به‌رێز بێت یادی هاوریی گیان
به‌خت كردوو كاك عومه‌ری جانالی
هاورێ عومه‌ری جانالی،
پێشمه‌رگه‌ی شورشگێر و فیداكاری
كۆمه‌ڵه، له شاری بۆكان له
بنەماڵەیه‌كی زه‌حمه‌تكیش دا له
دایك بووە . كاك عومه‌ر له
هه‌مان ساله‌كانی سه‌ره‌تای
خۆیندنی دا ناچار بوو وێرای ده‌رس
خوێندن، بۆ پیداكردنی بژیوی
روژانه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كاریش
بكات. به‌م هۆیه‌وه له ده‌ورانی
لاویه‌تی دا له گه‌ل رەنج
وچەوسانەوە و ئه‌و ده‌ردو
مه‌ینه‌تانه‌ی كه نیزامی
سه‌رمایه‌داری به سه‌ر كرێكاران
و خه‌ڵكی بی به‌ش دا سه‌پاندووه
ئاشنا بوو.
هاورێ عومه‌ر خوێندنی تا كۆتایی
ده‌ورانی ناوەندی له شاری بۆكان
درێژه پێداوە و به ده‌ست
پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری
خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی شا،
به شووروشه‌وقێكی زۆرەوە
هه‌لسوورانی سیاسی خۆی ده‌ست
پێكرد، چالاکانە لە خۆپیشاندان و
متینگەکانی ئەو سەردەمە بەشداری
کردووە و له ده‌ست به
سه‌رداگرتنی شاره‌بانی و
ژاندارمری شاری بۆكان له
رۆژه‌كانی راپه‌رین دا ده‌ورێكی
به‌رچاوی هه‌بووە . له خه‌باتی
خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كانی شاری
بۆكان هەڵسوراو بووە. پاش راپەرین
و هاتنە سەر کاری حکومەتی ئیسلامی
و پێكهاتنی جه‌معییه‌تی دیفاع له
زه‌حمه‌تێكشان و مافی نەتەوایەتی
گه‌لی كورد لە شاری بۆکان ،خەبات
وهەڵسورانی سیاسی خۆی بەو
ناوەندەوە گرێداوە ،کار وتیکۆشانی
سیاسی و ئیمانی پتەو و قایمی بە
رزگاری بەشمەینەتان و تیکۆشان بۆ
بردنە سەری رادەی وشیاری سیاسی
وبەدەربەستی بۆ چونە پیشی خەباتی
روژانە کردبویە هاورییەکی جێگە
متمانەی هاوسەنگەرانی ، ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له‌و
جه‌معییه‌ته‌دا كاریان كردووه و
له نزیكه‌وه له گه‌ڵی ئاشنا
بوون، بیره‌وه‌ری هه‌ڵسوورانی بێ
وچانی ئه‌و هاورییه‌یان له بیر
ناچێته‌وه.
دوای هێرشی كۆنه‌په‌رستانه‌ی
رژیمی ج.ا بۆ كوردوستان، له 28ی
گه‌ڵاوێژی 58دا، هاورێ عومه‌ر له
گه‌ل هاورێیانی جه‌معییه‌ت،
چه‌كدارانه ده‌ست یان دایه
به‌ربه‌ره‌كانی له دژی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم. دوای
ماوه‌یه‌ك گه‌رایه‌وه شار‌و بۆ
ئیدامه‌ی خه‌بات له دژی رژیم،
له هه‌ل و مه‌رجی خه‌فه‌قان و
ژێر ده‌سه‌لاتی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم به
هاوكاری به‌شێك له هاورێیانی،
ده‌سته‌یه‌كی نه‌هێنی یان پێك
هینا. له جه‌ریانی په‌لاماری
پێشمه‌رگه‌كان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ر و
پایگاكانی رژیم له شاری بۆكان و
وه‌ده‌رنانی به‌كرێگیراوانی رژیم
له‌و شاره، كاك عومه‌ر و
هاورێیانی به ته‌واوی هێزی خۆیان
له‌و شه‌رانه‌دا به‌شداری یان
ده‌كرد و یارمه‌تی
پێشمه‌رگه‌كانیان ده‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی كه شاری بۆكان له
لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گیرایه‌وه
و فه‌زای دمكراتیك به سه‌ر ئه‌و
شاره‌دا زال بوو، كاك عومه‌ر
هه‌لسوورانی سیاسی خۆی له
په‌یوه‌ندی له گه‌ل سازماین
وحده‌تی كمونیستی دا ئیدامه دا و
تا كاتی گیان به‌خت كردنی له
گه‌ل ئه‌و سازمانه په‌یوه‌ندی
هه‌بوو. كاك عومه‌ر له
ده‌وره‌یه‌كی ئاموزشی نیزامی‌دا
له ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌شداری
كرد و له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی دا
بۆ بۆكان له گه‌ل چه‌ند نه‌فه‌ر
له هاورێیان كه‌وته‌نه به‌ر
هێرشی چه‌ند هێلی كوپترێك كه بوو
به هۆی بریندار بوونی كاك
عومه‌ر، ماوه‌یه‌ك دوای
گیرانه‌وه‌ی شاری بۆكان له
لایه‌ن رژیمه‌وه ، كاك ئه‌سعەدی
برای له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی
رژیم له شاری میاندواو ده‌ستگیر
و دوای ماوه‌یه‌ك ئیعدام كرا.
هاورێ عومه‌ر له‌و ماوه كورته‌ی
له نێو پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا بوو زۆر به نه‌زم بوو
و هه‌ر كارێك كه پێ ده‌سپێردرا
ئیحساسی مه‌سئولییه‌تی ده‌كرد.
به‌داخه‌وه رێکەوتی ٢٣ ی رەشەمەی
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی له شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی قلیانتاغ له
جاده‌ی میاندواو – مه‌هاباد له
گه‌ل چه‌ند کەس له هاورێیانی
گیانی به‌خت كرد.
به‌رزو به‌ریز بێت یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی
|