بەرز و بەرێز یادی هاورێ
مەحەد ئەمینی رەسولی کرێکاری
وشیار وتێکۆشەری کۆمەڵە
هاوڕێ محهمهد
ئهمینی
رهسوڵی
له
کۆشی بنهماڵهیهكی
كرێكاری و دەسکورتی ئاوایی (قهڵاتان)
چاوی به
ژین پشكووت. له
دهورانی
تازە لاویدا بابی له
دهست
دا و بارێ گرانی پەیداکردنی بژیوی
بنەماڵەکەیان کەوتە ئەستۆی . له
تهمهنی
15 ساڵییهوه
وەک زوربەی
تازەلاوانی بنەماڵە کرێکاری و
زەحمەتکێشییەکانی هاو چارە نوسی ،
بۆ دابێنکردنی ژیانیکی فەقێرانە
دەستی دایە کرێکاری و زۆربهی
ئاواییەكانی دەوروبهر
و کۆرەخانەکانی ئەو ناوچە گهڕا
و کەوتە ژێر باری کاری قۆرس
وتاقەت پرۆکین و هەر لە سەرەتای
تەمەنیەوە لە
گەڵ
چەوسانەوەی لەرادە بەدەر وبی مافی
وحەقدەستی کەم بەرەورو بوو.
راپهڕینی
جهماوهری
خهڵكی
ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا
بۆ هاوری مەحەمەد ئەمین وەک
زوربەی لاوانی کوردوستان مەیدانیک
بووکە لهگهڵ
مهسایلی
سیاسی ئاشنا بێت . لەو راپەرێنەدا
بەشداری کرد ولە گەڵ سیاسەت
وئامانج و رێبازی هێزە سیاسیەکانی
ئەو سەردەمە و رەوتە
جۆراوجۆرەکانی ناو کۆمەڵگا ئاشنا
بوو .دوای هێرشی جمهووری ئیسلامی
بۆ سهر
كوردستان بە ریزی پێشمهرگهكانی
كۆمهڵه
پەیوەست بوو و شێلگێرانە بۆ
تەبلیغی سیاسەت وئامانجەکانی
کۆمەڵە لە نێو زەحمەتکێشانی ئەو
ناوچەیە تێدەکۆشا ، پێوەندییەکی
نزیک ورفێقانەی لە گەڵ بە قەرار
دەکردن ، گویی بۆ قسەکانیان
رادەگرت و رێنوێنی دەکردن و بەسەر
چاوەی زوڵم وستەمی ناو کۆمەڵگا
ئاشنای دەکردن و رێگای رزگار بوون
لەو ژیانە سەخت ودوژوارەی نیشان
دەدان و هانی دەدان بە ریزەکانی
کۆمەڵە پەیوەست بن
.
بەداخەوە
رۆژی ١٨ ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی
١٣٦٠ هە
تاوی لە شەرێکی قارەمانانە و
چەندین سەعاتە لە گەڵ هێزەکانی
کۆماری ئیسلامی وبەکرێگێراوەکانی
لە دۆڵی بایزاوی پاش ئەوەی ٣ جار
لە مەیدانی شەر برێندار بوو ،
گیانی لە پێناو سوسیالیسم و
رزگاری ئینسانەکان بەخت کرد .
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵماندا
زیندووە
|