به‌رزو به‌ریز بێت یادی
پێشمه‌رگه‌ی شورشگیری كۆمه‌ڵه
كاك نادری باغبانی
هاورێ نادر سالی 1342 له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تێكشی
ئاوایی سووجه چاوی به دنیا
هه‌لێنا و پاشان له مه‌دره‌سه‌ی
ئاوایی نه‌ڵۆس ده‌ستی دایه ده‌رس
خویندن. هاوینان شان به شانی
خانه‌واده‌كه‌ی كاری ده‌كرد و
به‌م جوره هه‌ر له ده‌ورانی
مندالیه‌وه له گه‌ل ده‌رد‌و
زه‌حمه‌تی كرێكاران ئاشنا بوو.
كاك نادر به هۆی وه‌زعی
مه‌عیشه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی
نه‌یتوانی درێژه به خویندن بدات
له حالیك دا عه‌لاقه‌یه‌كی زۆری
به خویندن و فێر بوون هه‌بوو.
به ده‌س پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان
كاك نادر له ناوچه‌ی شنۆ له
گه‌ل كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو وه وه‌ك
هەڵسوراوێکی كۆمه‌ڵه لێبراوانه
وه‌زیفه‌كانی خۆی ئه‌نجام
ده‌دا.دوای هێرشی ئه‌رته‌ش و
پاسداران و به‌كرێگیراوانی ج.ا بو
ناوچه‌ی شنو كاك نادر بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو و به روحییه‌یه‌كی
به‌رزه‌وه وه‌زایفی
پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا.
هاورێ نادر له شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی 18ی مانگی
خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له
دۆڵی بایزاوێ ئازایانه و تا
ئاخرین گولله دژی هێزه سه‌ر
كوتگه‌ره‌كانی رژیم شه‌ری كرد‌و
هه‌ر ئه‌م ئازایه‌تی و سه‌ر
سه‌ختی و شورشگیریه‌تی بووه هوی
ئه‌وه كه له كاتی ده‌ستگیر
بوونیدا له گه‌ل سێ هاورێی
دیكه‌ی هه‌ر له‌وی به ده‌ستی
به‌كریگیراوانی رژیم ئێعدام
بكریت. به‌م شیوه‌یه ژیانی كورتی
به‌ڵام سه‌راسه‌ر كار‌و خه‌باتی
ئه‌م كرێكاره شورشگیره له
رێگای رزگاری خه‌ڵكی زورلێكراو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا
كوتایی پێ هات .
ێادی ئه‌م هاورێ ئازیزه مان به
درێژه دانی رێگاكه‌ی رێز لێ
ده‌گرین.
|