به‌رێز بێت یادی هاوریی گیان
به‌خت كردوو
كاك مه‌نسووری
مووسه‌وی
هاورێ مه‌نسوور ساڵی 1337 هەتاوێ
لە شاری شنۆ له دایك بووە . هەر
لەو شارە خوێندنی دەسپێکردووە ،
پاشان بۆ درێژه دان به خوێندن
چووتە دانش سه‌رای موقه‌ده‌ماتی
شاری خۆی . دوای ته‌واو كردنی
ئه‌م ده‌وره‌یه وه‌كوو سپای دانش
رەوانەی یەکێک لە ئاواێیەکانی
سەر بە شاری ماكۆ کراوە . پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سپای دانشی
گه‌رایه‌وه شاری شنو و له
ئاواییەکانی ئه‌م ناوچه‌یه بوو
بە موعه‌لم.
هاورێ مەنسور وەک ماموستایەکی
دڵسوز ، سەرەرای ئەرکی فێرکردن
وبارهێنانی خوێندکارەکان ،
پێوەندێیەکی نزێک وسەمێمانەی لە
گەڵ خەڵکی زەحمەتکێشی ئاوایی
هەبوو ، بەدەرد وخەمیانەوە بوو ،
گوێی بۆ گێرو گرفتەکانیان رادەگرت
ورێگە چارەی نێشان دەدان ، خٶشی
دەوێستن وخٶشیان دەوێست ،
بەسەرچاوەی بێبەشیەکانیان ئاشنای
دەکردن ورێگەی رزگاری لەو وەزعەی
نێشان دەدان ولەبردنە سەری
ووشیاری سیاسێ ئەواندا شێلگێرانە
تێدەکۆشا . خه‌ڵكی ئاواییەکانی
دەوربەری شاری شنۆ و به تایبه‌ت
زەحمەتکێشان وخوێندکارانی ئاوایی
خانله‌ر بیره‌وه‌رییه‌كانی
ئه‌ویان لە بێر ناچێتەوە كه له‌و
په‌ری فشار و ئیختناقی رژیمی
په‌هله‌ویدا ده‌رسی خه‌بات
وفیداكاری فیر ده‌كردن و له
مه‌دره‌سه وکۆر وکۆمەڵەکانیان
دەرسی شۆرش وخەبات و سرودی
شورشگیرانه‌ی فێر ده‌كردن .
به ده‌س پێكردنی شورشی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی
په‌هله‌وی، هاورێ مه‌نسوور به
به‌شداری هه‌ڵسووراوانه له
موبارزاتی شاره‌كاندا تیده‌كوشا
خەڵکی ئاواێیەکان بۆ خەبات لەدژی
رژێمی دێکتاتوری شا هانبدات
هاورێ مه‌نسوور دوای راپه‌رینی
22ی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی
لە په‌یوه‌ند له گه‌ل جه‌معیه‌تی
دیفاع له مافی خه‌ڵكی كوردوستان
له شاری شنۆ، هه‌لسوورانی
شورشگیرانه‌ی خۆی په‌ره پێدا.
لەوی بوو کە لە گەڵ کۆمەڵە
وسیاسەتەکانی ئاشنا بوو . له
کۆتاێی به‌هاری ساڵی ١٣٥٨
هەتاویدا خەباتی خۆی بە کۆمەڵەوە
گرێدا وشێلگێرانەتر لە جاران پێی
نایە مەیدانی خەبات وتێکۆشان و
به شێوه‌ی رێکخراو ئەرکی
خەباتکارانە و موبارزاتی خۆی له
په‌یوه‌ند له گه‌ل زه‌حمه‌تكێشان
به‌ره‌و پێش ده‌برد.
دوای هێرشی 28ی گەلاوێژی ساڵی
١٣٥٨ ی رژیم بو سه‌ر كوردوستان
له گه‌ل هاورییانی جه‌معه‌یه‌ت
له شار هاته ده‌ر. به‌ڵام زۆری
پێ نه‌چوو كه دیسان گه‌رایه‌وه
شار و هه‌لسوورانی سیاسی خۆی
له‌وێ درێژه پێدا. له
ئاخره‌كانی ده‌وری ئه‌وه‌لی
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه خەڵکی
کوردستان دا هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
زۆربه‌ری شه‌ره‌كانی ناوچه‌دا
به‌شداری كرد. پاش ماوه‌یه‌ك بو
سازماندانی هەڵسووراوانی کۆمەڵە و
كاری ته‌بلیغی له ئاواێیەکان له
كومیته‌ی رووستایی دا ئه‌ركی
شورشگیرانه‌ی پێ‌سپێردرا . هاورێ
مه‌نسوور به سه‌داقه‌ت و شور و
شه‌وقێكی شورشگیرانه‌وه كه به
خه‌بات بووی، ئەرک و
مه‌سئوولییه‌ته‌كانی خۆی به جێ
ده‌گه‌یاند .
هاورێ مەنسور سەرەرای تێکۆشانی
لەمەیدانی کاری سیاسی وشۆرشگێرانە
له باری هونه‌ریشه‌وه ئیستعدادی
زۆری هه‌بوو. پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه بیره‌وه‌ری بەرێوە بردنی
به‌رنامه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و
هیچ كات له بیر ناكه‌ن.
هاورێ مه‌نسوور پێشمه‌رگه‌ی وشیار
و پێشره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له هێرشی
هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پاسداران و
به‌كریگیراوانی رژیم بۆ سەر
ئاوایی بایزاوێ له رۆژی 18ی
خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠ له حالێكدا
له گه‌ڵ هاورییانی پێشمه‌رگه‌ی
بیوونه سه‌دێك له به‌رانبه‌ر
هیرشی به‌كریگیراواندا، ئازایانه
ده‌ستی دایه به‌ربه‌ره‌كانی.
له درێژه ئه‌م موقاومه‌ته
دلیرانه‌یه‌دا به هۆی زۆریی
هیزه‌كانی دوژمن، كاك مه‌نسوور
كه‌وته گه‌مارو و تا ئاخرین
فیشه‌ك ئازایانه شه‌ری كرد‌و
سه‌رئه‌نجام له رێگای دیفاع له
ئارمانی شورشگیرانه‌یدا چووه
ریزی گیان به‌ختكردووانی رێگای
ئازادی و سوسیالیزم.
به درێژه دانی رێگاكه‌ی ریز له
یادی ئازیز‌و خوشه‌ویستی ده‌گرین.
|