|
به یادی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكار كاك
محه‌مه‌دی ریحانی
هاورێ مه‌حمه‌دی ریحانی ساڵی
1318 له بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی نه‌جه‌ف ئاوا
چاوی بە ژین هەڵهێناوە . ژیانی
پر له هه‌ژاری و كاری تاقه‌ت
پروكین تۆوی رق و نفره‌تی له
سه‌رمایه‌داران و زۆر وێژانی له
دڵیدا چاند بوو. كاك مه‌حمه‌د
له جه‌ریانی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری
خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی شا
به‌شداری کردووە و دوای قیامیش
له موقاومەت وخه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستان دا له دژی
سیاسه‌ته‌كانی رژیمی دژی شورشی
ج.ا هه‌ڵسووراوانه به‌شدار بووە
و له ئاواییەکانی ناوچه‌ی
كامیاران ده‌ستی دایه
بلاوكردنه‌وه‌ی ئیعلامیه و
نه‌شرییاتی جه‌معه‌یه‌تی
دمكراتیكه‌كان ، له جه‌ریانی
دەوری هەوەڵی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه خەڵکی کوردوستان له
دژی رژیمی ج.ا درێژه‌ی به
هه‌ڵسورانی خۆی دا و كاتی
گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بو شاری
كامیاران بوو به هەڵسوراوی
كۆمه‌ڵه و بو گه‌یاندنی یارمه‌تی
مالی و بڵاو كردنه‌وه‌ی
خه‌به‌رنامه زۆر هه‌لسووراو بوو.
هاورێ محه‌مه‌د سه‌ره‌تای ساڵی 59
بە ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست دەبێت و له ته‌واوی
ده‌وره‌ی پر لە شانازی
پێشمه‌رگایەتیدا نمونه‌یه‌ك بوو
له سه‌داقه‌ت و ئیمان بو
به‌ره‌وپێش بردنی خه‌بات .
بە داخەوە ریكه‌وتی ٢٧ ی رەشەمەی
ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی به هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی مین له یه‌كیك له
مقه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه له
كامیاران 6 كه‌س له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه گیانیان
به‌خت كرد ، یه‌كێك له‌م
پێشمه‌رگانه كه به توندی
بریندار بوو كاك محه‌مه‌دی ریحانی
بوو كه پاش چەند رۆژ دوای
ئه‌وه‌ی معالجه‌كه‌ی كاریگه‌ر
نه‌بوو، له رێكه‌وتی ١٨ی مانگی
خاکەلیوەی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی چووه
رێزی گیان به‌خت كردوانی ریگای
رزگاری چینی كریكاره‌وه.
له گه‌ڵ درێژه‌دانی رێگای
شورشگێرانه‌ی ریز ده‌گرین له
یادی ئازیزی
|