به یادی
پێشمه‌رگه‌ی
خه‌باتكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ مسته‌فا
ئابزه‌ن
ناوی قارنێ
له میژووی
خه‌باتی
عادلانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستاندا
وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی
یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین
جینایه‌ته‌كانی
رژیمی کۆنەپەرستی
کۆماری ئیسلامییە
. ده‌یان
كه‌س له
خه‌ڵكی بی
دیفاعی ئه‌م
ناواییە
له ژن و
پیاو و پیرو
لاوه‌وه
له مانگی
خەرمانانی
ساڵی ١٣٥٨
هەتاویدا،
دوای هێرشی
رژیمی دژی
ئینسانی
ج.ا بو سه‌ر
كوردوستان
له لایه‌ن
جه‌لاده‌کانی
ئەو رژیمەوە
قه‌تلی عام
كران. به‌ڵام
قارنێ له‌پی
نه‌كه‌وت
و زه‌حمه‌تكێشانی
ئاوایی قارنێ
سه‌ر به‌رزانە
راوه‌ستان
و لاوانی
شورشگێری
به دڵیکی
پر له رق
و كینه
له دوژمنانی
ئازادی و
یەکسانی
، خه‌باتی
شورشگێرانه‌یان
درێژه پێدا.
له شه‌ری
18ی خەزەڵوەری
ساڵی ١٣٦٠
دٶڵی بایزاوی
سێ كه‌س
له گیان
به‌خت كردووانی
کۆمەڵە
، هاورێیان
مسته‌فا
ئابزه‌ن
، عوسمانی
رامین و
سه‌لاح مرادی
لاوانی شٶرشگیری
ئه‌م ئاواییه
خوراگره
بوون کە
لێبراوانە
چەکی دیفاع
لە قازانج
وبەرژەوەندی
چینی کرێکاریان
کردبووە
شان وبۆ
گەیشتن بە
سوسیالیسم
و دامەزراندنی
کۆمەڵگایەکی
دور ستەم
وچەوسانەوە
هەوڵیان
ئەدا .
هاورێ
مسته‌فا
ساڵی 1342 له
خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی قارنێ
چاوی به
دنیا هه‌لێنا
و هه‌ر له
سه‌ره‌تای
لاوییه‌وه
ده‌ستی دایه
كرێكاری
و له گه‌ڵ
ره‌نج و
زه‌حمه‌ت
گه‌وره
بوو. له
هێرشی وه‌حشیانه‌ی
رژیم بو
سه‌ر ئاوایی
قارنێ، باوكی
گیانی به‌خت
كرد. ئه‌مجار
باری قورسی
ته‌ئمینی
مه‌عیشه‌تی
خانه‌واده‌کەیان
كه‌وته
سه‌ر شانی
. كاك مسته‌فا
عه‌لاقه‌یه‌كی
زۆری به
هه‌لسوورانی
شورشگێرانه
په‌یدا كرد
بوو، له
گه‌ل كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی
گرت و له
بنكه‌ی لایه‌نگرانی
كۆمه‌ڵه
له ئاوایی
قارنێ ده‌ستی
دایه تێکۆشان
و به عه‌لاقه‌یه‌كی
زوره‌وه
خه‌ریكی
ته‌بلیغی
سیاسەت و
بیروباروه‌ری
كۆمه‌ڵه
و بڵاو كردنه‌وه‌ی
خه‌به‌رنامه
و باقی نه‌شرییاتی
كۆمه‌ڵه
بوو. هاورێ
مسته‌فا
پاییزی ساڵی
59 بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه
پەیوەست
بوو و چالاكانه
ده‌ستی دایه
خه‌بات.
دوای ماوه‌یه‌ك
گه‌رایه‌وه
ئاواییەکەی
خۆیان و
له په‌یوه‌ندی
نزیك له
گه‌ل كۆمه‌ڵه
درێژه‌ی
به هه‌لسوورانی
شورشگێرانه
دە‌دا ،
دوای هێرشی
هیزه‌كانی
ج.ا بو شمالی
كوردوستان
له پاییزی
ساڵی 60دا،
هاورێ مسته‌فا
هاته مقه‌ری
كۆمه‌ڵه‌و
بو به‌ربه‌ره‌كانی
لە دژی دوژمنان
، ده‌ستی
دایه چه‌ك
بەداخەوە
هاوری مسته‌فا
زه‌حمه‌تكێشی
وشیارو پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری
كۆمه‌ڵه
له شه‌ری
سه‌رسه‌ختانه‌ی
هاورێ یانمان
لە دۆڵی
بایزاوی
لە دژی به‌كرێگیراوانی
ج.ا له رۆژی
18ی خەزەڵوەری
ساڵی ١٣٦٠
هەتاوی له
گه‌ل 10 کەس
لە هاوسه‌نگه‌رانی
له ریگای
گه‌یشتن
به مافی
عادلانه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی
كوردوستان
و رزگاری
كرێكاران
گیانی به‌خت
كرد.
یادی هه‌میشه
زیندووی
به‌رزو به‌رێز
بێت.
|