به‌رز و به‌رێز بێت یادی سیمای
خۆراگری نێو سیاچاله‌كانی رژیمی
جمهوری ئیسلامی هاۆری ره‌زای
نوریان
هاۆری ره‌زای نوریان ناسراو به
ره‌زاێ ته‌وه‌سولی، سالی 1334ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌ێه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له شاری بابۆلی سه‌ر
به ئوستانی مازه‌نده‌ران چاوی
به ژین هه‌لێنا.
هاۆری ره‌زا یه‌كێك له
هه‌لسوراوانی سازمانی
ره‌زمه‌نده‌گان بوو كه له سالی
59 له ته‌شكیلاتی ئه‌م سازمانه
له ته‌برێز جیا بووه‌وه و
په‌یوه‌ندی به ئیتحادی مۆبارزانی
كۆمۆنیسته‌وه گرت .
پاش په‌یوه‌ندی گرتنی به‌م
رێكخراوه بو به رابتی
ته‌شكیلاتی ته‌برێز له‌گه‌ل
ته‌شكیلاتی شاری تاران، ئه‌و
ریكخراوه‌یه.
هاۆرێ ره‌زا له شاری ته‌برێز
تێكه‌لاوی چه‌ندین كۆر و كۆمه‌لی
كریكاری بوو و ماندوویی
نه‌ناسانه هه‌ولی ده‌دا تووی
ئاگاهی و ووشیاری له ناویان دا
بچێنی و خۆیشی له ژیان و له
خه‌باتی ئه‌وان ئه‌زمون وه‌ربگرێ
و توانایه‌كانی سیاسی و
خه‌باتكارانه‌ی خۆی گه‌شه پێ
بدات.
له مانگه‌كانی ئه‌وه‌لی سالی
1360ی هه‌تاوی، له كاتێك دا كه
كۆمه‌لێك له نوسراوه و
چاپه‌مه‌نی ته‌شكیلاتی له شاری
تارانه‌وه به‌ره‌و ته‌برێز
ده‌برد له لایه‌ن مه‌ئمورانی
رژێمی ئیسلامیه‌وه له ترمینالی
موسافربه‌ری شاری تاران ده‌ستگیر
كرا و ده‌ست به‌جێ ره‌وانه‌ی
به‌ندیخانه‌یان كرد.
ماوه‌ی 5 مانگ له ژێر سه‌خت ترین
ئه‌شكه‌نجه و ئازاری پاسدارانی
رژیمی ئیسلامی سه‌رمایه‌داران دا
بوو، كه چی ئه‌شكه‌نجه گه‌ران
له به‌رانبه‌ر وره‌ی پۆلائینی
ئه‌م شۆرشگێره كۆمۆنیسته دا به
چۆكدا هاتن و نه‌یان توانی لێوی
رازداری بكه‌نه‌وه.
له مانگی گه‌لاۆێژی 1360 دا
كاتێك كه ئه‌م خۆشه‌ویسته له
ریزی وه‌رگرتنی خوراك له‌گه‌ل
زیندانیان راوه‌ستابوو، ئینسان
كوژانی رژیمی ئیسلامی له سه‌فی
هاۆبه‌ندیه‌كانی هێنایانه‌ی ده‌ری
و له كاتێك دا كه به‌ره‌ۆ نزیكی
بینای لێپرسینه‌وه‌ی به‌ندیخانه
دیانبرد، له‌ۆ په‌ری بێره‌حمی دا
و له پێش چاۆی به‌ندكراوه‌كان و
بۆ چاوترسێن كردن و روخاندنی
وره‌ی باقی زیندانیه‌كان له پشتی
سه‌ره‌وه دایانه به‌ر ده‌ست رێژ
و لاپه‌رێه‌كی دیكه له
جینایه‌تیان به مێژوی ره‌شی
خۆیان ئیزافه كرد. به‌م شێوه‌یه
هاۆری ره‌زا ته‌نیا به‌تاوانی
ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌لێك نوسراوه‌ی
پێ بوو ئیعدام كرا .
یادی هاۆرێ ره‌زای نوریان و هه‌مو
گیان به‌خت كردوانی رێگای ئازادی
و به‌رابه‌ری ئینسان بۆ هه‌میشه
زیندوه.
|