‌عالییه‌تی كرد و دواتر كه
زیاتر له گه‌ل ماركسیزمی شوشگیر
ئاشنا بوو، خه‌باتی خۆی به
اتحادیه‌ی موبارزانی
كومونیسته‌وه گریدا.
ئه‌و خوشه‌ویسته له هاوینی ساڵی
60 دا له هیرشی به‌ربڵاوی ج.ا بو
سه‌ر هه‌لسووراوانی چه‌پ و
شورشگێر له لایه‌ن یه‌كێك له
بەکرێگێراوانی رژیمه‌وه شناسائی
و ده‌ستگیر كرا و دوای 6 مانگ
زیندان رۆژی 14ی رێبه‌ندانی ساڵی
60 دا تیرباران كرا.
هاورێ مه‌حموود به‌حرینی له نێو
شكنجه‌گاكانی رژیم دا لێوی نهینی
پارێزی خۆی نه‌كرده‌وه و ناو
نیشانی هاوریانی له ده‌روونی دا
به نه‌هینی راگرت و نه‌یدركاند و
له میدانی تیری جه‌ڵادانی
سه‌رمایه‌دا سه‌ربه‌رزانه
راوستاو گیانی به‌خت كرد. یادی
هاورێ مه‌حموود به‌حره‌ینی
هه‌لسووراوی شۆرشگێر‌و سیمای سه‌ر
به‌رزی نیو به‌ندیخانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی به‌ریزه و ریگای پر له
رێبواری كومونیست و ماندوویی
نه‌ناسه |