به یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكار‌و
شورشگیری كۆمه‌ڵه
هاورێ
سولەیمانی ته‌په‌ره‌شی
هاورێ سولەیمان ساڵی 1342 له
بنه‌ماله‌یه‌كی فه‌قیری ئاوایی
كولیج له ناوچه‌ی پیرانشار چاوی
به دونیا هه‌لێناوە .
خانه‌واده‌كه‌ی به هۆی سته‌م و
فشاری فئوداله‌كان له‌و ساڵانه‌دا
چوونه ناوچه‌ی سندووس و له
ئاوایی كه‌رێزه نیشته‌جی بوون.
ژیانی كاك سولەیمان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه تێکەڵ بوو له گه‌ل
ده‌ردو ره‌نجیكی زۆر. ئه‌و بو
ماوه‌ی 5سال له مه‌عدەنی به‌ردی
كه‌رێزه كاری كرد. دوای ئه‌وه
به هۆی له خواره‌وه بوونی
داهاتیان هه‌موو ساڵێك له گه‌ل
خانه‌واده‌كه‌ی ده‌چووە
كووره‌خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردوستان و له‌وێ ده‌ستی
ده‌دایه كرێكاری،
هاورێ سولەیمان پاش راپه‌رێنی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژێمی دیکتاتوری شا له گه‌ل
كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. و یه‌كێك له
هۆیه‌كانی ئه‌م نزیكایه‌تی یه،
ژیانی پر له فه‌قر و هه‌ژاری
ئه‌و بوو. ئه‌م كرێكاره ووشیار و
شۆرشگێره عه‌لاقه‌یه‌كی زۆری به
فیر بوونی سه‌واد بوو و له‌م
ریگایه‌دا هه‌ولێكی زۆری دا. به
شیوه‌یه‌ك كه كتیبی
ده‌خوینده‌وه و به زمانیكی
ساده و پاراو بو هاورێیانی شه‌رح
ده‌دا. هاوری سولەیمان ماوه‌یه‌ك
له ته‌شكیلاتی رووستایی دا
خه‌ریكی هه‌ڵسووران بوو و
مه‌سئولییه‌تی بلاو كردنه‌وه‌ی
خه‌به‌رنامه و باقی نه‌شرییاتی
كۆمه‌ڵه‌ی وه ئه‌ستو بوو. ئه‌و
به شوور‌و شه‌وقێكی زۆره‌وه له
نیو زه‌حمه‌تكیشاندا ته‌بلیغی
ده‌كرد. دوای داگێرکردنی شاری شنو
لە لایەن هیزه‌كانی رژیمی
جنایه‌تكاری ج.ا وە بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو . سه‌داقه‌ت و په‌یگیر بوونی
له كاردا ئه‌وی له نێو
رفیقه‌كانیدا خوشه‌ویست كرد بوو.
بەداخێکی زۆرەوە هاورێ سولەیمان
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌ڵه رۆژی ١٨ مانگی خەزەڵوەری
ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی لە کاتی
بەربەرکانی له گه‌ڵ هێرشی
به‌كریگیراوانی رژیم له دوڵی
بایزاوێ له شه‌ریكی سه‌خت و
خویناویدا چووه ریزی گیان به‌خت
كردووانی كۆمه‌ڵه‌وە . غه‌م و
په‌ژاره‌ی له ده‌س دانی هاورێ
سولەیمان و باقی هاورێیانی
ده‌كه‌ینه هێزیك بو خه‌بات له
دژی سته‌م و سه‌ركوت و
نابه‌رابه‌ری و به گور سپاردنی
ج.ا ودامەزراندنی کۆمەگایەکی دور
لە ستەم وچەوسانەوە وگەیشتن بە
سۆسیالێسم وژیانێکی ئاسودە بۆ
هەمووان
یادی به‌ریز بێت ورێگای پڕ رێبوار
|