به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ غولامی
محه‌مه‌دی
هاورێ غولام ساڵی 1341 له ئاوایی
هه‌رسین له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له
خانه‌وادیه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
داێك بووه. له سەرەتای
مندالیه‌وه به ره‌نج و
كوێره‌وه‌ری په‌روه‌رده بووه.
خویندنی سه‌ره‌تایی له
ئاواییەكه‌ی خۆیان ته‌واو كرد. و
دواییش بۆ خوێندنی ناوه‌ندی چووه
شاری مه‌ریوان. له‌وێ له گه‌ل
مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا بووە و له
دژی رژیمی شا ده‌ستی دایه خه‌بات
كردن و له گەڵ پەرەسەندنی خەباتی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژیمی شا لێبراوانە لەو خەباتەدا
بەشداری کردووە و لە خۆپیشاندان و
ئیعترازاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان
چالاکانە هەڵسوراوە . دوای هاتنه
سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی له سه‌ر
خه‌باتی شورشگێرانه‌ی به‌رده‌وام
بووە و له كاتی هێرشی ج.ا دا بۆ
سەر كوردوستان خەباتی خۆی بە
كۆمه‌ڵه‌وە گرێداوە . بۆ ئاشنا
کردنی زەحمەتکێشان بە سیاست
وئامانجەکانی کۆمەڵە تێکۆشا و
یارمه‌تی مالی بۆ كۆمه‌ڵه
كۆده‌كرده‌وه و . كاتێك له
ئاوایی بێساران مه‌قەری كۆمه‌ڵه
كراوه‌یەوە هاورێ غولام به ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو وچەکی دیفاع لە قازانج
وبەرژەوەندییەکانی کرێکاران
وزەحمەتکێشانی کردە شان
ولێبراوانە بۆ گەیشتن بە ئازادی
وبونیادنانی کۆمەڵگایەکی دور لە
ستەم وچەوسانەوە تێکۆشا .
هاورێ غولام عه‌لاقه‌یه‌كی زۆری
به مه‌سائیلی سیاسی هه‌بوو و
هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا وشیاری
سیاسی خۆی به‌رێته سه‌ر. له
به‌ریوه بردنی كاری ته‌شكیلاتدا
ماندوونه‌ناس بوو و فیداكارانه
ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجام
ده‌دا.
به‌داخه‌وه رێكه‌وتی ٢٦ ی
سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی لە
شەر یکدا له گه‌ل به‌كرێگیراوانی
كۆنه‌په‌رستی ج.ا به توندی
بریندار بوو دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ
بیمارستانی كۆمه‌ڵه له ئاوایی
ئاویهه‌نگ سەرەرای هەوڵ و تەقەلای
هاورێیانی بێمارستان، دوای سێ
رۆژ به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ل
مه‌رگ گیانی ئازیزی له پێناو
ئامانجی به‌رزی دا به‌خت كرد .
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لەدڵماندا
زیندووە
|