به‌ریز بی یاد و بیره‌وه‌ری
پیشمه‌رگه‌ی شورشگیر و سیمای
موقاومه‌تی نیو زیندانه‌كانی
رژیمی ئیسلامی، هاورێ ناسری
پێشكاری
هاورێ ناسری پیشكاری سالی 1333
له بنه‌ماله یه‌كی زه‌حمه‌تكیش
و ده‌ستكووتی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ
له ناوچه‌ی سنه چاوی به ژین
پشكوو
ت، وه‌ك زوربەی مندالانی خەڵکی
زه‌حمه‌تكێش نه‌یتوانی بچیته
مه‌دره‌سه و له نیعمه‌تی ده‌رس
خویندن بی به‌ش مایه‌وه.ژیانی
ده‌ورانی مندالی هاورێ ناسر
سه‌رتاپا ره‌نج و بی به‌شی له
خوشیه‌كانی ژیان بوو، دواتریش كه
گه‌وره بوو له‌شی ناسكی خسته
ژیر كاری سه‌خت و پر له ره‌نج بو
ئه‌وه‌ی گوشه‌یه‌ك له
پێداوێستیەکانی ژیانی
خانه‌واده‌كه‌ی پرکاتەوە .
له ده‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك
دژی رژیمی شا شان به شانی
زه‌حمه‌تكیشانی ئاوایی له دژی
كونه په‌ره‌ستانی ناوچه و
ژاندارمری رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستی
دایه هه‌لسووران و دوای
راپه‌رینی خه‌ڵكی ئێرانیش خه‌باتی
شورشگیرانه‌ی خوی له بنكه‌ی
لایه‌نگرانی كومه‌ڵه له
ئه‌ویهه‌نگ به شوور‌و شه‌وقی
هه‌رچی زیاتره‌وه درێژە پێدا .
له ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردستاندا هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه. هاورێ
ناسری پیشكاری له‌و ده‌ورانه‌دا
له‌رێ پیوانی میژوویی بو
پیشتیوانی له خه‌ڵكی شاری
مه‌ریوان و له چه‌ك كردنی سپای
به‌كرگیراوی رزگاری دا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
مانگی خاكه لێوه‌ی سالی 60 كاتێك
كه هاورێ ناسر به‌ره‌و تاران
ده‌روشیت له نزیك شاری كامیاران
له لایه‌ن به‌كریگیراوانی رژیمە
وه شناسایی و ده‌ستگیر كرا.
له ماوه‌ی 10 مانگ زیندان دا
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه زور جار
كه‌وته به‌ر شكه‌نجه‌ی
وه‌حشیانه‌ی و دریژماوه‌ی
جه‌لادانی نێو زیندان، به‌ڵام
وه‌فادار به ریباز و
ئامانجه‌كانی، لیوی نه‌هینی
پاریزی نه‌كرده‌وه و شكه‌نجه
گرانی رژیم نه‌یانتوانی
چكوله‌ترین نه‌هینی پی بدركێنن.
سه‌ره‌ئه‌نجام به‌ره‌به‌یانی روژی
30 به‌فرانباری سالی 1360 وێرای
11 كه‌سی تر له خه‌باتكارانی
شورشگیر له زیندانی دیزڵ ئابادی
شاری كرمانشاه به ده‌ستی
زیندانه‌وانه جه‌لاده‌كانی رژیمی
ئیسلامی تیره‌باران كرا‌و گیانی
له ریگای رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشان و ئامانجی به‌رزی
دا به‌خت كرد.
یادی هاورێ ناسری پێشكاری
به‌ریزه و رێگای پر رێبوار.
|