به یادی هاورێ ناجی غه‌فووری
هه‌ڵسووراوی تێکۆشەر و شورشگێری
كۆمه‌ڵه
هاورێ ناجی غه‌فووری هەڵسوراوی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ساڵی 1334
له خانه‌واده‌یه‌كی ده‌ستكورتی
شاری بانه له دایك بووە .
ده‌ورانی خویندنی ناوه‌ندی له‌و
شاره تێپه‌ر كرد و دوای ئه‌وه
بو دریژه‌دان به خویندن چووه
دانشگای ته‌وریز. هاورێ ناجی له
ده‌ورانی دەبێرستان له گه‌ڵ
مه‌سایلی سیاسی ئاشنا بووە و لە
گەڵ چەند هاورێیەکی هەستەیەکی
چەپی خەباتکارانەیان پێک هێناوە و
لە راکێشانی خوێندکارانی ئەو
سەردەمە بەرەو خەبات وتێکۆشان لە
دژی نیزامی دیکتاتوری شا دەوری
گێراوە ، ژیانی فەقێرانەی
بنەماڵەکەی و وردبوونەوەی لە
ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش ،
رەنجی لە رادە بەدەر وچەوسانەوەی
بی سنوری ئەوان وبێرکردنەوە لە
رێگای رزگار بوونی ئێنسان لەدەست
ستەم وهەڵاواردن ، هاورێ ناجی
بەرەو کومونیزم و زانستی رزگاری
ئێنسان لە دەست بێعەداڵەتی
کۆمەڵایەتی راکێشا ، هەر بۆیە
هەمو کات هەڵسوراوێکی مەیدانی
خەبات وتێکۆشان بوو ، له
خه‌باتی دانشجویی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا هه‌لسووراوانه
به‌شداری كرد و ده‌وری به‌رچاوی
گێرا.
هاورێ ناجی لاوی پرشورو شه‌وق و
شورشگیر و کومونیست ساڵی ١٣٥٨
خەبات و تێکۆشانی خۆی بە
كۆمه‌ڵه‌وە گرێدا و له
ته‌شكیلاتی نه‌هینی كۆمه‌ڵه‌دا
ئه‌ركی سیاسی و شورشگیرانه‌ی
به‌ریوه برد و لێهاتوانه و بەو
په‌ری دلسوزی و فیداكارییەوە
ئه‌ركه‌كانی به‌ریوه ده‌برد.
یه‌كێك له روژه‌كانی مانگی
خه‌زه‌لوه‌ر ساڵی 60 هاورێ ناجی
له لایه‌ن به‌كریگیراوانی رژیمی
ئیسلامی یه‌وه ده‌ستگیر و
زیندانی كرا.
هاورێ ناجی له زیندان ئیتلاعاتی
سپای پاسداران و له سلوولی تاكه
كه‌سی دا خرایه ژیر توندترین
شكه‌نجه‌ی به‌كریگیراوانی رژیم
به‌و هیوایه‌ی كه لێوی نه‌هینی
پاریزی بكه‌نه‌وه و ته‌سلیمی
خۆیانی بكه‌ن، به‌ڵام وره‌ی
پولایینی هاورێ ناجی هه‌موو
نه‌قشه و پیلانەکانی دوژمنی
پووچه‌ل كرده‌وه و سه‌رئه‌نجام
له‌و په‌ری زه‌بوونی و داماوه‌ی
دا روژی 3ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 60
به‌كریگیراوانی رژیم هاورێ ناجی
یان ئیعدام كرد و به‌مجوره ژیانی
سه‌راسه‌ر سه‌رفرازی و
شورشگیرانه‌ی كوتایی پێ هات.
یادی هاورێ ناجی غه‌فووری
به‌ریزه و رێگای پر له شانازی
تاگەیشتن بە ئامانجەکانی
بەردەوامە.
|