به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه، هاورێ سعدونی عه‌زیزی
هاورێ سعدون ساڵی 1342 هەتاوی له
شاری مه‌هاباد له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش دا
له دایك بووه. ده‌ورانی منداڵی
له گه‌ره‌كه فه‌قیر نشینه‌كانی
شاری مه‌هاباد گوزه‌راندوه، هه‌ر
له‌و كاته‌دا له گه‌ل ده‌رد و
ره‌نجی ژیانی مه‌ینه‌ت باری
زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بووه. له
به‌ر ده‌ست ته‌نگی و فه‌قری ماڵی
نه‌یتوانی زیاتر له چه‌ند كلاس
ده‌رس بخوێنێت. بۆیه له كلاس
پێنجومی سه‌ره‌تایی دا ده‌ستی له
خوێندن هه‌ڵگرت و ده‌ستی دایه
كرێكاری .
هاورێ سه‌عدون له سه‌ره‌تا دا
كرێكاری ساختمانی بوو وه دواییش
بوو به كرێكاری نقاشی.
به ده‌ست پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵكی ئێران لە دژی
رژێمی دیکتاتۆری شا ، به
شووروشه‌وقێكی زۆره‌وه له
ئیعترازات و خۆپێشاندانه‌كانی
خه‌ڵكی راپه‌ریو به‌شداری
ده‌كرد. پاش روخانی حکومەتی
پەهلەوی وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات
لە لایەن تاقمی ئاخوندی
کۆنەپەرەستەوە ، بە ناسێنی
ناوەرۆکی دژی شۆرشی و دژی ئێنسانی
رژێمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو
لێبراوانە دەستی دایە خەبات
وتێکۆشان لە دژی ئەو رژێمە . له
جه‌رەیانی سه‌ربازگیری زۆره‌ملی،
كه رژیمی ج.ا له شاره‌كانی
كوردوستان ده‌ستی پێ كرد بوو،
هاوری سه‌عدون به وشیاریه‌وه
وزانێنی ئەو راستێیە كه
سه‌ربازەکان ده‌بنه قوربانی
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داران و رژیمی
كۆنه‌په‌رستی ج.ا له چوونه
سه‌ربازی خۆی پاراست و مانگی
گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی به
ریزی پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. هاورێ سه‌عدون بە
دڵسۆزی و فیداكارێیەوە، هه‌میشه
هه‌وڵی ده‌دا ئاستی وشیاری خۆی
به‌رێته سه‌ر، بیره‌وه‌ری
فیداكاری ولێبراوی هاورێ سه‌عدون
هیچكات له بیر هاورێیانی
ناچنه‌وه.
هەر چەند ماوەی تێکۆشانی لە ریزی
پێشمەگەکانی کۆمەڵەدا کورت بوو ،
بەڵام لەو ماوە کورتەشدا گەلێک
شانوی لەفێداکاری ودڵسۆزی بۆ
کرێکاران وزەحمەتکێشان وهاورێیانی
پێشمەرگە لە خۆ نێشان دا و گەلێک
بێرەوری شێرێنی بۆ هاسەنگەرانی
بەجی هێشت .
بە داخەوە هاورێ سه‌عدون له
جه‌ریانی شەرەکانی ده‌وروبه‌ری
شاری بۆكان و هێرشی
به‌كرێگیراوانی رژیم بۆ سەر
ئاواێی شێخله‌ر له نزیك شاری
بۆكان، كه له گه‌ل خۆراگری و
به‌ربه‌ره‌كانی قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
به‌ره‌ورووبوو و زه‌ربه‌یه‌كی
قورس لە هێزه‌كانی رژیم كه‌وت
بریندار بوو. دوای ئه‌وه‌كه
چه‌ند مانگێك له بیمارستان
مایه‌وه ،سەرەرای هەوڵی
دڵسۆزانەی هاورێیانی بێمارستانی
کۆمەڵە ، رۆژی ٢ بەفرانباری ساڵی
١٣٦٠ هەتاوی گیانی لەپێناو
ئامانجە بەرزەکانی به‌خت كرد وبە
کاروانی سەربەرزی
گیانبەختکردووانی سوسیالێسم و
رێگای رزگاری کرێکاران
وزەحمەتکێشان پەیوەست بوو .
یادی به‌رزوبه‌ریز بێت.
|