بە رێز بێت یادی هاورێ عوسمانی
فه‌ره‌ج پوور هەڵسوراوی شورشگیر و
فیداكاری كۆمه‌ڵه‌و خویندكاری
تێکۆشەری نێو خویندكارانی شاری
سه‌قز
هاورێ عوسمانی فه‌ره‌ج پوور ساڵی
1342 له بنەماڵەیەکی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی جاجی مامەیان
له سه‌رشێوی سه‌قز چاوی به
ژین پشكووت. ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی
خویندنی له ئاوایی یه‌كه‌ی خۆیان
ته‌واو كرد و دواتر بو درێژه‌دان
به خویندن چووه شاری سه‌قز.
هاورێ عوسمان له‌و ده‌وره‌یه‌دا
كه له شاری سه‌قز ده‌رسی
ده‌خوێند، له‌گه‌ل دەسپێکردنی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵانی
خه‌ڵكی ئێران لەدژی رژێمی شا بە
پێی توانای خۆی بەشداری کرد ،
دوای راپه‌رین و بەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن تاقمی مەلای
کۆنەپەرست وراوەستانیان لە حاست
رەوتێ ئەو شۆرشە جەماوەرێیە
وئەستاندنەوەی دەسکەوتەکانی تا
ئەوکاتە ، جوابنەدانەوەی
داخوازێیە رەواکانی کرێکاران
وکۆمەڵانی زەحمەتکێشی ئێران
وسەرکوت کردنی کرێکارانی راپەرێو
وهێزە چەپ وکومونێستەکان کە دەوری
بەرچاو ویەک لاێیکەرەوەیان لە
روخانی رژێمی شادا هەبوو ، هێرش
بو سەر رێکخراوە کرێکارێیەکان و
هەر هێرشی درەندانەی کۆماری
ئێسلامی بۆ سەر کوردستان ، بوونە
هۆی ئەوەی هاورێ عوسمان
شێلگێرانەتر لە جاران خەبات
وتێکوشانی خۆی درێژە پێ بدات و
شان به شانی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی
کوردستان لە موقاومت وراوەستان
لەبەرامبەر هێرشی وەحشیانەی
کۆماری ئێسلامی شێلگێرانە بەشداری
بکات ، پێ بە پێی کار وهەڵسورانی
شۆرشگێرانەی تێدەکۆشا رادە
ووشیاری سیاسی خۆی بەرێتە سەر .
هاورێ عوسمان لە درێژەی هەڵسورانی
سیاسی خۆیدا بو به‌ره‌و پێش
بردنی ئه‌و خه‌باته رووی كردە
كۆمه‌ڵه ، رێکخراوێک كه ئالای
ئازادی و به‌رابه‌ری ودێفاع لە
قازانج وبەرژەوەندی کرێکاران
وزەحمەتکێشان وبەسەرکەوتن
گەیاندنی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی
کوردستانی بەدەستەوە گرتبوو
وتێکۆشانی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا
. هاورێ عوسمان له‌و كاته‌وه كه
بۆ بە هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه ته‌نیا
بو ساتێكیش له ته‌بلیغی
بیروباوره‌ی رزگاری ده‌رانه‌ی
كۆمه‌ڵه غافل نه‌بوو وه
به‌رده‌وام له نێو هاورێیان و
خه‌ڵكی ئاوایی یه‌كاندا باسی
رێبازی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كرد . کار
وتێکۆشانی بێ‌وچان ، دڵسوزی بۆ
کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش
ورێنوێنی وئاشنا کردنیان بە
مافەکانیان ونێشاندانی رێگای
کوتاێی هێنان بەو ژیانە پڕ لە
مەینەتە ، كردبوویه خوشه‌وێستی
خوێندکاران و زەحمەتكێشان ئەو
ناوچەیە ،
دوای ئه‌وه‌ی كه هیزه‌كانی رژیم
له نزیك ئاوایی حاجی مامەیان
پایگایان دانا و ده‌ستیان دایە
ئەزیەت و ئازاری خه‌ڵك، هاورێ
عوسمان سه‌ره‌رای گیروگرفتی
تایبه‌تی كه بو كاری سیاسی
وهه‌ڵسوورانی شۆرشگێرانەی
هاتبووه پێش به‌ڵام هیچ
گیروگرفتیك نه‌یتوانی ببێته
رێگری لەبه‌ره‌وپێش بردنی كاری
سیاسی و شۆرشگێرانه‌ی ،و
هه‌ڵسوورانی خۆی له نێو كرێكاران
و زه‌حمه‌تكێشاندا هه‌رچی زیاتر
په‌ره‌پێدا.
بەداخەوە هاورێ عوسمانی فه‌ره‌ج
پوور رۆژی 18ی خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی
60 له جه‌ریانی خه‌بات و
ناره‌زایه‌تی خوێندكارانی شاری
سه‌قز دا كه‌وته به‌ر هێرشی
پاسدارانی رژیمی ئیسلامی و له
حالكێدا خوێندكارەکانیان دایه
به‌ر كالیبر 50، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی به‌كریگیراوە
جەنایه‌تكارانی رژیم و گیانی لە
پێناو ئازادی وسوسیالێسم رزگارێ
بەشمەینەتان به‌خت كرد.
یادی هاروێ عوسمانی فه‌ره‌ج پوور
بو هه‌میشه له دڵماندا زیندوه
و رێگای پر له رێبوارە
|