به‌ریز بێت یادی هاورێ تێكوشه‌ر،
پێشمه‌رگه‌ی كارزانی كومه‌ڵه،
كاك ره‌حیمی شیرزادی
رۆژی 18ی 9ی سالی 60 له شه‌ر له
گه‌ڵ به‌كریگیراوانی دوژمن یه‌كێك
له هاوری یانی فیداكاری كومه‌ڵه
له ریگای رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشاندا گیانی به‌خت كرد.
ئه‌ویش كاك ره‌حیمی شیرزادی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكرای كومه‌ڵه
بوو. هاوری ره‌حیم ساڵی 1335 له
ئاوایی كیكن چاوی به ژین پشكوت.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ئاواێیەکەی
خۆیان تەواو کرد و پاشان بو
دریژه‌دان به خویندن چووه شاری
مه‌ریوان. ده‌وره‌ی ته‌حسیلاتی
ئه‌و له مه‌دره‌سه راهنمایی
یه‌كان هاوكات بوو له گه‌ڵ ده‌س
پێكردنی و په‌ره ئه‌ستاندنی
بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له سه‌راسه‌ری
ئێران. هاوری رەحیم له‌م
خه‌باته‌دا هه‌لسووراوانه
به‌شداری كرد، له دژی
به‌كریگیراوانی محه‌للی خه‌باتی
كرد و له نێو دانش ئامووزه‌كاندا
ده‌ستی دایه ته‌بلیغ و روشن
گه‌ریی. دوای هیرشی 28ی موردادی
رژیم بو سه‌ر كوردوستان و داگیر
كردنی شاره‌كان، كاك ره‌حیم
هه‌لسووراوانه درێژه‌ی به
خه‌باتی خۆی دا‌و له خو پیشاندان
و ئیعترازاتی دانش ئامووزان و
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له دژی
خه‌فه‌قان و سه‌ركوت ده‌وری به‌ر
چاوی گیرا. دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ر
له نوێ شاره‌كان كه‌وتنه‌وه
ده‌س پێشمه‌رگه و خه‌ڵك، كاك
ره‌حیم په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له
گه‌ل هه‌سته‌ی دانش ئامووزان به‌ر
قه‌رار كرد. كاتێك كه بنكه‌كان
له گه‌ره‌كانی مه‌ریوان پێك
هاتن، ئه‌و له بنكه‌ی كاك فوئاد
دا به‌شداری كرد و له په‌یوه‌ند
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه دریژه‌ی به
خه‌باتی خوی دا. له هیرشی
به‌هاری 59ی رژیم دا بو سه‌ر
كوردوستان و مقاومه‌ت و خوراگری
پێشمه‌رگه و خه‌ڵك له به‌رابه‌ر
ئه‌رته‌ش و پاسدار و
به‌كریگیراواندا به ته‌واوی
توانایه‌وه یارمه‌تی
پێشمه‌رگه‌كانی ده‌دا.
دوای هاتنه‌ده‌ری پێشمه‌رگه له
شار كاك ره‌حیم به ئیمانیكی
پولایینه‌وه هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه. ئه‌م
هاورێ یه‌مان به هۆی وشیاری
سیاسی، سه‌داقه‌ت و فیداكاری یه‌ك
كه له خۆی نیشانی ده‌دا،
مه‌سئوولییه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له
په‌لی شه‌هید ئه‌مین پێ سپردرا.
سه‌رئه‌نجام پاش دوو روژ شه‌ری
قاره‌مانانه له دژی هیزه
به‌كریگیراوه‌كانی رژیم له
ئاوایی گه‌وێڵه روژی 18ی 9ی سالی
60 گیانی به‌خت كرد.
ئیمه‌ش به ده‌رس وه‌رگرتن له
فیداكاری و له خو
بووردووییه‌كانی ریگای پر له
شانازی دریژه پێده‌ده‌ین.
به‌ریز بێت یادی ئازیزی
|