به یادی هاورێی شورشگێر كاك
سه‌عیدی ره‌حمانپوور،
ناسراو به
ئه‌كبه‌ر
هاورێ سه‌عید ساڵی 1332 له شاری
بانه له دایك بوو، ده‌ورانی
مندالی و ساله‌كانی هه‌وه‌ڵی
ته‌حسیلاتی سه‌ره‌تایی له شاری
سنه تێپه‌ر كردوو دوای ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی ده‌بیرستان، ساڵی
1350 له دانیشگای ته‌ورێز له
ڕشته‌ی زه‌مین شناسی دا درێژه‌ی
به خوێندنی دا.
ئه‌و له زۆربه‌ی موبارزاتی سنفی
و سیاسی دانشجویی دا بی وچان
به‌شداری ده‌كرد و بۆ دانشجو
تیكوشه‌ره‌كان ڕوخسارێكی ئاشنا
بوو، كاك سه‌عید له‌و سالانه‌وه
له گه‌ل ژماره‌یه‌ك له
هاورێیانی كۆمه‌ڵه ئاشنایی
په‌یدا كرد.
دوای ته‌واو كردنی دانیشگا
گه‌رایه‌وه بۆ سنه‌و بوو به
موعه‌لیم. هه‌ر له سه‌ره‌تای
كاره‌كه‌یه‌وه ته‌ئسیریی
به‌رچاوی له سازماندانی خه‌باتی
خوێندكاران و موعه‌لمیان له دژی
رژیمی شا بوو.
دوای راپه‌رین له جه‌معییه‌تی
دیفاع له ئازادی و ئینقلاب ی
سنه‌دا خه‌باتی خۆی درێژه پێدا.
له ده‌وری هه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگێرانه‌خەڵکی کوردستان
پێوه‌ندی خۆی له گه‌ل كۆمه‌ڵه
زیاتر كرد و دوای گرتنه‌وه‌ی
شاره‌كانی كوردوستان له لایه‌ن
پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌وه كاك
سه‌عید له گه‌ل هاورێیانی
تێکۆشەری خۆی، كاك ره‌زا وه‌یسی و
كاك وه‌فا سه‌هامی به به‌رێوه
به‌ری كومیته‌ی دانش ئاموزی
كۆمه‌ڵه له شاری سنه ئەرکی
شۆرشگێرانەی خۆی بە ئەنجام
دەگەیاند. دوای هێرشی دووهه‌می
رژیم بۆ سه‌ر كوردوستان، له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا شان
به شانی هاورێكانی شه‌ری
چه‌كدارانه‌ی دەسپێكرد و بو به
مه‌سئولی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
دوای پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه‌كان
له شاره‌كان كاك سه‌عید بۆ
درێژه پێدانی هه‌ڵسوورانی
شورشگێرانه‌ی رێگای ته‌ورێزی
گرته‌به‌ر.
هاورێ سه‌عید وه‌ك ئه‌ندامیكی
كۆمه‌ڵه ئه‌و كارانه‌ی كه له
لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه پێی
ئه‌سپردرا بوو به گیان و دڵه‌وه
به ئه‌نجامی ده‌گه‌یاند و له‌و
كاته‌ش دا به شوور‌و شه‌وقێكی
زۆره‌وه بۆ بردنه‌سه‌ری پله‌ی
زانیاری خۆی و هاورێكانی هه‌وڵی
بێ وچانی ده‌دا.
دوای گیران و گیان به‌خت كردنی
هاورێیان، ئه‌مجد و ماجد مستفا
سولتانی ، ئیسماعیلی یگانه‌دوست
و هووشه‌نگی ته‌وحیدی هه‌وڵی دا
به تێكۆشانێكی زیاتر جێگای خالی
ئه‌وان پركاته‌وه. سه‌رئه‌نجام
ریكه‌وتی 23 پۆشپەری ساڵی 1360
گیراو كه‌وته ژێر شكه‌نجه‌وه.
له ته‌نیا مولاقاتێك دا كه له
گه‌ل منداله‌كانی كردبووی، پێی
كوتبوون كه له ژێر شكه‌نجه و
ئه‌زییه‌ت و ئازاری مه‌ئمورانی
رژیم دا تووشی خوێنرێژی كوولیله
بووم.
كاك سه‌عیدی ره‌حمانپوور ناسراو
به كاك ئه‌كبه‌ر رێكه‌وتی 19
گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
لەلایەن بەکرێگێراوانی کۆماری
ئێسلامێیەوە ئیعدام كرا و چووه
نێو ریزی پر له شانازی گیان
به‌خت گردوانی كۆمه‌ڵه و چینی
كرێكاری ئێران. وکۆمەڵە یەکێک لە
کادرە تێکۆشەرەکانی لە دەست دا .
یادی ئازێزی بە درێژە دانی رێگای
پر لە شانازی رێز لێدەگرێن
|