به یادی هاورێ عومه‌ری خودایی
پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاروجەسوری کۆمەڵە
هاورێ عومه‌ر ساڵی
1341 له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش لە یه‌كێك له ئاوایی
یه‌كانی ناوچه‌ی شنۆ چاوی به ژین
پشكووت. ده‌وره‌ی ده‌رس خویندنی
سه‌ره‌تایی هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان ته‌واو كرد و دواتر بو
درێژه‌دان به خویندن چووه شاری
شنو ، هەر وەک زۆربەی لاوانی
تێکۆشەری ئەو سەردەمە لەگەڵ
دەسپێکردنی خۆپێشاندان
ونارزایەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی
ئێران لە دژی رژێمی دیکتاتوری شا
بە دەریای خرۆشانی ئەو شۆرشە
پەیوەست بوو و هه‌ڵسووراوانه بۆ
وەدەست هێنانی ئازادی ویەکسانی
وروخانی ئەو رژیمە به‌شداری كرد.
هاورێ عومه‌ر پاش
روخانی حکومەتی شا وهاتنە سەر
کاری کۆماری ئیسلامی ، بە ناسێنی
ناوەروکی کۆنەپەرەستانەی ئەو
رژیمە و ژێر پێنانی ئامانجەکانی
شۆرش وجواب نەدانەوە بە
داخوازێیەکانی کۆمەڵانی کرێکار
وزەحمەتکێش و هێرش بۆ سەر
دەسکەوتەکانی شۆرش وبەر تەسک
کردنەوەی ئازادی کۆمەڵانی خەڵکی
راپەرێو ، درێژەی بە خەباتی خۆی
لە دژی ئەو رژیمە دا وشێلگێرانەی
هەڵسووران وتێکۆشانی خۆی بە
کۆمەڵەوە گرێدا ،
لە گەڵ دەسپێکردنی
هیرشی وەحشیانەی ٢٨ی گەلاوێژی
ساڵی ١٣٥٨ رژیمی ئیسلامی بو سه‌ر
كوردوستان، هاورێ عومەر له
ناوچه‌ی شنو بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو وچالاکانە بۆ بەر پەرچدانەوەی
ئەو هێرشە تێکۆشا . دوای
دووهه‌مین هیرشی رژیم بو سه‌ر
كوردوستان ماوه‌یه‌ك له ئاوایی
یه‌كانی مه‌نته‌قه له نێو
خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش دا
كاری سیاسی كرد‌و دواتر له
به‌هاری سالی 60دا بو كاری سیاسی
و شۆرشگێرانه چووه نیو
كریكارانی كووره‌خانه‌كانی
ته‌وریز و تاكستان و وه‌ك
سیمایه‌كی ناسراو و جێگای متمانه
جێگەی خوی له نێو كرێكاراندا
كرده‌وه و بۆ ووشیارکردنەوە
وئاشنا کردنیان بە مافەکانیان
وناساندنی سەر چاوەی چەوسانەوە
وبێبەشێیان و رێگەی رزگاری لە
دەست ئەو کۆمەڵگا نابەرابەرە
شێلگێرانە تێکۆشا .
هاورێ عومه‌ری
خودایی هاوینی ساڵی 60 به هۆی
كار‌و هه‌لسوورانی سیاسی وتێکۆشانی
بێوچانی لە لایەن به‌كریگیراوانی
ج.ا وە شناسایی و ده‌ستگیر
وزێندانی دەكرێت .
هاورێ عومه‌ر له‌و
ماوه‌یه‌دا كه له زیندان بوو
خرایه ژێر وه‌حشیانه‌ترین
شكه‌نجه‌ی جه‌لادەکانی رژیمی
ئیسلامی و هه‌موو جوره
شكه‌نجه‌یه‌كی له سه‌ر تاقی
كرایه‌وه تا لێوی نه‌هینی پاریزی
بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام هه‌موو جارێك
شكه‌نجه گه‌رانی رژیم له گه‌ل
شكست به‌ره‌و روو ده‌بوون و ناكام
ده‌مانه‌وه.
جینایه‌تكارانی
رژیم كه ئێتر لە به ده‌ست
هینانی زانیاری له هاورێ عومه‌ر
نا‌ئومێد ببوون له خه‌رمانانی
سالی 60، له‌و په‌ری زه‌بوونیدا
له دادگایی یه‌كی فه‌رمایشی دا،
حوكمی ئیعدامیان به سه‌ردا
سه‌پاند. هاورێ عومه‌ر له ئاخرین
ساته‌كانی ژیانیشدا جه‌سوورانه
دیفاعی له ئارمانی شورشگیرانه‌ی
كرد و له به‌رانبه‌ر مه‌رگ دا
سه‌ر به‌رزانه راوه‌ستا و مه‌رگی
قه‌بوول كرد و حازر نه‌بوو
ته‌سلیمی سه‌ركوتگه‌ری
زیندانه‌وانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
بێ و به‌مجوره به مه‌رگی
شورشگیرانه‌ی نموونه‌یه‌كی تر له
سه‌ر سه‌ختی كومونیستی به
دوژمنانی نیشان دا و چوه ریزی
گیانبه‌ختكردوانی ریبازی ئازادی و
سوسیالیزم.
بژی یادی ئازیزی
هاورێ عومه‌ری خودایی و ریگای پر
له شانازی تاگەیشتن بە ئامانج
بەرزەکانی درێژە پێ دەدەێن .
|