|
به یادی
هاورێی تیكوشه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه كاك سه‌لاحی
مرادی
هاورێ سه‌لاح ساڵی 1342 هەتاوی
له بنەماڵەیەکی زه‌حمه‌تكێشی
ئاواێی قاڕنێ چاوی بە ژێن پشکوت
. ده‌ورانی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و
ئاواێیە خویند و پاشان بو
درێژه‌دان به ده‌رس خویندن چووه
شاری نه‌غه‌ده. هاورێ سه‌لاح
هه‌ر له ده‌ورانی لاوییدا ده‌رد
و ره‌نجی زه‌حمه‌تكێشانی ناسی.
به ده‌سپێكردنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری کۆمەڵانی خه‌ڵكی ئێران
له دژی رژیمی په‌هله‌وی كاك
سه‌لاح چالاکانە به‌شداری كرد و
له جه‌ریانی ئیعترازات و
ته‌زاهوراتی خیابانی و
ئیعتسابه‌كاندا ده‌وری به‌ر چاوی
هه‌بوو. دوای رووخانی رژیمی
شاهنشاهی له په‌یوه‌ند له گه‌ل
جه‌معه‌یه‌تی دیفاع له ئازادی و
حقوقی خه‌ڵكی كوردستان
هه‌لسوورانی خۆی درێژه پێداو
هه‌ر له‌و كاته‌دا له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. به هێرشی
28ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ و قه‌تلی
عامی خه‌ڵكی قارنی به ده‌ستی
رژیمی جەنایه‌تكاری ج.ا، كاك
سه‌لاح و خانه‌واده‌كه‌ی
ده‌ربه‌ده‌ر بوون. به‌ڵام هه‌روا
قایم وراوه‌ستاو دریژه‌ی به
هه‌ڵسوورانی خۆی دا و له
ئوردوگای ئاواره‌كان به‌و په‌ری
تواناوه ده‌ستی دایه ئیفشای
ماهییه‌تی دژی شورشی ج.ا . كاتێك
كه شاره‌كانی كوردوستان له
پاییزی ساڵی 58دا كه‌وتنه ده‌ستی
پێشمه‌رگه، هاورێ سه‌لاح هاته
ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وه‌زعی
خراپی به‌ریچوونی خانه‌واده‌كه‌ی
ناچاری كرد كه بو یارمه‌تی دان
به بژیوی خانه‌واده‌كەی
بگه‌ریته‌وه ناو ئه‌وان. به‌ڵام
گه‌رانه‌وه، ئه‌وی له خه‌بات شل
نه‌كرده‌وه به‌ڵكوو په‌یگیرانه
له دێكه‌ی خویاندا ده‌ستی دایه
بلاو كردنه‌وه‌ی نه‌شرییاتی
كۆمه‌ڵه و ئیفشای سیاسه‌تی دژی
ئینسانی رژیم. به ده‌سپێكردنی
ده‌وری دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه و هێرشی رژیم بۆ
ناوچه‌ی شنو دیسان هاتەوە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
گه‌ل هاوسه‌نگه‌رانی شورشگیری له
زوربه‌ی ده‌رگیری و شه‌ره‌كانی
ناوچەکە‌دا به‌شداری كرد.
بەداخەوە هاورێ سه‌لاح له شه‌رە
حه‌ماسێیەکەی 18ی مانگی خەزەڵوەری
ساڵی ١٣٦٠ له شاوه‌لێ و بایزاوێ
له ریگای به ده‌س هێنانی ئاوات
و ئامانجی زه‌حمه‌تكێشاندا گیانی
به‌خت كردوو چووه ریزی گیان
به‌خت كردووانی ریگای ئازادی و
سوسیالیزمەوە .
به درێژه‌دانی ریگای پر له
شانازی هاورێ سه‌لاح و هه‌موو
گیان به‌خت كردووانی ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه ریز له یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی ده‌گرین.
|