به‌رز و به‌ریز بێ یادی هاورێ
ناسری ره‌سوولی په‌نا پێشمه‌رگه‌ی
شورشگیر و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ ناسری
ره‌سوول په‌نا ساڵی 1337 له شاری
بانه چاوی به دنیا هه‌لێنا.
خویندنی تا كوتایی ده‌وره‌ی
ده‌بیرستان له شاره‌كانی بانه و
كرمانشان درێژه پێدا. هاورێ ناسر
كه ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له شاری
كرمانشان خویند، دواتر‌و له ساڵی
57 دا گه‌رایه‌وه شاری بانه و
هه‌ر له‌و ده‌ورانه دا له
ئیعتراز‌و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك
lه
دژی رژیمی شا چالاکانە به‌شداری
كرد.
هاورێ ناسریش وه‌ك
باقی لاوان تێكوشه‌ری شاری بانه،
له راپه‌رینی شكوداری ساڵی 57
خه‌ڵكی ئێران دا به‌شداری كرد .
دوای راپه‌رین به دلێكی ئاواله
و به شوور‌و شه‌وقه‌وه چووه ناو
جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی له
شاری بانه و هه‌لسووراوانه
تێیدا به‌شداری كرد. ماوه‌یه‌كیش
وه‌ك موعه‌لیم له ئاوایی یه‌كانی
ده‌وروبه‌ری شاری بانه كاری كرد‌و
وێرای به‌ریوه بردنی ئه‌ركی
موعه‌لیمی، به‌رده‌وام له نێو
خه‌ڵك دا هه‌لده‌سووراو بو ئاشنا
كردنی خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش به ماف و
داخوازه‌كانیان هه‌لده‌سووراو
هه‌موو ئه‌مانه كردبوویه
خوشه‌ویستی خویندكاران و خه‌ڵكی
ئاوایی یه‌كانی شاری بانه.
هاورێ ناسری
ره‌سوول په‌نا له ده‌وره‌ی
دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستاندا
به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. له ماوه‌ی 37 رۆژ
موقاومه‌تی خه‌ڵكی شورشگیر و
پێشمه‌رگه له شاری بانه وێرای
هاوسه‌نگه‌رانی له‌م شاره و لە
سەنگەرەکانی كیوی ئاربەبا
نموونه‌یه‌كیان له حه‌ماسه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له
به‌رانبه‌ر دوژمنی داگیر كه‌ردا
نواند و چه‌ندین جار زه‌ربه‌ی
گورچك بریان له به‌كریگیراوان دا
كه هاورێ ناسر وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سووری
كۆمه‌ڵه تێیدا به‌شداری كرد و
نموونه‌یه‌ك له فیداكاری و
گیانبازی بو خۆی و هاوسه‌نگه‌رانی
تۆمار كرد. پاش داگێرکردنی شار لە
لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماتی
ئێسلامییەوە ، هاورێ ناسر لە شار
هاتە در و له چه‌ندین شه‌ری
سه‌ركه‌وتوانه‌دا به‌شداری كرد.
سه‌رئه‌نجام هاورێ
ناسری ره‌سوول په‌نا رۆژی 23ی
مانگی پۆشپەری ساڵی 60 له
شه‌ریكی قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ
ستوونیك له پاسدارانی رژیمی
ئیسلامی له چوار كیلومیتری شاری
بانه، دوای وه‌شاندنی
زه‌ربه‌یه‌كی قورس له په‌یكه‌ری
به‌كریگیراوان، وێرای هاورێی
هاوسه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ی
مه‌حموودی فازل پوور كه‌وتنه
به‌ر گولله‌ی به‌كریگیراوان و
گیانیان له ریگای وه‌دی هێنانی
ئاواتی به‌رزیان وگەیشتن بە
ئازادی وسوسیالیسم به‌خت كرد.
بژی یاد و
بیره‌وه‌ری هاورێ ناسری ره‌سوول
په‌نا و ریگای هه‌تا به‌دی هاتنی
ئامانجه به‌رزكانی درێژه‌ی
هه‌یه
|