بە یادی پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و تێكوشەر‌ی
كۆمه‌ڵه
هاورێ سالحی
ماسیه‌ری
هاورێ سالح سالی 1337
له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی له ئاوایی
ماسیه‌ر له ناوچه‌ی
سه‌رشیوی مه‌ریوان له
دایك بووه. له به‌ر
نه‌داری و دەستکورتی
بنەماڵەکەیان له چه‌ند
سال زیادتر نه‌یتوانی
درێژه به خوێندن بدات و
هه‌ر له مندالی یه‌وه
ده‌ستی به‌كار كردن
كردووه. هاورێ سالح له
خه‌باتی سه‌راسه‌ری
خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی شا هه‌لسووراوانه
به‌شداری كردووه له
ده‌ورەی یه‌كه‌می
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
خه‌ڵكی كوردوستان دا
په‌یوه‌ندی به
كۆمه‌ڵه‌وه گرت و له
پێك هێنانی ریكخراوی
جه‌وانانی دیی ماسیه‌ر
هه‌ولێكی زۆری دا و له‌و
ماوه‌یه‌دا بۆ یارمه‌تی
ناردن بۆ پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له هیچ شتێك
درێغی نه‌ده‌كرت.
دوای هێرشی درندانه‌ی
رژیم له به‌هاری ساڵی 59
و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی
ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی خه‌ڵكی
كوردوستان هاورێ سالح
به‌ره‌سمی به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو و له
ته‌واوی ئه‌و ماوه‌ی كه
پێشمه‌رگه بوو، بۆ
بردنه سه‌ری وشیاری
سیاسی خۆی هه‌وڵی ده‌دا.
ئه‌و هاورێیه‌كه گرنگی
خه‌بات و شۆرشی ده‌رك
كردبوو له به‌ره‌وپێش
بردنی ئه‌ركه‌كانی
ته‌شكیلات دا له هیچ
فیداكاری یه‌ك درێغی
نه‌ده‌كرت. هاورێ سالح
له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
له ناوچه‌ی مه‌ریوان
به‌شداری كردووە . له
شه‌ره قوورسه‌كانی ،
گه‌رده‌نه‌ی گاران ،
ته‌فروو تووناكردنی ستونی
ئه‌رته‌شی و پاسداره
كونه‌په‌رسته‌كان له
جاده‌ی مه‌ریوان سه‌قز و
له زۆر شه‌ری دیكه
فیداكارانه به‌شداری
كردووه.
بە داخەوە ریكه‌وتی ٣٠
بەفرانباری ساڵی ١٣٦٠ له
ئاوایی پێر خه‌یران له
ئاکامی شه‌رێكی
قاره‌مانانه له دژی
هێزه‌كانی رژیم بریندار
بوو و دوای 24 ساعه‌ت
به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ل
مه‌رگ گیانی لە پێناو
ئازادی وسوسیالیسم دا
به‌خت كرد.
به‌رزو به‌ریز بێت یادی
ئازیز و خوشه‌ویستی
|