به یادی هاورێ ره‌حیم بلوری
پێشمه‌رگه‌ی ووشیار و كارئامه‌ی
كۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌حیمی بلوری سالی 1339ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌ێه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شاری مه‌هاباد له
دایك بوو.
خوێندنی تاكو كه‌لاسی دوهه‌می
راهنه‌مایی درێژه پێدا و پاشان
به هۆی ناله‌بار بوونی به‌رێوه
چوونی بژیوی بنه‌ماله‌كه‌ی ناچار
بوو له خوێندن ده‌ست هه‌لگرێت و
روو بكاته كار كردن . سالی 1356ی
هه‌تاوی پێی نایه ریزی خه‌باتی
سیاسیه‌وه و دوای راپه‌رینی 22ی
رێبه‌ندانی 1357ی هه‌تاوی له‌گه‌ل
جه‌معیه‌تی رێگای رزگاری
زه‌حمه‌تكێشان ده‌ستی به
هاوكاری كرد.له جه‌ره‌یانی
یه‌كه‌م هێرشی رژیم بۆ سه‌ر
كوردوستان له سالی 1358 هه‌تاوی
بریندار بوو كه ماوه‌ی چه‌ند
مانگ له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی دا
بوو.
دوای سارێژ بوونی برینه‌كه‌ی له
سالی 1359ی هه‌تاوی رووی كرده
ریزه‌كانی رێكخراوی
"ره‌زمه‌نده‌گان" و چه‌ند مانگیك
له ریزه‌كانی ئه‌و ریكخراوه‌یه
دا فه‌عالیه‌تی كرد.
هاورێ ره‌حیم بلوری خاوه‌ن
روانگه‌ێه‌كی چینایه‌تی بۆ ناسینی
جیهانی ده‌وروبه‌ری و هه‌ستێكی
به‌رزی ئینسان دۆستانه له
هه‌لسو كه‌وتی رۆژانه‌ی دابوو.
له ناو خه‌لكی شاری مه‌هاباد و
له ناو كۆری هاورێیانی گه‌لێك
خۆشه‌ویست بوو. بو كه له‌و
رۆژه‌وه رووی كرده خه‌بات و
تێكۆشانی سیاسی، هه‌موو ژیانی بۆ
خزمه‌ت به هاو چینه‌كان و خه‌لكی
هه‌ژار و سته‌م لێكراو ته‌رخان
كردبوو. له مانگی گه‌لاوێژی
1360ی هه‌تاوی به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو و رێگای خه‌بات و
تێكۆشانی خۆی بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه كانی بینیه‌وه.
وره‌ی به‌رزی شۆرشگێرانه‌ی له
مه‌یدانی روبه‌رو بوونه‌وه
له‌گه‌ل دوژمن دا
تایبه‌تمه‌ندیێه‌كی هاورێ ره‌حیم
بوو كه له‌م ئازیزه
جه‌نگاوه‌رێكی له ئاشتی
نه‌هاتووی دژ به چه‌وسێنه‌رانی
پێك هێنا بوو.
هاورێ ره‌حیمی بلوری رۆژی 30
سه‌رماوه‌زی 1360ی هه‌تاوی له
جه‌ره‌یانی شه‌ری حه‌ماسی
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
كه له ناو شاری سه‌قز رووی دا،
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و پاش
ماوه‌ێه‌ك گیانی له رێگای ئازادی
و سۆسیالیزم دا به‌خت كرد.
هاورێ ره‌حیم له ئاخرین
ساته‌كانی ژیان دا له كاتێك كه
هاورێیانی به‌ره‌و پێشره‌وی زیاتر
بۆ سه‌ر دوژمن هان ده‌دا رووی له
هاورێیانی ده‌كات و ده‌لێ: بۆم
جێگای شانازیه كه پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌م و له سه‌ر رێبازی
كۆمه‌ڵه گیانم به‌خت ده‌كه‌م.
خۆزگه سه‌ركه‌وتنه‌كانی خه‌ڵكی
شۆرشگێرم به چاوی خۆم ده‌دی و
به سه‌ردانی دروشمی بژی
سۆسیالیزم چاوی له یه‌ك ناو و بۆ
هه‌میشه به جێ هێشتین.
به درێژه پێ دان به رێگای
پیرۆزی رێز له یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی ده‌گرین.
|