به‌رێز بێت یادی هاورێی
گیانبه‌ختكردوو
هاورێ مه‌حه‌مه‌دی
ئه‌حمه‌دی ناسراو به حه‌مه
عاسه
هاورێ مه‌حه‌مه‌دی ئه‌حمه‌دی
ساڵی 1327 هەتاوی له ئاوایی
هه‌نگه‌ژال له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له دایك بووه.
ده‌ورانی منداڵی به ره‌نج و
كوێره‌وه‌ری و كار كردن تێپه‌ر
كردووه. هه‌ر لە دەورانی
لاویتییەوە هه‌ستی به زولم و
زۆرداری ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان
كردووه. بە هۆی نزێکی ودۆستایەتی
لە گەل هاورێی گیانبه‌ختكردوو کاک
حوسەینی پیر خه‌یران لە گەڵ
مەسائیلی سیاسی ئاشنا بووە وپەی
بەسەر چاوەی زوڵم وچەوسانەوە و
بێعدالەتی نێو کۆمەڵگا بردووە
ورێگای رزگاری بەشمەینەتانی لە
دەست چەوسانەوە لە خەباتی رێکخراو
ویەکگرتوی زەحمەتکێشان دا بێنیەوە
.
كاك حه‌مه له خه‌باتی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كه له دژی
ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌ورێكی به‌ر
چاوی هه‌بوو. له ده‌وره‌ی
یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان دا
پێوه‌ندی به كومه‌ڵه‌وه گرت و
بۆ یارمه‌تی دان به
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه له هیچ
شتێك دریغی نه‌ده‌كرد.
له لایه‌ن كومه‌ڵه‌وه
مه‌سئولییه‌تی هێزی به‌رگری
ناوچه‌كه‌ی پێ سپێردرا و كاك
حه‌مه ئه‌ركه‌كانی خۆی زۆر به
چاكی به‌ره‌و پێش ده‌برد.
لە دەوری دووهه‌می بزوتنەوەی
شۆرشگێرانەی كوردوستان بۆ
بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هێرشی
درەندانەی کۆماری ئێسلامی به
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو و له گەلێک لە
مەیدانەکانی خۆراگری وموقاومەت دا
بەشداری کرد .
هەڵسورانی بێ ووچان و تەبلێغی
سیاسەتەکانی کۆمەڵە لە نێو
زەحمەتکێشان و ئاشنا کردنیان بە
سەرچاوەی بێبەشی وبێ مافێیان
ونێشان دانی رێگەی کوتاێی هێنان
بەو وەزعە غەیری ئێنسانیە ،
سەمیمیەت ونزێکی لە گەڵ
زەحمەتکێشانی هاوچارەنووسی
کردبویە سێمایەکی خۆشه‌ویستی
خه‌ڵکی ئەو ناوچەیە .
له به‌ر لێهاتوی نیزامی و سیاسی
مه‌سئولییه‌تی نیزامی په‌لی شه
هید حسینی پێ سپیردرا. بۆ ئه‌نجام
دانی ماموریته سه‌خته‌كان
هه‌میشه پێش قه‌ده‌م بوو و به
شێوه‌یه‌كی ماندوویی نه‌ناسانه
ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریوه
ده‌برد.
هاورێ حه‌مه له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان،
له‌وانه: چه‌ك كردنی
به‌كرێگیراوانی رزگاری ، شه‌ری
گه‌وره‌ی گاران، ته‌فروو و
تووناكردنی ستونی ئه‌رته‌ش له
جاده‌ی مه‌ریوان سه‌قز و زۆر
شه‌ری دیكه به‌شداری كرد.
به‌داخه‌وه ریكه‌وتی 30
بەفرانباری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له
شه‌ر له گه‌ل هێزه‌كانی رژیم له
ئاوایی پیرخه‌یران گیانی به‌خت
كرد.
یادی ئازێزی بۆ هەمێشە لە
دڵماندا زێندووە
|