به یادی كرێكاری خه‌باتكار
وپێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاورێ
سدیقی نووری
هاورێ سدیقی نووری سالی 1340 له
بنەماڵەیه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی هاڵه یه‌ره‌ی خواروو له
ناوچه‌ی دیواندره له دایك بووە.
هه‌ر لە مندالییه‌وه به ژیانێكی
فەقیرانە و پڕ له كوێره‌وه‌ری
په‌روه‌رده بووە . له ته‌مه‌نی
7 ساڵییەوه له گه‌ڵ باوكی له
ئاوایی هاڵه‌یه‌ره، و دێهاتی
ده‌وروبه‌ر خه‌رێكی شوانی و
كرێکاری بووە. له ته‌مه‌نی 12
ساڵی دا بۆ كرێكاری په‌رێوه‌ی
شاره‌كانی ئه‌هواز و ئابادان و
تاران بووە.
لاوێکی تازە پێگەیشتوو بوو کە
هەستی بە نابەرابەری وبێعداڵەتی
لە کۆمەڵگای سەرمایەداری کرد ،
هەربۆیە بۆ خەبات لە دژی نیزامی
چەوسێنەری سەرمایەداری لێبراوانە
قۆڵی هەڵکرد ودەستی دایە خەبات
وتێکۆشان لە دژی رژیمی دیکتاتوری
شا .
هاورێ سدیق دوای روخانی رژیمی
شا، بەناسێنی ناوەروکی
کۆنەپەرەستانە ودژی کرێکاری
کۆماری ئیسلامی درێژه به خه‌بات
ده‌دات ، له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردوستاندا، كاتێك شاره‌كانی
كوردوستان له ژێر ده‌سه‌لاتی
خه‌ڵك دا بوون وەک کرێکارێکی بە
ئەزمون وتێکۆشەر لە کۆر وکۆمەڵە
کرێکارێیەکان حازر دەبوو ، پاش
هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر
کوردستان وداگێرکردنی شارەکان
وێرای كاركردن، نوسراوە
وبڵاوکراوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی له ناو
كرێكاران دا بلاو ده‌كرده‌وه و
ته‌بلیغی سیاسی ده‌كرد.
مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٥٩ به
ریزی پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست دەبێت .
له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٩دا
به هۆی مه‌رگی ناوەختی براكه‌ی
ناچار بووە بۆ دابین كردنی ژیانی
بنەماڵەکەی بگه‌ریته‌وه نێو
ئه‌وان و لەپاڵ کارکردن بۆ دابێن
کردنی ژیانی بنەماڵەکەی بێ‌وچان
سیاسەت وئامانجەکانی کۆمەڵەی بە
زەحمەتکێشانی هاوچارە نوسی
ناساندووە و ماهیەتی دژی کرێکاری
ودژی ئازادی کۆماری ئیسلامی بۆ
رون دەکردنەوە .
هاوری سدیق له مانگی خه‌زه‌ڵوری
ساڵی 1360 دا لە لایه‌ن
به‌كرێگیراوانی رژیمەوه ده‌ستگیر
دەکریت و دوای دوومانگ و نیو
ئه‌شكه‌نجه‌ی وەحشیانەی جلادانی
ج.ا و مقاومه‌تی قارەمانانەی به
داخه‌وه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی
١٧ رێبەندانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
له شاری سنه به ده‌ستی
به‌كرێگیراوانی رژیم ئیعدام كرا.
یادی به‌رزو به‌رێز بێت.
|