به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
وشیاری كۆمه‌ڵه
كاك ناسری خه‌لیقی
هاورێ ناسری
خه‌لیقی ساڵی 1337 له شاری سه‌قز
چاوی به ژین پشكووت.خوێندنی
سه‌ره‌تایی و
ده‌وره‌ی ئه‌وه‌لی ده‌بیرستانی
هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد و به
هۆی عه‌لاقه‌یه‌ك كه لە بواری
فێرکردن وبارهینان بووی، شوغلی
موعه‌لیمی هه‌لبژاردو بو ئه‌م
مه‌به‌سته ده‌وره‌ی دانش سه‌رای
موقه‌ده‌ماتی له شاری خۆی ته‌واو
كرد. هەر لەو سەر دەمانەدا لە گەڵ
مەسایلی سیاسی ئاشنا دەبیت ولە
گەڵ کۆمەلێک لە هاورییانی
هەڵسورانی سیاسیان دەسپێکرد و لە
کۆر وکۆمەڵە کرێکاری ولەنێو
خویندکاراندا لە دژی ستەم
وچەوسانەوەی رژیمی دیکتاتوری شا
هەڵدەسوران ، ساڵی 1355 وه‌كوو
سپاهی دانش دەچیتە ئاواییەکانی
ناوچه‌ی كامیاران ، سەرەرای ئەرکی
موعەلیمی پیوەنوییەکی نزیک و
رفیقانە لەگەڵ زەحمەتکیشانی ئەو
ناوچەیە بەرقەرار دەکات وەک یار
ویاوەرێکی نزیک بۆ چارەسەرکردنی
گیروگرفتی ژیانیان و رونکردنەوەی
هۆی رەنجی لەرادەبەدەر وستەمی
نیزامی چەوسینەری سەرمایەداری و
رێگای رزگاربونیان ، یارمەتی
دەریان بوو. پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی سه‌ربازی گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی سه‌قز و له ئاوایی
كه‌ریم ئاوا بووه موعه‌لیم
ولەویش شێلگیرانە دریژەی بە
هەڵسورانی سیاسی خۆی دەدا و بو
بردنه سه‌ری وشیاری وئاشنا
کردنیان بە مافەکانیان و
یه‌كگرتووكردنیان بو به‌رانبه‌ركی
له دژی فئوداله‌كان و
سه‌رئه‌نجامیش ده‌س به
سه‌راگرتنی زه‌وی ئاغا و
ده‌ره‌به‌گەكان له لایه‌ن
زه‌حمه‌تكێشانی دێهاتی سه‌قزه‌وه
ده‌ورێكی كه‌م وێنه‌ی گیرا. له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاك ناسر
موعه‌لمێكی شورشگێر و هاوری یه‌كی
دلسوز بوو بو دانش ئامووزه‌كانی .
و بو بردنه سه‌ری وشیاری
مندالانی زه‌حمه‌تێكشان ده‌وری
فه‌عالی هه‌بوو.
لە
گەڵ سەرهەڵدانی خۆپێشان
ونارزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی ئیران
لە دژی رژیمی دیکتاتوری شا
لیبراوانە بەدەریای خرۆشاوی خەڵک
پەیوەست بوو هەڵسوراوانە لە متینگ
وخۆپیشاندانەکانی ئەو دەورەیەدا
بەشداری کرد . كاك ناسر ساڵی 1358
به‌شداری شه‌ری چه‌كدارانه‌ی
كوردوستانی كرد و له ده‌وری
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌دا هه‌لسووراوانه له
شه‌ره‌كاندا به‌شداری بووە .
هاوێنی ساڵی 1359 بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
دەبیت و به ئیحساسی
مه‌سئوولییه‌ته‌وه و به شوور‌و
شه‌وقێكی زوره‌وه خه‌باتی خۆی
له ریزەکانی کۆمەڵەدا درێژه
پێدا.
ئه‌و به هۆی رووحییه‌یه‌كی
به‌رزه‌وه كه بووی له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كاندا له‌وانه شه‌ری
دارساوێن كه بووه هۆی تێك شكانی
ستوونی ئیعزامی كه له بانه‌وه
ده‌یویست به‌ره‌و سه‌رده‌شت بروات
بەشداری کرد .
بەداخەوە سه‌رئه‌نجام هاورێ ناسری
خه‌لیقی پێشمەرگەی وشیار
وهەڵسوراوی کۆمەڵە روژی ٥ ی
خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له
شه‌رێكی قاره‌مانانه لەنێو شاری
سه‌قزدا له یه‌كێك له
گه‌ره‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دا
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و
گیانی لە پێناو سوسیالیسم ورزگاری
چەوساوەکان به‌خت كرد.
به
درێژه دانی رێگای به‌رزی رێز
له یادی ئازیزی ده‌گرین.
|