به یادی هاوریی گیان به‌خت كردوو
پێشمه‌رگه‌ی شورشگێر و فیداكاری
كۆمه‌ڵه كاك مه‌حموودی فازڵ پوور
ناسراو به مه‌حموود قه‌ناسه
هاورێ مه‌حموودی فازڵ پوور كه
له نێو هاورێ یانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا به مه‌حموود قه‌ناسه
ده‌ناسرا، ساڵی 1338 له ئاوایی
بێلۆكه‌ی سه‌رده‌شت له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش دا
چاوی به ژین پشكووت. كاك
مه‌حموود هێشتا مندال بوو كه
دایك و بابی له ده‌ست دا و هه‌ر
له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له ناز
و موحه‌به‌تی دایك و باوك بێ به‌ش
مایه‌وه. هاورێ مه‌حموود وه‌ك
زۆر مندالی بێ پشت و په‌نای تر
ده‌بوو بو په‌یدا كردنی پاروه
نانێك بو خۆی ره‌وانه‌ی بازاری بێ
ره‌حمی كار بێ و هه‌ر له‌و
كاته‌وه له‌شی ناسكی بخاته ژێر
كار و بو ئه‌م مه‌به‌سته له
ته‌مه‌نی 15 سالیه‌وه رێگای
شاره جورواجوره‌كانی ده‌رده‌وه‌ی
كوردوستانی گرته پێش. راپه‌رینی
شكوداری خه‌ڵكی ئێران، ئه‌و
راپه‌رینه بوو كه رزگاری
کرێکاران و خەڵکی چەوساوە
وزۆرلێکراوی و تازه‌لاوانی وه‌ك
هاورێ مه‌حموودی تیدا به‌دی
ده‌كرا و ئه‌وه كاك مه‌حموود بوو
كه له ریزی میلیونی خه‌ڵكی
ئێران دا له دژی رژیمی
سه‌لته‌نه‌تی، له
خوپێشاندانه‌كاندا به‌شداری كرد و
بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌كانی كه
ئاواتی سه‌دان هه‌زار تازه‌لاوی
وه‌ك خۆی بوو تێكوشا و
فیداكارانه هاته ریزی میلیونی
خه‌ڵكی راپه‌ریو.
هاورێ مه‌حموودی فازڵ پوور ناسراو
به مه‌حموود قه‌ناسه پێش هێرشی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیمی ئیسلامی
له 28ی گەلاوێژی ساڵی 58 بو سه‌ر
ناوچه‌كانی كوردوستان، له
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. كاك مه‌حموود له
ماوەی ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی دا له
زۆر عه‌ملیات و چالاكی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
به‌شداری كرد. شه‌ره‌كانی نێو
شاری سه‌رده‌شت، گرتنی پایكاكانی
ره‌به‌ت و قوڵتی، شه‌ری دارساوێن
له مانگی خه‌رمانانی ساڵی 59،
به‌شێك له‌و مه‌یدانانه له
چالاكی یه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن
كه هاورێ مه‌حموودی فازڵ پوور تێ
یاندا به‌شداری كرد و وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكاری
كۆمه‌ڵه ده‌وری گێرا. له ماوه‌ی
ئه‌و سالانه‌دا كه هاورێ
مه‌حموود له ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا بوو، به‌و په‌ری
توانا‌و به شوور‌و شه‌وقه‌وه بو
بردنه‌سه‌ری پڵه‌ی وشیاری سیاسی
خۆی هه‌وڵی ده‌دا و هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا به لێهاتوویی خۆی
توانی خوێندن و نووسینیش فێربێ.
سه‌رئه‌نجام هاورێ مه‌حموود شه‌وی
23 پوشپەری ساڵی 60، له شه‌ریكی
قاره‌مانانه له دژی ئه‌رته‌ش و
سپای پاسداران له چوار كیلومتری
شاری بانه گیانی به‌خت كرد و
ژیانی پر له شانازی له پێناو
ئامانجی شورشگێرانه‌ی دا یانی
رزگاری كرێكاران و به‌شخوراوان دا
فیدا كرد.
یادی هاورێ مه‌حموودی فازڵ پوور
ناسراو به مه‌حموود قه‌ناسه بە
دریژەدانی رێگای پڕ لەشانازی بەرز
رادەگرین
|