به‌رێز بێت یاد و بیره‌وه‌ری
پێشمه‌رگه‌ی خوشه‌ویستی كۆمه‌ڵه
هاورێ سلیمانی بایزیدی (گوڵ)
هاورێ سلیمان له بنەماڵەیەکی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی خانله چاوی
به ژین پشكووت و له گه‌ل ده‌ردو
ره‌نجی كاری دێ گه‌وره بوو. به
شوێن په‌یدا كردنی كاردا چووه
شاری شنو و له وێ خه‌ریكی
كرێكاری بوو. دوای راپه‌رێنی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەدژی رژێمی
شا لە ساڵی ١٣٥٧ هەتاوێدا ولە
درێژەی ئەو راپەرێنە جەماورێیەدا
هه‌لسووراوانه له ئیعترازاتی
جه‌ماوه‌ری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی شاردا بو سه‌ر
خستنی خواسته سنفی و سیاسێیه‌كان
به‌شداری كرد. ولەو مەیدانەدا وەک
کرێکارێکی پێشرەو بۆ وەدەست
هێنانی مافە رەواکانی کرێکاران
تێدەکۆشا .
هاورێ سلێمان له درێژه‌ی
خه‌باتیدا له گه‌ل جه‌معیه‌تی
دیفاع له حقوقی خه‌ڵكی كورد له
شاری شنو په‌یوه‌ندی گرت ، دوای
هێرشی رژیم بو سه‌ر كوردوستان
ئه‌ویش له گه‌ل باقی
پێشمه‌رگه‌كان له شار هاته
ده‌ره‌و چه‌كدارانه ده‌ستی دایه
دیفاع له ئازادی و مافه‌كانی
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردوستان.
ئه‌و له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی
ناوچه‌ی شنودا به شداری كرد و
به شه‌هامه‌ت و ورەی
شورشگیرانه‌وه له دژی هیزه
به‌كریگیراوه‌كانی رژیم راوه‌ستا.
هاروێ سلێمان عه‌لاقه‌یه‌كی زۆری
به فیربوونی سه‌واد بوو و بردنه
سه‌ری راده‌ی وشیاری خۆی
ئیستعدادیكی زۆری بوو و له
ده‌ورانێكدا كه پێشمه‌رگه بوو
به هه‌وڵ و تێكوشان خۆی و
یارمەتێ هاورێیانی توانێ سه‌واد
فێر بێ.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاورێ
خوشه‌ویسته‌مان دوای هێرشی سه‌دان
پاسدار‌و به‌كریگیراوی ج.ا بو سه‌ر
ئاوایی بایزاوی
له
رۆژی 18/8/6013.له
حالێكدا به توندی بریندار ببوو،
تا كوتایی شەرەکە له دژی
به‌كرێگیراوان دلێرانە موقاومەتی
كردوو دوای ده‌ستگیر بوونی به
ده‌ستی دوژمن، به شیوه‌یه‌كی زۆر
وه‌حشیانه هه‌ر له‌وێ ئیعدام
كرا. و بەو جوره له
حه‌قانه‌یه‌تی ئارمانی
شورشگیرانه‌ی كه ته‌واوی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
لێبراوانه له رێگای به ده‌س
هێنانیدا خه‌بات ده‌كه‌ن، دیفاعی
كرد.
له گه‌ل درێژه‌ی ریگاكه‌ی ریز
له یادی ئازیزی ده‌گرین
|