|
هاوڕێ مه‌سعوودی محه‌ممه‌دی
ساڵی1340 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له‌دایك بوو. به
ده‌ست پێكرنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری
زۆرلێكرێوی خه‌ڵكی ئێران له
ساڵه‌كانی 56 و57 هاوڕێ مه‌سعوود
له‌گه‌ڵ دۆستانی خوێندكاری له
سه‌نگه‌ری مه‌دره‌سه‌كاندا
هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی ده‌ست
پێكرد. له ته‌واوی خۆپیشاندان و
ئێعترازاتی خوێندكاران و خه‌ڵكی
شاری سنه‌دا به‌شداری
هه‌ڵسووڕاوانه‌ی هه‌بوو. له
ده‌وره‌ی ئه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌دا له نیزیكه‌وه
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و
وه‌كوو لایه‌نگرێكی كۆمه‌ڵه
ده‌ستیدایه كاری وشیاریده‌رانه.
پێش هێرشی دووهه‌می رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان به ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. له شه‌ڕێكدا
له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی رژیم به
سه‌ختی بریندار بوو، دوای
حه‌وتوویه‌ك له رێكه‌وتی 13/9/60
گیانی به‌خت كرد. |