ناسری لوتفی

 
 

کاتی گیان باخت کردن: 1360.12.25

شوینی گیان باخت کردن: له‌ كاتی گه‌مارو دانی مقه‌ره‌كانی به‌كریگیراوانی رژیم له‌ ئاوایی دۆڵاوی كامیاران  كه‌وته‌ به‌ر گولله‌ی داگێركه‌ران و گیانی له‌ پێناو و ئازادی ورزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به‌خت كرد

 

 

 

 

به‌ریز بێت یادی هاورێ ناسری لوتفی پێشمەرگەی شۆرشگێر وفیداکاری کۆمەڵە


هاورێ ناسری لوتفی ساڵی 1341 له‌ شاری سنه‌ چاوی بە ژین هەڵهیناوە‌ . خوێندنی تا ساڵی دووهه‌می نه‌زه‌ری له‌م شاره‌ درێژه‌ پێداوە .
هاورێ ناسر وەک زۆربەی لاوانی شۆرشگێر وئازادیخواز لە گەڵ دەسپێکردنی خۆپێشاندان ونارزایتیەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەدژی رژێمی دیکتاتوری شا هه‌لسوورانی سیاسی خۆی‌ ده‌س پێكرد. له‌و كاته‌وه‌ له‌ ته‌واوی خۆپێشاندان ، ته‌حه‌سونه‌كان وئیعترازاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌ دژی رژیمی شا شێلگێرانە بەشداری کرد .  له‌ روژه‌كانی راپه‌ریندا له‌ گرتنی مه‌ركه‌زه‌كانی  ساواك و شاره‌بانی  به‌شداری كرد. پاش رۆخانی رژێمی شا وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری ئێسلامییەوە بەناسێنی ناوەروکی دژی کرێکاری ودژی ئینسانی ئەو رژیمە خەباتی خۆی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆرشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران وبەر پەرچدانەوەی هێرشی درندانەی ئەو رژیمە بۆ سەر ئازادییە کۆمەڵایتیەکان وهێرش بۆ سەر کرێکاران و هێزە چەپ ورادیکالەکان وخەڵکی شۆرشگێر وماف خوازی کوردستان ، خەبات وتیکۆشانی درێژە پێ دەدا ، لە رێپێوانی تێکۆشەرانی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە کۆچی مێژویی خەڵکی شاری مەریوان بەشداری کرد ، لەگەڵ پێک هاتنی بنکەکان لە شاری سنە له‌ بنكه‌ی گه‌له‌خان شێلگێرانە هەڵسوراوە ، له‌ جه‌رەیانی مقاومه‌تی 24 روژه‌ی خه‌ڵكی سنه‌و پێشمه‌رگه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر هیزه‌ سه‌ركوتگره‌كانی ج.ا دا به‌ شووروشه‌وقێكی ته‌واوە وه‌ تێکۆشاوە. پاش داگێرکردنی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئێسلامییەوە به‌ ریزی پێشمه‌رگه‌كانی  كۆمه‌ڵه‌ پەیوەست بووە و دوای ماوه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان به‌ بژیو و گوزه‌رانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌ شیوه‌ی نه‌هینی گه‌رایه‌وه‌ شار. له‌م ماوه‌یه‌دا جارێك له‌ یه‌كێك له‌ خیابانه‌كانی تاران ده‌ستگیر كراو بو ماوه‌ی مانگیك له‌ پادگانی عشرت ئاباد زیندانی كرا. دوای ئه‌وەیش جاریكی دیكه‌ له‌ جه‌ریانی رێپێوانیك له‌ شاری سنه‌ ده‌ستگیر كرا. پاسدارانی جنایه‌تكار بو به‌ده‌س هێنانی ئیتلاعات، خستیانه‌ ژێر قورسترین شكه‌نجه‌ و ئازاردان به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ سه‌ر ئێراده‌ی پولاینی دا زاڵ ببن و هیچ ئیعترافیكی پێ بكه‌ن و نه‌هینی یه‌كانی پێ بدركێنن. كاك ناسر دوای ئه‌وه‌ی له‌ زیندان ئازاد كرا و له‌ مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ دا  بە ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ پەیوەست بووو ‌و به‌ دلسوزی یه‌وه‌ ته‌واوی كاره‌كانی به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. ره‌وشتی شورشگێرانه‌ و كاری ته‌بلیغی و وشیاری ده‌رانەی ئه‌و پێوه‌ندی یه‌كی پته‌وی له‌ نێوان كاك ناسر و زه‌حمه‌تكێشانی ئاواییەکانی ده‌وه‌ربه‌ر پێك هێنا بوو. هاورێ ناسر نموونه‌ی هاورێیه‌كی شۆرشگێر و سه‌میمی بوو، هه‌میشه‌ له‌ به‌رێوه‌ بردنی كاری جه‌معی دا پێشقدم ده‌بوو. وه‌خوشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی له‌ نێو هاورێ كانی به‌ده‌ست هێنا بوو.

بە داخەوە هاوری ناسری لوتفی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و وشیاری كۆمه‌ڵه‌ له‌ كاتی گه‌مارو دانی مقه‌ره‌كانی به‌كریگیراوانی رژیم له‌ ئاوایی دۆڵاوی كامیاران له‌ حالێكدا به‌ روحییه‌یه‌كی شورشگێرانه‌وه‌ بو گرتنی سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن پێشره‌وی ده‌كرد، كه‌وته‌ به‌ر گولله‌ی داگێركه‌ران و گیانی له‌ پێناو و ئازادی ورزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به‌خت كرد.

یادی ئازیزی بەدرێژەدانی رێگای پڕ لەشانازی  رێز لێ ده‌گرین.

 

 

 

گرامی باد یاد پیشمرگ فداکار کومه له رفیق ناصر لطفی

رفیق ناصر در سال 1341 در خانواده ای متوسط در شهر سنندج متولد شد و تحصیلات خود را تا سال دوم دبیرستان در همین شهر ادامه داد. رفیق ناصر مبارزات خود را از سال 57 آغاز کرد و در همه اعتراضات و تحصنهای مردم شهر سنندج علیه رژیم شاه و پس از سقوط آن، علیه رژیم ضد انقلاب ج.ا شرکت کرد و در دوران ایجاد بنکه ها او در بنکه گله خان فعالیت مینمود. در جریان مقاومت 24 روزه مردم سنندج رفیق ناصر رابط بین نیروهای پیشمرگ کومه له بود و با تمام توان آنها را یاری میداد.

رفیق ناصر پس از خروج پیشمرگان از شهر سنندج به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست مدتی بعد برای کمک به خانواده اش به شهر بازگشت که در جریان آن توسط پاسداران دستگیر و زندانی شد پس از آزادی از زندان بار دیگر به صف پیشمرگان کومه له پیوست ولی با کار آگاهگری در میان توده های زحمتکش و با رفتار صمیمانه ای که داشت محبوبیت فراوانی کسب نمود.

رفیق ناصر لطفی در تاریخ 25 اسفندماه 1360 در حالیکه با روحیه ای سرشار از ایمان به امر انقلاب و مبارزه برای تصرف پایگاهای رژیم ج.ا در دولاب کامیاران پیشروی میکرد. مورد اصابت گلوله قرار گرفت و جان باخت.

یادش گرامی و خاطره اش جاودان باد.