به رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
تێكۆشه‌ر و وشیاری كۆمه‌ڵه كاك
مه‌حه‌مه‌دی فه‌ره‌ج زاد
هاورێ مه‌حه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی
وشیارو دلێری كۆمه‌ڵه ساڵی 1336
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی له‌گزیی سه‌قز چاوی بە ژین
هەڵهێناوە .
هیشتا تازه‌ڵاو بوو كه باوكی له
ده‌ست دا. دوای له ده‌ست دانی
باوكی باری قوورسی به‌رێوه بردنی
ژیانی بنه‌ماله‌كه‌یان كه‌وته
سه‌رشانی و بۆ به‌ده‌ست هێنانی
پیداوێستی ژیانیان ڕووی كردبووه
هه‌موو جۆره كاریکی قورس و
تاقه‌ت پڕوكین ، ژیانی سەختی
بنەماڵەکەیان و وردبوونەوە لە
ژیانی زەحمەتکێشانی دەوروبەری و
بێبەش بونیان لە سەرەتایی ترین
پێداوێستییەکانی ژیان وچەوسانەوەی
لەرادە بەدەریان ، هاندەری بوون
بۆ ئەوەی روبکاتە مەیدانی خەبات
لە دژی نیزامی چەوسێنەری
سەرمایەداری ، هەر بۆیە لە گەڵ
دەسپێکردنی خۆپێشاندان ونارزایەتی
لە دژی رژیمی دیکتاتوری شا
لێبراوانە پێی نایە مەیدانی خەبات
وتێکۆشان و لە هەمو متینگ
وخۆپێشاندانەکانی شاری سەقز
چالاکانە بەشداری کرد .
دوای راپه‌رین و بە دەستەوە
گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئیسلامییەوە بە ناسینی ناوەروکی
دژی کرێکاری وکۆنەپەرەستانەی ئەو
رژیمە دریژەی بە خەبات وتێکۆشانی
خۆی دا و له جه‌معیه‌تی
لایه‌نگری زه‌حمه‌تكێشان و مافی
گه‌لی كوورد له شاری سه‌قز
هه‌ڵسووڕانی سیاسی خۆی به شێوه‌ی
سازماندراو درێژه پێدا.هاورێ
مه‌حه‌مه‌د له كارووباری سیاسی-
ته‌شكیلاتی زۆر زووتوانی ببێته
كه‌سێكی باوه‌ر پێ كرا‌و
خوشه‌ویستی نێو هاورێكانی .
له ده‌وری هه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌دا له پێوه‌ند له
گه‌ل كۆمه‌ڵه‌دا له ته‌شكیلاتی
شار به هه‌ڵسوورانی خۆی درێژه‌ی
دا و به ده‌ست پێ كردنی هێرشی
دووهه‌می رژیم بۆ سه‌ر كوردوستان
بە رێزی پێشمه‌رگه‌كانی کۆمەڵە
پەیوەست بوو .
هاوری حەمە له مەیدانی شەری
شۆرشگێرانە لە دژی هیزە
سەرکوتکەرەکانی کۆماری
نموونه‌یه‌ك له شه‌هامه‌ت و گیان
بازی بوو ، لە نێو زەحمەتکێشانی
ناوچەکەدا لێبراوانە تەبلیغی
سیاسەت وئامانجەکانی کۆمەڵەی
دەکرد و ئەوانی بە سەرچاوەی رەنج
وبێ بەشی و چەوسانەوەیان ئاشنا
دەکرد وریگای رزگار بوون لەو
ژیانەی نیشان دەدان .
هاورێ محه‌مه‌د له ماوەی ژیانی
كورتی دا لیبراوانەی بۆ
بەسەرکەوتن گەیاندنی ئامانجی
بەرزی سوسیالیسم تێکۆشا و لەو
ریگەدا گەلیک فیداکاری و
لەخۆبوردویی لە خۆی نیشان دا .
بە داخەوە سه‌ر له ئێوارەی رۆژی
٥ ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
لە جەرەیانی شەری گەورە وبەربڵاوی
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناو شاری
سەقز دەکەویتە بەر گولەی هیزە
بەکرێگێراوەکانی کۆماری ئیسلامی و
برێندار دەبێت ، لاوانی تێکۆشەری
شاری سەقز هاورێ حەمە لە مەیدانی
شەر دور دەخەنەوە بەڵام بە داخەوە
سەرەرای هەوڵی هاورێیانی بەشی
پزشکی ، گیانی لە پێناو رزگاری
کرێکاران وگەیشتن بە سوسیالیسم
بەخت کرد .
له ئاخرین كاته‌كانی ژیانی دا
كاك محه‌مه‌د به چاوی پرشنگدار و
لێوی به بزه‌ی خۆی و به
خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروودی
شورشگێرانه وره‌ی به‌رزی به
هاورێ یانی ده‌به‌خشی.
یادی ئه‌م پێشمه‌رگه
جه‌نگاوه‌ره‌ی كۆمه‌ڵه و ئه‌م
یاوه‌ره خه‌مخوره‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردوستان.
بۆ هه‌میشه له دڵماندا زیندووه
و به درێژه پێدانی ریگاكه‌ی ریز
له یادی خوشه‌ویستی ده‌گرین. |