به‌ریز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ موزفه‌ری عه‌زیززاده
هاورێ موزه‌فه‌ر سالی 1337 له
شاری پاوه‌دا چاوی بە ژێن
هەڵهێناوە. هەر لەو شارە خوێندنی
تا کوتایی دەورەی ناوەندی ته‌واو
كرد.
هاورێ موزه‌فه‌ر له خه‌باتی
سه‌راسه‌ری کۆمەڵانی خه‌ڵكی ئێران
دژی رژیمی شا هه‌لسووراوانه
به‌شداری كرد و وه‌كوو یه‌كێك له
هەڵسوراوانی سیاسی ناوچه‌كه، بو
بردنه‌سه‌ری خه‌باتی خه‌ڵك
شیلگیرانه هه‌وڵی ده‌دا.
پاش راپه‌رینی هاورێ موزه‌فه‌ر
له گه‌ل چه‌ند كه‌س دیكه له
هاورێکانی ، جه‌معه‌یتی دیفاع له
خه‌ڵكی كوردیان له شاری پاوه
پێك هێناو له‌م ماوه‌یه‌دا بو
ئیفشای به‌كریگیراوانی ج.ا و
كونه‌په‌رستانی محه‌للی بێ و چان
هه‌وڵی دا. دوای ده‌س پێك كردنی
شه‌ری دا سه‌پاوی رژیم به سه‌ر
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا،ناچار
بوو بو ماوه‌یه‌ك برواته دیهاتی
ده‌وروبه‌ر. كاتێك كه
سه‌ركوتگه‌رانی رژیم ده‌ستیان به
سه‌ر شاری پاوه دا گرت، سه‌ر له
نوێ گه‌رایه‌وه شار. وه له‌م
ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار ده‌ستگیر
كرا. ئه‌وكه ئیتر بە هۆی ناسراو
بوونی نه‌یده‌توانی له شار
بمینێته‌وه ، له شار هاته ده‌ر
و بە ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه پەیوەست بوو . له
جه‌ریانی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خەڵکی کوردستان
لەدژی کۆماری ئێسلامی كاك
موزه‌فه‌ر لیبراوانه ده‌ستی
دایه هه‌لسووران له نێو
كریكاراندا و بو بردنه‌سه‌ری
وشیاری ئه‌وان تیده‌كوشا. هاورێ
موزه‌فه‌ر كاتێك كه تازه له
مه‌ئمورییه‌تێكی ته‌شیلاتی
گه‌رابوە‌وه، له شه‌رێكدا له
لایه‌ن هیزه‌كان حیزبی
دیموكراته‌وه به برینداری
ئه‌سیر كرا و دوای 48 سه‌عات له
ئاوای گازرخانی به جی یان
هیشتبوو كه به هۆی نه‌بوونی
ئیمكاناتی پزشكییه وه گیانی
به‌خت كرد.
یادی ئازیز و خوشه‌ویستی ریز لێ
ده‌گرین.
|