به‌رزو به‌رێز بێت یادی هاورێ
مه‌حه‌مه‌د ئه‌مینی شه‌هابی
هاورێ مه‌حه‌مه‌د ئه‌مینی
شه‌هابی ساڵی 1333 له کۆشی
بنەماڵەیەکی زه‌حمه‌تكێش له شاری
مه‌ریوان له داییك بووه. له
به‌ر نه‌بوونی و خراپی بارێ
گوزه‌رانی خانه‌واده‌كه‌ی له
ته‌واوی ده‌ورانی خوێندنی دا
کرێكاری كردووه. هاورێ
مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین خۆێندنی
ده‌بیرستانی له مه‌ریوان ته‌واو
كردووه و بۆ درێژه پێدانی
خوێندن چۆته دانەشسه‌رای
كه‌شاوه‌رزی لەشاری كرمانشان. هەر
لەوی لەگەڵ مەسایلی سیاسی ئاشنا
دەبێت و لە خه‌باتی خۆێندكاران دا
چالاکانە بەشداری دەکات و هەوڵ
دەدات ووشیاری سیاسی خۆی بەرێتە
سه‌ر .
به ده‌ست پێكردنی خه‌باتی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران لەدژی
رژیمی دیکتاتوری شا بە دەریای
خروشانی خۆپێشاندان
ونارزایەتیەکانی ساڵی ١٣٥٦ و٥٧
پەیوەست دەبێت و له هه‌ڵخراندن
و رێكخستنی خه‌ڵك و خوێندکاراندا
لە دژی رژیم هەڵسووراوانە
بەشداری دەکات .
پاش راپەرین وبەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئیسلامییەوە ، بەناسینی ناوەروکی
کۆنەپەرستانە و دژی کرێکاری ئەو
رژیمە ، خەبات وتێکۆشانی خۆی
درێژە پێدەدات ، ئەو بە باشی ئەو
راستییەی بۆ دەر کەوتبوو کە رژیمی
تازە بەدەسەڵات گەیشتوو بە هێرش
بۆ سەر کرێکاران وخەڵکی تێکۆشەری
کوردستان وهێزە چەپ ورادێکاڵەکان
بە تەمایە هەمو دەسکەوتەکانی
راپەرێنی بەرێنی کۆمەڵانی کرێکار
وزەحمەتکێش بستێنیتەوە وپایەکانی
رژیمیکی کۆنەپەرست ودژی بەرژوەندی
خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێش
دابمەزرێنی ،
لەگەڵ دروستبوون ودەسپێکردنی
هەڵسوورانی یەکیەتی جوتیارانی
مەریوان هاورێ حەمەمین بوو بە
یەکێک لەهەڵسووراوانی ئەو
رێکخراوەیە وبە تواناوە هاوكاری
ده‌كردن و له چه‌ك كردنی
به‌كرێگیراوانی ج.ا له شاری
مه‌ریوان به‌شداری به‌رچاوی
هه‌بوو.
له كۆچی مێژویی و به كۆمه‌ڵی
خه‌ڵكی مه‌ریوان دا ئه‌ركی
ریكخستنی به ئه‌ستوه بوو. له
یه‌كه‌مین هێرشی رژیم بۆ
كوردوستان كاك مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین
له ناو شاردا مایه‌وه و خه‌ڵكی
هان ده‌دا به‌ربه‌ره‌كانی
هێزه‌كانی رژیم بكه‌ن و یارمه‌تی
به پێشمه‌رگه‌ی بگه‌یه‌نن.
به هاری سالی 59 كاك مه‌حه‌مه‌د
ئه‌مین به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست ، له چه‌ك
كردنی سوپای رزگاری، له
په‌لاماری پێشمه‌رگه‌كانی هێزی
كاك فوئاد بو سه‌ر هێزه‌كانی رژیم
له نزیكی جانه‌وه‌ره، له
تاروماركردنی هێخەکانی ئه‌رته‌ش
له جاده‌ی مه‌ریوان سه‌قز و
ده‌یان شه‌ری دیكه به‌شداری
كردووه.
به داخه‌وه رۆژی ٣٠
بەفرانباری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له
شه‌ر له گه‌ل هێزه‌كانی رژیم له
ئاوایی پیر خه‌یران گیانی لە
پێناو ئازادی وسوسیالیسم ومافە
رەواکانی خەڵکی کورد به‌خت كرد.
به درێژه دانی رێگای ریز له
یادی ئازیزی ده‌گرین.
|