به‌رز و به‌رێز بێت یادی
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌له
هاوری ره‌حمانی زاهێدی
ناسراو به ئاكام
هاوری ره‌حمانی زاهێدی كه له
ریزی هاوریانی كۆمه‌له دا به
ئاكام ناسراوه سالی 1333ی
هه‌تاوی له ئاوائی گوگجه‌لی سه‌ر
به ناوچه‌ی بۆكان له دایك بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تائی له
ئاوائیه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و
هه‌تا سالی سێهه‌می ده‌بیرستانی
له شاره‌كانی میاندوئاو و
مه‌هاباد خوێند و پاشان بۆ دریژه
پێدان به خوێندن چووه شاری سنه
و له هۆنه‌رستانی ئه‌م شاره
دیپلۆمی وه‌ر گرت.
توانائی وسه‌ربزێوی له تایبه‌ت
مه‌ندیه‌كانی ئه‌م خۆشه‌ویسته
بوو كه هه‌ر له ده‌ورانی تازه
لاویه‌وه ببوو به هۆی ئه‌وه‌ی
له به‌رانبه‌ر هه‌ر رووداو و
په‌دیده‌یه‌ك كه ببێته هۆی
ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئینسانه‌كان
نه‌توانێت به‌رانبه‌ر به‌وان
بێده‌نگ دابنیشێت.
سالی 1356 ره‌وانه‌ی سه‌ربازی كرا
كه ده‌ورانی سه‌ربازیه‌كه‌ی
هاوكات بوو له‌گه‌ل خه‌بات و
خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران
له دژی رژیمی په‌هله‌وی.
ته‌بلێغ و كاری وشیار كردنه‌وه‌ی
سه‌ربازان بۆ ئه‌وه‌ی كه له
به‌رانبه‌ر خه‌لكی نارازی و
خوپیشانده‌ران رانه‌وه‌ستن گۆی
به ده‌ستوری فه‌رمانده‌كانیان
نه‌دن به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی
ده‌زانی و دواجار كه
فه‌رمانده‌كان و به‌رپرسانی
ئه‌منیه‌تی پادگان لێ به گومان
بوون، له سه‌ربازی هه‌لات و به
ریزی هه‌زاران كه‌سی خه‌لكه‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
له‌م ده‌ۆرانه له جه‌ره‌یانی
گرتنی ناوه‌نده نیزامیه‌كانی
رژیم له شاری مه‌هاباد له
لایه‌ن خه‌لكه‌وه هاوری ره‌حمان
ده‌ه‌رێكی به‌رچاوی گێرا.
كاك ره‌حمان وێرای چه‌ند كه‌سی
دیكه له هاوریانی، كومیته‌ی
هه‌ماهه‌نگی نیزامیانی شۆرشگێریان
له مه‌هاباد بۆ پشتێوانی كردن
له مانگرتنی نیزامیانی شاری سنه
و رێكخراو كردنی نیزامیانی
شۆرشگێر كه دژ به رژیمی
په‌هله‌وی و سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی
بوون پێك هێنا.
پاش هاتنه سه‌ر كاری رژیمی
ئیسلامی كه له یه‌كه‌مین
رۆژه‌كانی ده‌سه‌لات داریه‌تی خۆی
دا ده‌ستی دایه سه‌ركوت و پێشیل
كردنی ئازادی وماف و كه‌رامه‌تی
ئینسانه‌وه، له جه‌ره‌یانی
خۆراگری خه‌لكی شاری سنه كه له
مێژوودا به نه‌ورۆزی خوێناوی
تۆمار كراوه به‌شداری ئه‌م
خۆراگریه‌ی كرد و پاش
گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شاری مه‌هاباد
له نێو پادگانی ئه‌م شاره به
تاوانی روون كردنه‌وه و هاندانی
سه‌ربازان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوراتی
به‌رپرسانیان به‌رێوه نه‌به‌ن و
ریزه‌كانی ئه‌رته‌ش به جێ
بهیلێن، ده‌ستگیر و زیندانی كرا.
زیندان مه‌یدانێكی دیكه له
نه‌سره‌وتن له به‌رانبه‌ر
ناعه‌داله‌تی و سته‌م بۆ ئه‌م
ئازیزه بوو، دواێ چه‌ند رۆژ له
زیندان ده‌ستی به مانگرتن كرد و
له لایكی دیكه‌وه به هۆی فشاری
كۆمه‌لیكی زۆر له هێزه
شورشگێره‌كان و نیزامیانی
خه‌باتكاری ناۆ پادگان دواێ
مانگیك له زیندان ئازاد كرا.
دوای ئازاد بونی له زیندان به
جه‌معیه‌تی رێگای رزگاری
زه‌حمه‌تكێشانه‌و په‌یوه‌ندی گرت
و له درێژه هه‌لسورانی سیاسی
خۆی به كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ندی
گرت و بو به پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له.
له مانگی گه‌لاوێژی 1359له
كاتیك كه به‌ره‌ۆ شاری ورمێ
ده‌چو له لایه‌ن هیزه‌كانی رژیمی
ئیسلامیه‌وه ده‌ستگیر و ره‌وانه
زیندان كرا.
ئه‌م جاره‌ش زیندان نه‌یتوانی پێش
به ده‌نگی حه‌ق خوازانه‌ی بگریت
و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له
هه‌ۆلی وشیار كردنه‌وه‌ی
زیندانیان بۆ ده‌ست راگه‌یشتن
به‌مافه‌كانیان و پێكهینانی
یه‌كریزی له نیۆ ئه‌وان
به‌رانبه‌ر به مه‌سئولینی زیندان
بو، مانگرتنێكی چه‌ند رۆژه‌ی له
خواردن به ری خست.
دوای چه‌ند مانگ كه له‌زیندان
مایه‌وه له گه‌ل به‌شێكی دیكه
له‌هاۆریانمان له گه‌ل چه‌ند
كه‌س له دیله‌كانی مه‌یدانی شه‌ر
ئال وگۆر كران و به‌م شیوه‌یه
گه‌رایه‌و ناۆ ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له.
له پائیزی سالی 59دا بو ماوه‌ی
چه‌ند مانگ چووه ناۆچه‌ی سوما و
برادۆست وبه رێك و پێكی
كاره‌كانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندو
پاشان گه‌رایه‌و ناۆچه‌ی
مه‌هاباد.
مه‌سئولیه‌تی به‌شیك له
ته‌داركاتی ناۆچه‌ی به ئه‌ستو
گرت و پاشان به هۆی كارامه‌ئی و
وشیاری له باری نیزامیه‌وه بو
به به‌رپرسی نیزامی ده‌سته‌یك
له هاۆریانی پێشمه‌رگه.
ئاستی ده‌رك و وشیاری چینایه‌تی
له به‌ریوه بردنی
پره‌نسیبه‌كانی كۆمه‌له، له
زستانی 1360دا هاۆری ره‌حمانی كرد
به ئه‌ندامی كۆمه‌له.
رۆژی 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1360هاۆری
ره‌حمانی زاهیدی فه‌رمانده‌ی
ده‌سته‌ۆ پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و
فیداكاری كۆمه‌له ناسراو به
ئاكام، له جریان شه‌ریك كه له
نیوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و
هیزه‌كانی رژیم كه له‌كیوی قلیان
تاخی سه‌رریگای میاندواو مه‌هاباد
روی دا، كوته به‌ر گولله‌ی دوژمن
و گیانی له‌ریگای وه‌دی هاتنی
ئازادی و نه‌مانی هه‌ر جۆره
سته‌م و هه‌لاواردنیك به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیزی و هه‌میشه
زیندوی
|